کاتی خۆی واته له دوای پرۆسه‌ی ئازاد کردنی ئێراق و روخانی رژێمی به‌عس، ئێراق به بار‌و دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار تێپه‌ری ده‌کرد، وه‌پێویستی به بنه‌مایه‌کی ته‌وافوقی هه‌بوو له حوکم کردندا،
به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو لستی العراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا، پێیان وایه ئێراق پێویستی به بنه‌مای ته‌وافوقی له حوکمدا نییه، چونکه زۆربه‌ی کێشه‌کانی چاره‌سه‌رکراون و ئێراق له قۆناخی مه‌ترسیدار نه‌ماوه‌و ئه‌و قۆناخه‌ی تێپه‌ڕاندوه و ئێستا شێوازی حوکم کردن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه دابێت و زۆرینه ده‌بێت حوکمداری ئێراق بکات.
علاوی و مالکی هه‌رگیز نایانه‌وێت به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوان دروست بێت و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ئێراق به‌شدار بن له حوکمه‌تی نوێی داهاتوو، هه‌ردوو لایان نیازیان پاک نییه له‌گه‌ڵ کورد و ده‌یانه‌وێت ئێراقێک دروست بکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌ز په‌رستی بێت!
به بڕوای من پێکهێنانی حوکومه‌تی ئه‌م جاره جیاواز ده‌بێت له‌جاری پێشوو، له‌وانه‌یه بێته هۆی گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی ئێراق له ڕووی ئیداره‌ی ناوه‌خۆ، به‌ڵام هه‌ر دوو لا له‌به‌ر کێشه‌ی کورد هێڵه سووره ستراتیژیه‌کان نابه‌زێنن!
به ته‌نازولکردن و به‌شدارکردنی کورد له پێکهێنانی حوکومه‌تی نوێ‌دا، دیسان ئێراق رزگاری ده‌بێت له داروخان و شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری نێوان شیعه و سوننه‌کاندا،
سه‌رکردایه‌تی کورد، ده‌بێت کێشه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه و زانایانه یه‌کلابکاته‌وه‌و نه‌ک هه‌ر په‌یمان و قسه‌ی سه‌رزاره‌کی بێت، ئێستا بار‌و دۆخه سیاسیه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه، هاوپه‌یمانی کورد ده‌بێت بزانێت له‌گه‌ڵ کام لست و قه‌واره‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی ده‌کات وه کامیان داخوازیه‌کان و مه‌رجی کوردان جێبه‌جی ده‌که‌ن،
هاوپه‌یمانی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای نوسراو و به‌ڵگه‌ی فه‌رمی و پۆزه‌تیڤانه بێت له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی کورد، وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشهههڵپهسێردراوهکان ده‌بێت له رێگای ده‌ستوره‌وه بێت، ئه‌ورۆ سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت، یه‌کده‌نگ و یه‌ک وتاری سیاسیان هه‌بێت، به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کبوون،
ده‌بنه فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی و گرینگ بۆ سه‌رخستنی خواست و داواکاریه‌کانی گه‌لی کورد له حوکمه‌تی نوێ‌دا،
وه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی کورد له‌ت له‌ت و هه‌رکه‌سێک له ئاشێک بۆ خۆی لێبکات، ئه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد دڵنیا بێت، ئه‌وجاره ده‌بینه به‌ردی بن گۆم و نهبهتهوافوق و نه‌به ده‌ستووریش کێشه‌کان و مه‌رجه‌کانی گه‌لی کورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌روه‌ک ئێستا ده‌مێنێته‌وه!
عه‌دنان وه‌لی (بێباک) سدنی – ئوسترالیا
5/5/2010
