كارێكی یه‌كجار قوڕسه هه‌ر تاكێك كه‌سێك یا كۆمه‌ڵێك وه‌كو نوێنه‌ری چینێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێرێ، به تایبه‌تیش له‌و كوردستانه‌ی خۆمان، كه ده‌زانین به‌شی هه‌ره‌زۆری شته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای براده‌رایه‌تی و میزاجی شه‌خسی و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه به‌ڕێوه ده‌چن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گه‌ره‌كمه باسی گه‌شت یا سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندانی كورده بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و نمایشكردنی كاره‌كانیان وه‌كو به‌رهه‌مێكی كوردی، به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌مه‌وی بڵێم به بڕوای من نه‌ك هه‌ر هه‌قوایه بگره هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك مافی خۆیه‌تی ساڵانه گه‌شتی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكا، وه‌لی ئه‌و گه‌شته چۆن و بۆچی ده‌كا؟
هه‌موومان ده‌زانین له‌دوای پرۆژه‌ی ئازادی عێراق به گشتی و له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی و به تایبه‌تی سوید و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا خه‌ریكن ده‌یانه‌وی كاری هاوبه‌شی كلتووری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی به‌و كارانه هه‌ڵده‌ستن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌و كورته وتاره‌دا ده‌مه‌وی ئاماژه‌ی پێ بده‌م گه‌شتی هونه‌ری تیپی شانۆی سالار‌و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و ئه‌حمه‌د سالاره، كه ئه‌وان بۆ نمایشكردنی شانۆگه‌ری پاسه‌وان چوونه‌ته وڵاتی سوید و له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی تیپی شانۆی نیشتمانی سویدی ئه‌و شانۆگه‌رییه له 9 شاری سویدی و به‌ژێرنووسی سویدی نمایشكراوه.
نوێنه‌رایه‌تی كردنی شانۆی كوردی له‌لایه‌ن تیپێكه‌وه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌ركێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی مێژووییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵێك تیپ و شانۆكاری كوردی، كه ئه‌وان هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆر و ستایلێك كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وجا تۆ چۆن ده‌توانی ته‌عبیر له‌و كاره بكه‌ی.
له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌ی تیپی شانۆی سالاردا زۆر به‌ترس بووم، له‌وه‌ی تیپی شانۆی نیشتمانی سویدی تیپێكی شانۆیی كوردی داوه‌ت كردووه و ئه‌و تیپه له‌رێگای نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌وه چۆن ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه راپه‌ڕێنن و بتوانن ببنه نوێنه‌ری شانۆی كوردی له‌وی، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام به‌دوای هه‌واڵی ئه‌و كاره‌وه بووم، به‌ڵام كاتێك له‌رێگای ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت و راگه‌یاندنی تیپی شانۆی سالاره‌وه زانیم كه ئه‌و شانۆگه‌رییه چه‌نده بۆته جێگای بایه‌خی سویدییه‌كان، به‌ڕادده‌یه‌ك كه له رۆژنامه ناسراو و به‌ناوبانگه‌كانی سوید به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره بایه‌خی پێدرا زۆر دڵخۆش بووم، به پێویستی ده‌زانم له‌رێگای ئه‌و وتاره‌وه ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د سالار و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش بكه‌م، كه به‌ڕاستی توانیان نوێنه‌رێكی باشی شانۆی كوردی بن له ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه پێشتر بینیومانه چه‌ندان شانۆگه‌ری دیكه داوه‌تی ئه‌وروپا كراون و له‌وی نمایش كراون، كه‌چی ئه‌و بایه‌خه‌یان پێ نه‌دراوه و بگره هه‌ندێكیان هه‌ر بینه‌ری غه‌یره كوردیش نه‌یانبینیوه، چ جای ئه‌وه‌ی به‌زمانی سویدی ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه نمایش بكرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
