من پارەی 140م نەخواردووە، كوردستان پۆست ئەم درۆیەتان لە كوێیەوە هێناوە

ئاسۆ عەلی فەرەج: كوردستان پۆست دیوێكی دیكەی ناشیریینیەكانی نێو راگەیاندنی ئیلكترۆنی كوردییە، هەڵگری پەیامێكی قێزەون و بوغزاوی و ئامانجێكی پیس و تێكشێنەری مافی مرۆڤە. بابەتێك بڵاو كراوەتەوە لە كوردستان پۆست بە ناونیشانی (حەسیب رۆژبەیانی و ئاسۆ عەلی فەرەج 10 ملیۆن مانگانەی گۆڤاری 140 بۆ دەحۆن) !

ئەمە جاری یەكەم نیە كوردستان پۆست درۆی لەم جۆرە بەرامبەر بە من دەكەن. تائێستاش تێنەگەیشتووم بۆچی ئەم هەموو درۆ و بوختانانە بۆ من هەڵدەواسن، بە هەرحاڵ من هیچ كاتێك ئامادە نیم وەڵامی زبڵدانەكەی كوردستان پۆست بدەمەوە، بەڵام دەمەوێ روونكردنەوەیەك بۆ خوێنەران و رۆژنامەنووسان بخەمە ڕوو.

لەو چەند دێرەی لەسەر من نووسراوە تەنیا رێزكردنێكی بێ ئەدەبانەیە و شانازیش بەوە دەكەم لە هەر شوێنێك كارم كردبێت بە لێهاتوویی و ماندوونەبوونەوە تارادەیەكی باش سەركەوتوو بوومە. چ لەو رێكخراوەی كە ئەوان باسی دەكەن چ لە موئەسەساتی راگەیاندن. دۆستان و هەڤاڵانم لە یەكێتی قوتابیان شاهیدی ئەوە دەدەن لە رۆژانی كاركردنمدا چەندە خاوەن كەسایەتی و پێگەی بەهێزی كاركردن بوومە.

لە دەزگاكانی راگەیاندنیش بەهەمان شێوە. چونكە مەبدەئێكم هەبووە و بڕواشم بەوە هەبووە كە مرۆڤ بیەوێت دەتوانێت زۆر شت بكات، بەڵام ئەو زۆرییە نەبێتە هۆكاری لاوازی كەسایەتی، كەمە پێچەوانەیە كوردستان پۆست و پۆست نووسەكان خاوەن كەسایەتیەكی لاوازن نەك من.

باس لە روانین دەكات. روانین رۆژنامەی یەكێتی قوتابیانی كوردستانە، ئێستاش دۆستەكانم و هەڤاڵانم لە روانین بەتایبەتی كاك كاروان محمەد سابیر (كارگێڕی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و بەرپرسی سەنتەر خامە بۆ راگەیاندن ولێكۆڵینەوەی قوتابیان كە روانین دەردەكات) بەو پەڕی رێزەوە تەماشای بۆچوون و پێشنارەكانم دەكات بۆ باشتركردن و بەردەوامیدان بە روانین ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە من ئەو جۆرە كەسایەتییە نیم كە كوردستان پۆست لە شێوەی جنێو هۆنیەتیەوە.

راستە لەسەر ژمارە (16) ی گۆڤاری 140 من بەڕێوەبەری نووسینم، بەڵام بە هۆی هەندێك كێشەوە كە تایبەتن بە خۆمەوە من وازم لەو گۆڤارە هێناوە و هیچ پەیوەندییەكم پێوە نییە تا ئەم كاتە.

سەبارەت بە پارەكەش ئەوە بەرێز حەسیب رۆژبەیانی كە خاوەن ئیمیتاز و سەرنووسەری 140 دەتوانێت وەڵامتان بداتێ، من ئاگام لە یەك دیناری ئەو گۆڤارە نیە و بەهیچ شێوەیەكیش ئامادە نیم لەسەر ئەو شتە روونكردنەوە بدەم، چونكە نازانم چەندە میزانیەكەی و لە كوێش وەردەگیرێت.

بەڵام دەبوایە كوردستان پۆست ئەو دۆرییانەی كەمێك رێك بخستایە ئەوجا بڵاوی بكاتەوە، چونكە خواردنی 10 ملیۆن دیناری مانگانەی گۆڤارێك كارێكی ئەوەندە ئاسان نییە.

aso_ali2003@yahoo. com

میوانانی سەر خەت

We have 1718 guests and no members online