به‌داخه‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكی وه‌كو ئاوقاف بۆ كار‌و باری ئاینی كه به‌پێش بینی خۆیان په‌ره به ئاینی ئیسلام ده‌ده‌ن به‌لام له‌راستیدا لهراستیهكانی ئاینی ئیسلام رائه‌كه‌ن به‌لكو هه‌ول ده‌ده‌ن خورافیات و شتی نابه‌جی بخه‌نه پال ئیسلام و ورده ورده راستیه‌كان بشارنه‌وه سه‌یره ئه‌مرۆ كه ده‌بینین له وه‌زاره‌تی ئاوقاف كه‌سانێكیان كردۆته وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام نازانی وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌زانی به‌لكو خۆی له‌نه‌زانی ده‌دا كاری پی ناكه. له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو مامۆستایه‌كی ئاینی له یه‌كی له‌مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر له‌رۆژی هه‌ینی وتارێكی به‌بۆنه‌ی سه‌ری سالی زاینی پێشكه‌ش كرد كه له‌وتاره‌كه باسی (بابا نوئیل) ده‌كات و رونی ده‌كاته‌وه كه بابا نوئیل كێیه وه چۆن بوه وه ئایا ئاینی ئیسلام باسی كردوه یاخود بلێین ئاینی ئیسلام رێگه‌ی پی داوه هه‌روه‌ك كه ئه‌و مامۆستابهرێزه وتی (بابا نوئیل وشه‌یه‌كه كه نابێت موسلمان نزیكی بكه‌وێته‌وه یاخود له‌بازار بیان كری بۆ ماله‌وه چونكه وشه‌ی بابا نوئیل وشه‌یه‌كه رێگه پێدراو نیه له ئاینی ئیسلام هه‌روه‌ك روونی كرده‌وه ده‌لی (بابا) به‌مانای باوك دێت وه (ئیل) به مانای خودا دێت چونكه (ئیل) ناوی خودایه بۆنمونه (میكائیل) میكا ناوی مهلایكهتهكهیه (ئیل) ناوی خودایه بۆیه
بابا نوئیل خوی له‌و واتایه ده‌گرێته‌وه كه مهسیعیهكان ناویان ناوه بابا نوئیل هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه له یه‌كی له رۆژنامه‌كان جه‌نابی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م مامۆستایه كه ده‌لی ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م مامۆستائاینه بكری و بۆی نیه باسی شتی وا بكات. من لێره‌دا ده‌لێم به‌رێز كاك مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی جه‌نابتان ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده شاره‌زای ئاینی ئیسلامن؟ یاخود بۆ مهسیعیهت ئه‌ته‌وی كارێك به ئاسایی بزانی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (د. خ) به‌ره‌وای نازانن به‌لكو رێگایان پی نه‌داوه من ده‌لێم ئه‌وه‌نده‌ی تۆ بناسم و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لی ده‌زانی چونكه هیچ شههادهیهكت نیه له‌روانگه‌ی ئاینی ئیسلام تا بروام پێت هه‌بی پاشان تۆ له‌سه‌ره‌تا شوفێری وه‌زیر بوی من نازانم بۆ له‌ناكاو بوی به وته‌بێژ جگه له‌وه‌ش ئه‌م كاره كه‌ی كاری تۆیه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل مامۆستایانی ئاینی بكه‌ی به‌داخه‌وه. هه‌ربۆیه من ده‌لێم ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه پشت به‌و مامۆستا ئاینیانه نه‌به‌ستین كه شوێن كه‌وتوی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (د. خ) كه له‌راستیه‌كان راناكه‌ن. بروا بكه‌ن به‌ته‌مای مه‌ریوان و هاوشێوه‌كانیان بین هه‌ر رۆژێكه كاتی خه‌به‌رمان ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر دینی ئیسلامیش وهرگهراوین بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ئاوقاف به‌خۆی دابچێته‌وه چیتر قسه به مامۆستایانی ئاینی نه‌لێت ئه‌گه‌ر ده‌ست خۆشیان لی ناكه‌ن گله‌یشیان لی مه‌كه‌ن
له‌كۆتایدا ده‌لێم
(بابا نوئیل) پیرۆز نه‌بێت له‌هیچ مسولمانێك جگه له مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی نه‌بێت با به‌س له‌و پیرۆز بێت)
