چیم گوتووە بۆ وام پێ دەكەن؟ … تریفە شوانی- سوێد

ئەوانەی ئێستا لە دەرەوەی دەسەڵات بەرد دەگرنە شوشەكانی دەسەڵات پێان ناخۆشە خەڵكی تر بەردیان تێ بگرێت، بابەتێكم لە كوردستان نێت لەسەر نەوشیروان مستەفا نووسی، ده‌یان نامەم لە كۆمپانیای ووشەوە وەك هەڕەشە و روونكردنەوە و جنێو و سوكایەتی پێگەیشت. هەریەكە لەوانە ئەوە بۆ من دەسەلمێنن كە چلۆن نەوشیروان تا لە نێو یەكێتی بوو رەخنە وجودی نەبوو ئێستاش رەخنە دەگیرێت و وجودی رەخنەی بەرامبەری سڕیوەتەوە.

من هیچم نەگوتووە تەنیا دەڵێم ئەو كابرایە خەریكی خۆ پاك كردنەوەی رابردوویەتی ئیدی ئەم هەموو ئیمئێلانە چی یە دەینرین و بەشێكی تەرخان كراوە بۆ بەشان و باڵ هاڵدان بە نەوشیروان مستەغا و بەشەكەی تری وەك هەرەشە.

من جنێوم بە نەوشیروان مستەفا نەداو و هەرگیزیش بیر لەوە ناكەمەوە جێنو بە هیچ كەسیك بدەم، بەڵام دەمەوێت هەندێك بۆچوونی خۆم نیشان بدەم موجەرەد ئەوەندە.

كەسێك خۆی بە كارمەندی ووشە دەناسێنێت و دەڵێت: تریفە خان تۆ توانای ئەوەت نی یە بەرامبەر نەوشیروان مستەفا بوەستیتەوە!!! عەجیب ئەمە چ كولتورێكە خۆ من داوای مصارعەم نەكردووە من بابەتم نووسیوە ئاخر بۆ دەتانەوێت ئەم نەوشیروانەمان لێ بكەن بە جی ڤارا؟

كەسێكی تر بە ناوی سامان؟ كە دڵنیام ناوەكان تەنیا بریتین لە كرۆكی مرۆڤێكی ناتەندروست دەڵێت: بۆ لەسەر فڵان و فیسار نانوسیت كاك نەوشیروان باشترین سەركردەیە؟

سەركردە ئەو مرۆڤانەن بەرێزم هەتا لە ژیاندا مابن درێخی لە مافی نەتەوە یاخود مرۆڤ و هاوڵاتیەكانیان ناكەن.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

میوانانی سەر خەت

We have 107 guests and no members online