- هه‌ولێر پایته‌ختی هونه‌ر و رۆشنبیرییه، نه‌ك سلێمانی
- له ترسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ولێرم به‌جێهێشت
- ژنم هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێكه‌وه ناژین
- ئێستا بۆم روون بووه‌وه سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان به‌بی من لایه‌كی خۆی بزر كردووه
هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس ئێستا به‌سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری هه‌ولێر و له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری (سڤیل) ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، "پێم‌خۆش بوو جارێكی دی هه‌ولێر و خزم و كه‌سانم ببینمه‌وه، هه‌روه‌ها به‌نیازم ده‌زگایه‌كی شانۆ و دراما له شاری هه‌ولێر دابمه‌زرێنم، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی هه‌بێت، هاتووم له كوردستان فریای خۆم و شانۆ و دراما بكه‌وم". ناوبراو هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای شانۆ و دراما ده‌كات.
سه‌عدون یونس له ساڵی (1981) ـه‌وه لای خه‌ڵك به ره‌جه‌ب ناسراوه، قۆناغه‌كانی منداڵی و گه‌نجێتی له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ڕێكردووه، دوای به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین شانۆگه‌ری له شاری هه‌ولێر، له دوای راپه‌رینه‌وه كوردستانی جێهێشت و به‌ره وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت، له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ـدا باسی له هۆكاره‌كانی جێهێشتنی كوردستان كرد و گوتی "له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌گه‌ڵ براده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تووشی گرفتێكی گه‌وره بووم، كه هه‌وڵیانده‌دا هونه‌رمه‌ندان تیرۆر بكه‌ن، یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه من بووم، هه‌تا ناوم به‌موجریمی هه‌ولێر هاتبوو، قه‌د نه‌ده‌چووه خه‌یاڵم رۆژێك ببمه تاوانبار، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵم له شانۆی كوردیدا به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر رۆڵێكی كاریگه‌ر بوو، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌یویست ئه‌و كاریگه‌ره تیرۆر بكات و ته‌قه‌شم لێكرا، له‌به‌رئه‌وه سه‌یرم كرد، بارودۆخه‌كه‌ی كوردستان بۆ من تێكچوو"، هه‌روه‌ها سه‌عدون یونس دوای چه‌ندین ساڵ له جێهشتنی كوردستان، ئێستا تێگه‌یشتووه كارێكی باشی كردووه و ده‌ڵێت، "ئه‌وكاته‌ی كوردستان‌م جێهێشت، وام هه‌ستم ده‌كرد شتێكی زۆر خراپم كردووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م شتێكی زۆر باشم كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستای شانۆ و هونه‌ر له كوردستان ده‌بینم، قه‌د پێم خۆش نییه به‌شێك بوومایه، له‌و حاڵه‌ته خراپه‌ی، كه شانۆ و هونه‌ری كوردی تێیكه‌وتووه، بی ئه‌وه‌ی هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كوردایه‌تی له شانۆ و هونه‌ری كوردیدا مابێت، هه‌ست ده‌كه‌م توانای هونه‌رمه‌ندانی كورد زۆر له‌و حاڵه‌ته گه‌وره‌تره، كه ئێستا هه‌یه، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندانی كورد زۆربه‌شیان كه‌سایه‌تیه‌كه‌شیان نه‌ما، چونكه سیاسه‌ت ده‌ستی به هه‌موو بواره‌كانه‌وه گرتووه"، ناوبراو له‌سه‌ر باسی جێهشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێیوایه ئێستا بۆی روون بووه‌ته‌وه، كه سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان به‌بی ئه‌و توانا هونه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو نابی و گوتی "سه‌باح عه‌بدولڕحمان هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تواناكه‌ی خۆی بزر كردووه، ئێستا بۆم روون بووه‌وه، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان له‌گه‌ڵ سه‌عدون یونس ده‌توانی به‌یه‌كه‌وه زۆر شتی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن، دڵنیام له‌وه‌ی كاك سه‌باح بی سه‌عدون لایه‌كی خۆی بزر كردووه".
ئه‌و نایشارێته‌وه زۆر حه‌ز به گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات و لێره ده‌ست بكاته‌وه به پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵیانه‌ی، كه پێشتر ئیشی له‌سه‌ر كردووه و تێنوویه‌تی بینه‌ری كورد بشكێنی، سه‌عدون یونس گوتی "ئێستا من له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیم هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وی هیچ ئیشێكیش نه‌كه‌م، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌مژیێنی، به‌ڵام به‌یانی ئه‌گه‌ر بمه‌وی بێمه‌وه كوردستان كی ده‌مژیێنی؟"، سه‌عدون دابینكردنی ژیانی خۆی له كوردستان به ئه‌ركی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕ ناكات، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بیانه‌وی ئه‌و كاره بكه‌ن، "كه دڵنیام به ده‌یان هونه‌رمه‌مدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاویان له‌وه‌یه بێنه‌وه و له كوردستان بژین، به‌ڵام نازانن چۆن بژین".
پێش ئه‌وه‌ی بێته سه‌ر باسه هونه‌رییه‌كه‌ی، سه‌عدون یونس دێته سه‌ر باسی (ته‌یراوه)، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌نی تێدا به‌ڕێكردووه و ده‌یان یادگاری تێدا تۆماركردووه، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵی، هه‌موو ژیانی ئه‌و و هاوڕێ و هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌وی كرده یه‌كه‌م، گوتی "سه‌رده‌می منداڵیم بارودۆخی ژیان زۆر له نزمیدا بوو، به‌تایبه‌ت ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی (ته‌یراوه)، كه ده‌تگوت (ته‌یراوه‌ی سه‌ركه‌ندی)، واتا ئه‌و ماڵانه‌ی هیچیان نییه، له‌ماڵ كاره‌بامان نه‌بوو، ناچار له ده‌ره‌وه له‌بن عامودی كاره‌با ده‌رسه‌كانمان ده‌خوێند، كه ده‌چووینه مه‌كته‌ب له ته‌یراوه بۆ سه‌یداوه به‌پێ ده‌چووین، سه‌یرمان ده‌كرد هیچ شتێك نییه خۆمانی پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه مابوو ده‌مانویست له زیره‌كایه‌تی خۆمان نیشان بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه منداڵه‌كانی ته‌یراوه به به‌رده‌وامی یه‌كه‌م ده‌بوون، ئه‌و یه‌كه‌میه له‌گه‌ڵ مندا هات، هه‌تا له به‌غدا به پێنج ساڵ شانۆم ته‌واو كرد و هه‌ر پێنج ساڵ یه‌كه‌م بووم، وای لێهات ژیانم هه‌مووی بووه یه‌كه‌م".
سه‌عدون یونس ئاماژه‌ی به یه‌كه‌م كاری شانۆیی خۆی كرد، كه له شاری هه‌ولێر نمایشی كردووه، تێیدا 65 ئافره‌تی هێناوه‌ته سه‌ر شانۆ و گوتی "له ساڵی 1975 ئه‌وكاته‌ی له ته‌مسیله‌كاندا پیاویان ده‌كرده ئافره‌ت، من رازی نه‌بووم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك ئیش بكه‌م، یه‌كه‌م شانۆگه‌ریم له مه‌كته‌بی سانه‌وی كچان كرد و 65 كچم هێنایه سه‌ر شانۆ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه باوبوو، من كچم كرده پیاو، وایلێهات به‌بوونی من ئافره‌ت سه‌ر شانۆی دیت، به شانازیه‌وه ده‌ڵێم بۆ ئافره‌تان ده‌رگایه‌كی گه‌روه‌م كردووه، هه‌تا به‌خۆم و ژن و منداڵه‌كانمه‌وه هاتینه سه‌ر شانۆ و ته‌مسیلمان ده‌كرد"، ئه‌گه‌رچی سه‌عدون یونس به‌وه ناسراوه، وه‌ك یه‌كه‌مین پیاو ده‌ستی سه‌میره عه‌بدۆكی خێزانی گرت و هێنایه سه‌ر شانۆ و ته‌مسیلیان كرد و دواتر كوڕ و كچه‌كانی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوار ساڵه سه‌میره‌خانی ئه‌و وه‌فاتی كردووه و ساڵانێكی زۆریشه منداڵه‌كانی له ته‌مسیل دابڕاون و ئێستا وه‌ك سه‌ره‌تای جاران به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گوتی "ئه‌گه‌ر شانۆ هه‌بێت، دیسانه‌وه منداڵه‌كان دێنه‌وه سه‌ر شانۆ، هه‌روه‌ها خێزانه تازه‌كه‌شم، كه ئه‌كته‌ری شانۆ بووه و له كاتی خۆیدا ده‌رهێنه‌ری بوومه، ئاماده‌یه ئیشی شانۆیی بكاته‌وه، به‌ڵام فه‌رموو جاری شوێنێك نییه من ئیشه‌كانی خۆمی تێدا بكه‌م، ئه‌ی منداڵه‌كانم بۆ كوی بێنم و چی بكه‌ن. كوا شانۆ؟ كوا سیسته‌م و پشتگیری؟ ئێمه چۆن ده‌توانین له‌و بارودۆخه خراپه‌ی شانۆ و درامای كوردی ئیش بكه‌ین"، سه‌عدون یونس بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ژنی تازه‌ی هێناوه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه‌شیان واڕێكه‌وتووه، كه به‌یه‌كه‌وه ناژین، گوتی "وه‌فای پیاو له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی مرد و ژن نه‌هێنێته‌وه، ژیانی تایبه‌تی موڵكی ئه‌و ئینسانه‌یه، كاتێك ناسر ره‌زازی ژنه‌كه‌ی ده‌مری و نزیكترین كه‌سی له‌ده‌ستده‌دات، ئه‌وا به‌س ناسری ره‌زازی خۆی هه‌ستی پێده‌كات، منیش ژنم هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێكه‌وه ناژین، بارودۆخه‌كه ئاواهات و ئاواشم پی باش بووه، چونكه وه‌ك باوك كۆمه‌ڵه ئیلتیزاماتێك هه‌یه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندیش كۆمه‌ڵه ئیلتیزاماتێكیشم هه‌یه، كاتێك هه‌ستت به‌وه كرد، ئینسانێك هه‌یه به هه‌ست له‌گه‌ڵته، نه‌ك هه‌ر به‌جه‌سته، ئه‌وا ئه‌و هه‌سته ده‌توانی هاوكاری ژیانت بێت، چونكه ئه‌وه پێداویستیی ژیانه"، ئه‌و له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بوو و گوتیشی "هه‌ست به پیربوونی خۆم ناكه‌م، ئێستاش واده‌زانم ته‌مه‌نم سی ساڵه، زۆر جار سه‌یری منداڵه‌كانم ده‌كه‌م و ده‌بینم ماشا‌ڵڵا ئه‌وه‌نده گه‌وره بووینه، به‌ڵام من هیچ هه‌ست به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نم نه‌كردووه، زووزوو ده‌چمه لای دكتۆر و پشكنین بۆ له‌شم ئه‌نجام ده‌ده‌م، سوپاس بۆ خوا هیچ نه‌خۆشییه‌كم نییه".
ئه‌و سه‌باره‌ت به رۆڵی سیاسه‌ت له ته‌سكردنه‌وه‌ی هونه‌ر، پێیوایه له دوای راپه‌ڕینه‌وه سیاسه‌ت وای كرد هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك بڕۆن، به‌شێوه‌یه‌ك سیاسه‌ت له جێگای هونه‌ر چووه ناو خه‌ڵكه‌وه، سه‌عدون ده‌ڵی، "له دوای راپه‌ڕین كۆمه‌ڵه پارتێكی سیاسی هاتنه مه‌یدان، كه هونه‌رمه‌ندان وایانلێهات هه‌ر یه‌كه‌یان بچنه لایه‌ك، بۆئه‌وه‌ی هه‌م بتوانن بیروڕایه‌كانی خۆیان ده‌رببڕن و هه‌میش بتوانن ژیانیان دابین بكات، ئه‌وه وایكرد داموده‌زگا و كه‌لتوور نه‌مێنی، ئێستا ئێمه هه‌موومان سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، بابڵێن جێگایه‌ك له‌و كوردستانه هه‌یه، بایه‌خ به دراما و شانۆ ده‌دات؟ راسته زۆربه‌ی شته‌كان هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆ هه‌یه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و كه‌سانی راوێژكار و خه‌بیری شانۆیی هه‌ن، له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیش به ناوی به‌شی شانۆ به‌شێكیان داناوه، به‌ڵام كوا سیسته‌م و كاركردن و داهێنانه‌كانیان؟ ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌بن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی با ئیش بكری. من ده‌مه‌وی تێبگه‌م پلانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چییه؟ وادیاره رۆشنبیری له تێگه‌یشتنی ستافه سیاسییه‌كه‌ی حكومه‌ت له پله‌یه‌كی دی دانراوه، له‌و بارودۆخه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رپرسه، كه شانۆ له بیری خه‌ڵك نه‌ماوه". ئه‌و شانۆكاره ده‌شڵی "ئه‌گه‌ر من وه‌زیری رۆشنبیری بوومایه، نه‌مده‌هێشت ئه‌و قه‌یرانه تووشی شانۆ و درامای كوردی بێت، هه‌وڵمده‌دا سیسته‌مێك هه‌بێت، ئێستا هه‌ر كه‌سێك و له‌لایه‌ك ئیش ده‌كات، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك نوسراوێك له‌پێش وه‌زیر داده‌نێت و پاره‌كه وه‌رده‌گری و ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نجوومه‌نێكی رۆشنبیری و هونه‌ری له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هه‌بێت و پلان بۆ ئیشه‌كان دابنرێت، ئه‌و قه‌یرانه روونادا، به‌ڵام پێموایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پێشموایه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له قاڵبه سیاسییه‌كه بێته‌ده‌ره‌وه، ده‌بێته وه‌زاره‌تی داهێنان". سه‌عدون یونس باسی له‌وه‌ش كرد، هونه‌رمه‌ند ده‌توانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوور و ناساندنی گه‌له‌كه‌ی رۆڵی سه‌ركرده‌یه‌كی وڵات ببینی، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پشتگیری بكات، به‌نیازه ئه‌وكاره له‌ڕێگه‌ی درامایه‌كی كوردیه‌وه ئه‌نجام بدات و گوتی "تورك توانی به دراما بگاته ناو هه‌موو گه‌لانی دنیا، له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه سیاسه‌تێكی زۆر زیره‌كانه‌ی به‌كارهێنا، هونه‌رمه‌ندانی كوردیش به توانان و پێموایه ده‌توانن رۆڵێك بگێڕن، هیچی له رۆڵی سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌متر نه‌بێت، من ده‌توانم له‌و هه‌ولێره له‌مسته‌وایه‌كی وا به‌رز درامایه‌ك بكه‌م، كه له كه‌ناڵی ئێم بی سی په‌خش بكرێت، به‌نیازی كارێكی ئاواشم، ئه‌گه‌ر هاوكاری هه‌بێت، به‌ڵام به‌رپرسانی كورد هه‌ست به‌وه ناكه‌ن".
سه‌عدون به‌وه‌ش دڵگرانه، كاتێك شانۆ و درامای كوردی له‌وپه‌ڕی قه‌یراندابێت و به شاری سلێمانیش بگوتری، (پایه‌ته‌ختی رۆشنبیری و هونه‌ر)، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئێستادا هیچ شارێكی كوردستان خاوه‌ن ئه‌و شانۆیه نییه، تا شانازی پێوه بكات، ئه‌گه‌ر به‌خشینی نازناوی (پایه‌ته‌ختی رۆشنبیری و هونه‌ر) له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رهه‌مه كۆن و شته جوانه‌كان بێت، ئه‌وا هه‌ولێر پێشه‌نگه تاشاره‌كانی تر، گوتی "سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك رازی بن یان نا، شانۆ و درامای كوردی هی هه‌ولێره، من سی ساڵه ته‌مسیلی هه‌بوونه‌بووم له هه‌ولێر كردووه، سی ساڵی تریش مه‌جال ده‌ده‌مه هه‌موو هومه‌رمه‌ندانی سلێمانی، با كۆببنه‌وه و بتوانن هه‌بوونه‌بوویه‌ك بكه‌ن، دڵنیام پێیان دروست ناكری، ئه‌وه قه‌ده‌ری هه‌ولێره، هه‌ولێر قه‌ده‌ری ئه‌وه‌یه، كه ببێته نموونه‌ی جوانی كوردستان، ببێته پایته‌ختی رۆشنبیری"، هونه‌رمه‌ند گله‌یی له سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه، كه تائێستا نه‌یویستووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر دابنیشێت، سه‌عدون یونس وه‌ك خۆی گوتی، "كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی شاری سلێمانی داده‌نیشێت، ئه‌ی بۆ تائێستا دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی شاری هه‌ولێر نه‌كردووه؟ ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌یه، دیاره ده‌ستیك هه‌یه و ده‌یه‌وی ڕێگه له رۆشنبیری و پێشكه‌وتنی هه‌ولێر بگری و به‌ره‌و دواوه‌ی ببه‌ن".
ئه‌و دیمانه‌یه له گۆڤاری سڤیل وه‌رگیراوه.
zanadzey@yahoo. com
