له‌هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكمان ده‌پرسی ناسكه له كوێیه؟ ده‌یانگوت: له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. دوای پرس و گه‌ڕانێكی زۆر، ئه‌ومان له قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر دۆزیه‌وه، كه خه‌ریكی وانه‌گوتنه‌وه بوو، سه‌ره‌تا رازی نه‌بوو، به یه‌ك وشه قسه بۆ راگه‌یاندن بكا، دوای موناقه‌شه‌یه‌كی زۆر خاتوو ناسكه به (سڤیل) ـی گوت، "ده‌مێكه ده‌ستم له شانۆ و ته‌مسیل هه‌ڵگرتووه، تازه نامه‌وی ناوم بگه‌ڕێته‌وه ناو شانۆ و راگه‌یاندن، ئینجا خه‌ڵك، هێشتا ته‌علیق و ئازاره‌كانی پێشووم له‌بیر نه‌كردووه".
ئاواز مه‌حموودی شانۆكار، كه له تهمیسلی (هه‌بوو نه‌بوو) ناسراوه به (ناسكه)، له ساڵی 1963 له شاری هه‌ولێر له دایكبووه و ئێستا له یه‌كێك له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شاری هه‌ولێر مامۆستایه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده، كه به رۆڵی ناسكه به‌شداری له ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو) كرد، كه له ساڵی 1980 له شاری هه‌ولێر به‌رهه‌مهێنرا، له‌وێشه‌وه ناوی چووه سه‌ر زاری نه‌وه‌ی هه‌شتاكان، به جۆرێك تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو، كه به هه‌موو كچێكی ژیر ده‌گوترا ناسكه خان. وه‌ك خۆی بۆ (سڤیل) ده‌ڵی، "ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو) كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمانه‌وه ده‌رهێنانی بۆ كرا، یه‌كه‌م و دواهه‌مین كاری ته‌له‌ڤزیۆنی من بوو، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به تواناكانی شاری هه‌ولێر به‌شداریان تێدا كرد، ئێستا هه‌ست به‌و خۆشحاڵییه ده‌كه‌م، كه ده‌بینم ئه‌و ته‌مسیله وه‌ك نموونه‌ی كاره جوان و زێڕینه‌كان ناوده‌بری".
ناسكهخان زۆر به زوویی ده‌ركه‌وت و ون بووه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا ویستبێتی توانای نواندن و بوێری خۆی له‌به‌رده‌م شاشه‌ی كوردی نیشان بدا و بڕواته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات، دووركه‌وتنه‌وه‌ی له شانۆ هه‌روا له‌خۆڕایی و بی هۆكاری نه‌بووه، بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به هه‌موو هۆكاره‌كان بكا، گوتی "سه‌ره‌كیترینیان ته‌علیقی ده‌وروبه‌رم و خه‌ڵكی شاره‌كه‌م بوو، به جۆرێك بێزاریان كردم، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار ده‌مویست بۆ هه‌ر شوێنێك بچم، قیناع بۆ ده‌موچاوم دابنێم و خه‌ڵك نه‌مناسێته‌وه، ئیتر به‌مشێوه‌یه چۆن دوورنه‌كه‌ومه‌وه". ناسكهخان ئێستا دایكی 6 منداڵه و یه‌كی له كچه‌كانی شووی كردووه، خۆشحاڵه كه ده‌بینی ره‌خنه و تهعلیقهكانی دوێنێی خه‌ڵك ئه‌مڕۆ بۆ ده‌ستخۆشی و رێزگرتن پێچه‌وانه بۆته‌وه، گوتی "خۆزگه ئه‌وكات خه‌ڵك له مه‌به‌ستی ئێمه تێده‌گه‌یشت، وه‌ك چۆن ئێستا تێگه‌یشتوون".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین شانۆكاری ئافره‌ت له كوردستان، له‌به‌رده‌م كامێرا ده‌ستی پیاوه شانۆكارێكی هاوپیشه‌ی خۆی گرت، كه ره‌جه‌ب بوو، پێیوایه به‌شێكی زۆری قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه بوو، كه چۆن ئافره‌تێكی غه‌ریبه ده‌ستی پیاوێك بگری؟ گوتی"كاتێك سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمانی ده‌رهێنه‌ر داوای كرد ده‌ستی ره‌جه‌ب بگرم، زانیم ئه‌و دیمه‌نه بۆ من قورسه و له‌وانه‌یه خه‌ڵك قبووڵی نه‌كات، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند (جه‌وده‌ت) ـی برام، كه پاڵپشتم بوو و پێی‌گوتم: ئاساییه ده‌ستی ره‌جه‌ب بگره، ئه‌وه تهمسلیه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌شم ده‌زانی بۆ رۆژگار و سه‌رده‌مێكی وه‌كو ئه‌وكات ده‌بێته بوێری". به‌ڵام دیسان ناسكه‌ی بوێر ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شانۆ، كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی وه‌ك یادگارییه شیرینه‌كانی ژیانی خۆی ده‌هێڵێته‌وه، ده‌شڵی "نێوانی من و شانۆ ته‌واو بووه، باوه‌ڕیش ناكه‌م ناسكه دووباره بێته‌وه سه‌ر شانۆ". ئه‌و باس له (هه‌بوو نه‌بوو) ـی 30 ساڵ پێش ئێستا ده‌كا، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، ئێستاش له كاتی بهخشكردنیدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی وه‌ك یادگارییه‌ك تاته‌واو ده‌بێت به دیاریه‌وه داده‌نیشن، ناسكهخان ده‌شڵی "له‌به‌رئه‌وه‌ی به ته‌مه‌ندا چوومه و حیجابیشم كردووه، زۆرجار قوتابییه‌كانم پێمده‌ڵێن: مامۆستا ئه‌گه‌ر تووڕه نه‌بی، پرسیارێكمان هه‌یه، تۆ ناسكه‌ی ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو) ـی؟ ده‌وروبه‌رم دوودڵن، كه من ناسكهبم".
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند سه‌عدوون یونس (ره‌جه‌ب) ـی ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو)، له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا، ناسكه كچێكی بوێر و زیره‌ك بوو، پێشیوایه زیره‌كی ئه‌و ئافره‌ته وای كرد، به شێوه‌یه‌ك ناسكه و ره‌جه‌بی له‌سه‌ر شانۆ گونجاند، كه خه‌ڵكانێكی زۆر وایانده‌زانی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته، نه‌ك هه‌ر ته‌مسیل، گوتی "به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه ته‌سكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، نه‌یانهێشت نه ناسكه و نهچهندین ئافره‌تی وه‌ك ئه‌و بمێننه‌وه و بزربوون، كه ئه‌وه پێویستی به خه‌باتێك هه‌بوو، كه له‌سه‌رده‌می خۆماندا ئه‌و خه‌باته له‌خۆمانه‌وه ده‌ستمان پێكرد، من خێزانم و منداڵه‌كانم هێنایه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ناو ته‌مسیل، خۆشه‌ویستی شانۆ هه‌مووانی كۆكردبوویه‌وه، به‌داخه‌وه ئێستا هه‌رچییه‌ك هه‌بی، خۆشه‌یستی هونه‌ر و میلله‌ت له‌ناو هونه‌رمه‌نده‌كان نه‌ماوه". ره‌جه‌بی (هه‌بوو نه‌بوو) دێته‌وه سه‌ر باسی ناسكهخان و ئافره‌ته هاوشێوه‌كانی، كه دڵیشی نایه‌ت خێزانه‌كه‌ی خۆی به ره‌حمه‌تی ناوببات، ده‌شڵی "سهمیرهخانی من، كه دڵیشم نایه‌ت بڵێم به‌ره‌حمه‌ت بی، یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد بوو، كه به ناونیشانی ئه‌كته‌ر له كوردستان دامه‌زرا، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی وه‌ك سهمیرهخانی من و هاوشێوه‌كانی ناسكهخان به ئه‌خلاق و ره‌وشتێكی به‌رزی هونه‌رییه‌وه شۆڕ‌شیان له شانۆی كوردی دروست كرد. كه‌چی ئێستا ده‌بینین زۆر ئافره‌ت هه‌یه، دێته ناو ته‌له‌ڤزیۆن و ته‌مسیل ده‌كا، به‌ڵام ئایا جێگای رێزلێنانیانه یان جێگای گاڵته پێكردنیانه؟! ئێمه به شێوه‌یه‌ك ته‌مسیلی (هه‌بوو نه‌بوو) ـمان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت قاسم محه‌مه‌د كه نووسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه بوو، له سیمینارێكی به‌غدا گوتی: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له خه‌یاڵی من تهجاوزیان كرد و زیاتر تێپه‌ڕین".
سه‌باره‌ت به‌و دیمه‌نه‌ش كه ناسكهخان ده‌ستی ره‌جه‌ب ده‌گری و به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه كهلاوهكهیانهوه، ره‌جه‌ب ده‌ڵی "ئیحراجترین دیمه‌ن لای ناسكه ئه‌وه بوو، كاتێك ناسكهخان ده‌ستی گرتم و گوتم: ئه‌ی.. ده‌ڵی چییه؟ منیش ده‌ڵێم نهرمۆكه و گهرمۆكهیه. ئه‌و ده‌ڵێ چی؟ منیش ده‌ڵێم ده‌ستت ده‌ستت. ئه‌و دیمه‌نه زۆر زوو چووه ناو خه‌ڵك و كه‌وته سه‌رشه‌قام، یه‌ك ده‌ستی یه‌كێكی ده‌گرت و ده‌یگوت ئای نهرمۆكه و گهرمۆكهیه، ره‌جه‌ب له كوێی. به هه‌ڵه له‌و دیمه‌نه تێیگه‌یشتن، كه ئێمه مه‌به‌ستمان جنس نه‌بوو، به‌ڵكو له‌رووی خۆشه‌ویستی و دهستبهرداهێنان بوو، به‌داخه‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئاوازخان به‌ر ته‌علیقی خه‌ڵك كه‌وت و تۆراندیان".
www. civilmag. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
