زورهری ئێدلبی_سۆران: خه‌ریكه بۆ وه‌لام دانه‌وه ده‌بێته دره‌نگ به‌ڵام هیچ كاتێك دره‌نگ نیه كه هاوكار و هاوپیشهییكانت له به هه‌له‌دا چوون
ئاگاداریان بكه‌یته‌وه. پیشه‌ی راگه‌یاندن له كوردستان گه‌یشتووته ئاستێكی دڵخۆشكه‌ر و باوه‌رپێكراو، به‌لام دیسان هێشتا ماوه شانازی به‌و راگه‌یاندنه‌وه بكه‌ین، چونكه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به ئازاد ده‌زانن له ژێر ركێڤی حزبایه‌تی، چینایه‌تی و بگره كه‌سایه‌تیش هه‌لده‌ستن به نووسین و ئاماده كردنی راپۆرت و رێپورتاژی دور له راستی و هه‌ره‌مه‌كی، به بی گوی دان به بنه‌ماكانی راستی و په‌یره‌و كردنی یاسای راگه‌یاندن هه‌ر وه‌ك له یه‌كێك له راپۆرته‌كانی لڤێن ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتا ماوه ئێمه بزانین مومارسه‌ی راگه‌یاندنی ئازاد و دور له موركی حزبایه‌تی بكه‌ین.
له راپۆرتێكی گوڤاری لڤیندا ژماره (74) له لایه‌ره (27) راپۆرتێك له ژێر ناونیشانی (له سۆران فارسی زمانی یه‌كه‌مه و حكومه‌تیش له‌و دیارده‌یه بی ده‌نگه) . له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه (64% خه‌ڵكی سۆران به فارسی قسه ده‌كه‌ن) . به‌راستی ئامارێكی خه‌یالی و سهنرجراكێش و دور له راستی ئاماژه پێكراوه، بۆ زانین و به دوادا چوونی ئه‌و راپۆرته‌و ده‌رخستنی راستیه‌كانی، به پێویستم زانی ئهوئاماره ئاماده به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئه‌و هه‌له‌ی ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه و گوڤاری لڤین راست بكه‌مه‌وه.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاواره‌كان و راگوێزراوانی سۆران به ده‌ستمان گه‌یشتووه له سالی (1991) تاكو (1/9/2008) ته‌نها (95085) كه‌س له ئیران گه‌راوه‌ته‌وه كه له سۆران و ده‌روبه‌ری نیشته‌جی ببێت و ئه‌مه له‌گه‌ل ئه‌وه كه كومپانیای خۆراكی سۆران پێی راگه‌یاندین كه كوی گشتی دانیشتوووانی سۆران و ده‌ورووبه‌ری زیاتر له (271000) كه‌سه. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه به‌رواردی ئه‌و كورده به‌رێزانه‌ی كه له ئیران گه‌راونه‌ته‌وه نیسبه‌ت به دانیشتوانی وه‌ربگرین ده‌كاته (35%) . جا نازانم ئه‌و راپرسیه و ئاماره‌ی ئه‌و راپورته چون كراوه كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی دانیشتووان ده‌رچووه؟ جا ئه‌گه‌ر بێت ئێمه باس له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه مندالن و ئه‌وانه‌ی هه‌ر به فارسیش قسه ناكه‌ن رێ>هیهكیتر ده‌رده‌چێت كه به‌راستی جیگه‌ی سه‌رسورمانه.
له شوێنێكیتری راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه (له زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی سۆران به نوسراوی هه‌لواسراو داوا كراوه كه به فارسی قسه نه‌كرێت) كه‌چی ناوی هیچ دام و ده‌زگایه‌ك نه‌هێنراوه و پشت به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. خۆم كه سه‌ردانی گشت دام و ده‌زگای سۆرانم كردووه، نه‌مبینیوه و نه‌مبیستووه شتێكی وا هه‌بێت جا نازانم مه‌به‌ستی ئاماده كاری راپۆرته‌كه له‌وه‌ش چی بووه. ؟!
جێگه‌ی سه‌رسورمانه كه لڤین به‌و هه‌موو میساقه‌وه كه خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و راپۆرته‌ی به‌م شێوه‌یه دابه‌زاندووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و ئاماره له لایه‌ن هیچ رێكخڕاو، سه‌نته‌ر و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌لكو ئاماده كاری راپۆرته‌كه به قسه‌ی خۆی چه‌ند فورمێكی له ناو خه‌ڵكدا كه چه‌ند پرسیاری تێدابووه بلاوی كردووته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش نهزاننههلهیه یان پشت په‌رده‌یه‌ك هه‌یه، بۆ له‌مه‌و دوا بزانن كه هه‌ر ئامارێك و راپرسیه‌ك بكرێت، به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ده‌بێت له لایه‌ن سه‌نته‌ر، رێكخڕاوی له‌و بواره‌وه و باوه‌ر پێكراو و مولهتپێدراو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده بكرێن.
پێویسته له‌مه‌و دوا خۆیان له خه‌تی خۆنه‌بان كردن نه‌ده‌ن و به هه‌ره‌مه‌كی هه‌لنه‌ستن به نوسینی داتا و ئامار له‌مه‌ر پرسه گشتی و نهتهوهییههكان.
به‌راستی بۆ به‌رپرسان و دام‌و ده‌زگا حزبی و حكومی و مه‌ده‌نیه‌كانی سۆران شه‌رمه‌زاریه هه‌مبه‌ر به‌م راپۆرته بێده‌نگیان نواندووه و زمهیان لێوه‌نه‌هاتووه. چونكه له سالی (2006) من هه‌والێكم له رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرات دابه‌زاند كه ئاماژه‌ی به گرتنی سی له‌شفرۆشی ده‌كرد له سۆران، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه من ئاماژه‌م به‌وه كرد بوو ئه‌و له‌شفرۆشانه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سۆران هاتبوون، كه‌چی زۆربه‌ی هه‌ره زووری دام و ده‌زگای حزبی و حكومی ده‌ڤه‌ری سۆران به چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه كوبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ساز درا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واله دروو بخه‌نه‌وه، كه‌چی به به‌ڵگه‌وه من زانیاریم له سه‌ر ئه‌و بانده له‌شفرۆشه هه‌بوو، مه‌به‌ست له‌و كوبونهوهیه ئه‌وه بوو كه ده‌بێت رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت ئه‌م هه‌واله دروو بخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كوبونهوهیه ئاماده‌ی بوون، گوایه كاتێك ده‌چنه شارهكانیتری كوردستان خه‌ڵك پێیان ده‌لی ئه‌ری بوو سۆران بووه‌ته مه‌لهه؟ وشه‌رم له خۆ ده‌كه‌نه‌وه كه باندی له‌شفرۆشی له شاره‌كه‌یان ده‌ستگیر كراوه، منیش لێره‌وه پێیان ده‌لێم ئێوه خۆتان دادوه‌ر بن كه ئه‌و راپۆرته دور له راستی و شێویندراوه جێگه‌ی به در‌و خستنه‌وه‌یه كه وا نیشان ده‌دات سۆران شارێكه له ئیران، یان ئه‌و هه‌واله‌ی كه ئاماژه به گرتنی سی ئافره‌تی له‌شفرۆشی ده‌ره‌وه‌ی سۆران ده‌كات؟ئه‌ی ئێوه بۆ بێده‌نگ بوون سه‌باره‌ت به‌و ئاماره‌ی كه لڤین بلاوی كرد بویه‌وه؟
تێبینی: ئه‌م وه‌لامه ماوه‌ی دوو مانگه بۆ لڤین نێردراوه به‌لام دور له ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی ئاماده نه‌بوو بلاوی بكاته‌وه بویه داوا له سایتی كوردستان نێت/ به‌رێز ده‌كه‌ین كه بۆمانی بلاو بكاته‌وه.
له گه‌ل رێزماندا
زوهری ئێدلبی
Zuhre_edlbi@yahoo. com
