
به درێژایی مێژوو كورد له توركیا له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بێ به‌ش كراوه، له هه‌موو شتێك بێ به‌ش بوووه كه‌سیمای كوردبوونی تێدا بێت، گه‌لی كورد له‌و ولاته به‌رده‌وام روو به‌رووی ئه‌شكه‌نجه‌و توند و تیژی بۆته‌وه له سه‌ر داكۆكیكردن له مافه‌كانی و ئه‌وه‌ش وای كردووه بزوتنه‌وه‌ی رزگاری له‌و ولاته سه‌رهه‌لبدات، دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه وه‌ك هیزێك بۆ به‌رگری كردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد دامه‌زرا، قۆناغێ شه‌ڕی چه‌كداری ده‌ستی پێكردوه و كه نزیكی چه‌ندین ساڵه ئه‌و شه‌ره به‌رده‌وامه و تا ئێستا جگه له كووشتن و ویرانی و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی سڤیل و سووتاندنی ملیۆنان گوندی كورد و ئاواره بوونی هه‌زاران هاوڵاتی كورد له لایه‌ن توركیاوه، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تری نه‌بووه بۆ هه‌ردوو گه‌ڵی تورك و كورد.
دووباره ده‌ست پیكردنهوهی هێرشه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی بوونی گریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستی پێكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه توركیا به به‌رده‌وامی هێرش و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرش و تۆپبارانه‌دا زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادی و گیانی به‌ر هاوڵاتیانی كورد له‌و ناوچه سنوروییانه كه‌وتووه و به‌شێكی زۆریش لهگوندنشینهكانیش ناچاربوون ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا توركیا و رێژیمی ئاخوندی ئێران که چاویان به‌بوونی پارچه‌یه‌کی ئازاد له کوردستان هه‌ڵنایه، بۆ شێواندنی باروودۆخی سه‌قامگیریی باشووری کوردستان و گوشار هێنان بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئازاردانی هاووڵاتیانی ناوچه سنورییه‌کان و زه‌ره‌ر و زیان گه‌یاندن به سرووشتی کوردستان، به‌رده‌وام له هه‌وڵی پلانگیری و هێرش كردن دانه، بوونی چه‌كدارنی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان جگه له‌وه‌ی كه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه له بلاوبوونه‌وه‌ی تۆری گروپه ئیسلامیه توندره‌وه‌كان له‌و ناوچه‌نه‌دا و بێگومان ئه‌گه‌ر گریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستان له‌و سنووره سه‌ختانه نه‌بوونایه ئه‌وه گروپه تێرۆریسته‌كانی ئیسلامی هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یان داگیر ده‌كرد و ئه‌وكات كوردستان ده‌بوو به ئه‌فغانستانی دووهه‌م.
هه‌رچه‌نده له‌و قۆناغه‌دا گه‌لی كورد له‌و ڕاستیه گه‌یشتۆه كه ئامانجی هێرشی توركیا و تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بیانووی بوونی گریلاكانی پارتی كریكاری كوردستان (په‌كه‌كه) نییه، به‌ڵكوو توركیا له هه‌وڵی داگیركردنی ئابووری كوردستان دایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو كارته‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گری بۆ گه‌ویشتن به ئامانجه‌كانی له عێراقدا به گشتی و له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی قۆناغێكی نوێ له دانووستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیای ده‌راوسێ بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووی نێوان ئه‌نكارا و هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه، هه‌ندیك پلانی مه‌ترسیدار هه‌ست پێ ده‌كرێت كه سه‌ر له نوێ توركیا ده‌یهه‌وی كورد بخاته ناو شه‌رێكی تری ماڵوێرانی و یه‌كتر كووشتن، بۆیه ئێمه له (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) هه‌موو لایه‌نه سیاسه‌كانی كورد و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئێمه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسه بالاكانی په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و پلانانه‌ی توركیا و ئێران و سووریه گفتوگۆمان كردوه و داوامان كردوه كه ئه‌وانیش له ئاست مه‌ترسی ئه‌و سینارێویانه به ئاوایه‌كی نه‌رم و دوور له هێرش كردنه سه‌ر لایه‌نه سیاسه‌كانی كورد هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و به شێوه‌یه‌كی عاقلانه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بجووڵینه‌وه.
له لایه‌كی تر كه ئێستا پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌یه و ئه‌مریكا ده‌خۆازی هێزه‌كانی خۆی له خاكی عێراق بكشێنیته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر ره‌وه‌شی ئاسایش و سه‌قامگیری پرۆسه‌ی ئاشتی له عێراقدا به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدا ئه‌مریكا كه ئێستا هه‌وڵدات توركیا بكاته ئهلتهرناتێڤی خۆی له عێراقدا له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی، ئه‌وه‌ش پلانێكی مه‌ترسیداره كه ئه‌مریكا ده‌یهه‌وه‌ی دووباره له دژی كورد بێ خاته واری پراكتیزه‌كردنه‌وه و مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد ته‌نیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تایبه‌تی خۆی بووه و هه‌ركات په‌یویستی كردبێت ئه‌وه ئه‌مریكا پشتی له كورد كردوه و له‌گه‌ڵ نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی كورد رێككه‌وتنی واژووكردوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه له (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد داوای له هه‌موو لایه‌ن و پارت و حیزب و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ناونده‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی كورد، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ئه‌و پلانه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئاگادار بن.
دزگای ئیسرائیل-كورد
2010/5/2
هه‌ولێر
