سه‌ردار عه‌بدوڵلا: هیشتا، سه‌رما و سۆڵه‌ی ژیانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری چیاکانی سه‌رسنوور له گیانمان ده‌رنه‌چووبوو؛ به توندیش گه‌مارۆی ئابووری
خرایه سه‌رشاره‌کانی کوردستان. خه‌ڵکی، به گشتی له به‌رده‌م به‌ڕێکردنی زستانێکی سه‌ختی بێ سوته‌مه‌نیدا خۆیان بینییه‌وه. برسێتی باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که‌دا کێشا. هه‌موو شتێک پیناسه و سروشتی خۆی ون کرد. ته‌لی کاره‌باکان، به تایبه‌ت گه‌ره‌که هه‌ژارنشینه‌کان به هه‌فته ته‌زووی کاره‌با ڕاینه‌ده‌چڵکاندن و هه‌ندێک له ماڵه‌کان له بری ته‌ناف جلیان پێدا هه‌ڵده‌خستن. ئه‌و ڕۆژگاره گه‌چ تێکه‌ڵی ئارد و میز تێکه‌ڵی بانزین ده‌کرا!
شه‌وانی ئه‌و زستانه سه‌خته بێکاره‌بایانه؛ شاری کرده گوندێکی گه‌وره. حیکایه‌ت و داستانه کۆنه‌کانی (گورنه‌ته‌ڵه و دێگونه‌چاره) .. هتد تامه‌زرۆیی خۆیان وه‌ک زه‌مانی زوو په‌یداکرده‌وه!
شه‌وان، پڕ به‌دڵ بیری نه‌نکی ڕه‌حمه‌تیم ده‌کرد، خۆزگه‌م بۆ ئاماده‌بوونی ده‌خواست تاکوو چیرۆکێک یاخود سه‌رگوزشته‌یه‌کی کۆنی خۆیمان بۆ بگێڕیته‌وه.. به‌ڵام مخابن نه‌نکم زۆر زوو کۆچی‌دوایی کرد، ته‌نانه‌ت هیچ وێنه‌یه‌کیشمان نه‌بوو، ته‌نیا زانیارییه‌ک که له باره‌یه‌وه ده‌مزانی ئه‌وه‌بوو: نه‌نکم که‌سێکی سه‌رمابرده‌ڵه بووه، ته‌نیا میراتیشی ڕسته‌یه‌ک بوو، که هه‌میشه ده‌یگوته‌وه. نه‌نکم، ڕۆژێکی ساردی زستان، سه‌رما چۆقه‌چۆق به ددانه‌کانی ده‌خات، پاش داخستنی سۆپا داره‌که‌یان و گه‌رمبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ته‌زیوی؛ ئۆخه‌یه‌ک له دڵه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت:
ــ ئۆخه‌ی ئاگر چه‌ند خۆشیت، ڕه‌بی پڕ قه‌بره‌که‌م بیت!
ڕۆژیک، له ڕیگای به‌ره‌و ماڵه‌وه، ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌نکی ئیماندارم بۆ هاوڕێکه‌م گیڕایه‌وه، چونکه ئه‌ویش هه‌روه‌ک نه‌نکم سه‌رمابرده‌ڵه‌بوو. به ده‌نگێکی به‌رز دایه قاقای پێکه‌نین و وتی:
ـ خه‌مت نه‌بێت! کار وابڕوات و ئه‌م سه‌رما و سۆڵه‌یه به‌رده‌وام بێت، هه‌موو ئه‌و دیندار و نوێژکه‌رانه‌ی که ئه‌م دنیایه‌یان له خۆیان حه‌رام کردووه تاکوو قه‌بره‌کانیان له ئاگر به‌دوور بگرن؛ ئه‌م شیعاره‌ی نه‌نکی جوانه‌مه‌رگت هه‌ڵده‌گرن.
دوباره به پێکه‌نینێکه‌وه درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و وتی:
ــ دیاره، مه‌لای مزگه‌وته‌که‌ی گه‌ره‌کی ئێمه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌نکت ئیمانی له‌ق کردووه! له مانگی ته‌موزدا نه‌بێت، تا کو ئیستاش بۆیه‌ک جاریش چییه! له خوتبه‌ی نوێژی جومعه‌دا باسی ئاگری جه‌هه‌نه‌می وه‌ک تۆڵه بۆ خراپه‌کاران و بێئمانه‌کان نه‌کردووه!
ڕۆژانه ده‌یان جار (ئاگر چه‌ند خۆشیت، ڕه‌بی پڕ قه‌بره‌که‌م بیت!) له ده‌می هاوڕێی سه‌رمابرده‌ڵه‌مه‌وه ده‌بیسترا و خووی پێوه گرتبوو. تاکو جارێک پێم گوت:
ـ ئه‌وه به‌ڕاست چی هانیدای وا ده‌قت به‌م قسه‌یه‌ی نه‌نکمه‌وه گرتووه، باشه نه‌نکم ژاندارک بوو یان ئێلیکساندرا کۆلۆنتای؟ تۆ باشتره بڕۆییت قسه‌یه‌کی نه‌نکی خۆت به‌ده‌مه‌وه‌بگریت؟!
هه‌ر وه‌ک جاران، به پێکه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه:
ــ ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌نکت فه‌لسه‌فه‌یه و پڕ مانایه، وه‌ک پێم وتی کار وابڕوات و مانگێکی تر نه‌وتمان نه‌گاتێ ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌نکت ده‌بێته دروشمی سه‌رزاری هه‌موو خه‌ڵک.. دوای ئه‌وه من چ قسه‌یه‌کی نه‌نکی خۆم بڵێمه‌وه، ئه‌و هه‌ژاره، له کاتی کاره‌با هاتنه‌وه‌دا ڕه‌حمه‌ت بو نیوتن ده‌نیرێت له؛ بری ئه‌دیسۆن، هه‌رچه‌ند پێشم سه‌یره ئه‌م ناوه له کوێ فێربووه! یاخود که دوعای شه‌ڕ له نه‌یاران و ناحه‌زان ده‌کات، به‌ده‌ستی ڕاستی به سنگیدا ده‌ماڵێ و ده‌ڵێت:
ــ ده‌ک ڕه‌بی قاپقاپ و پێڵاوی ژنان له ماڵتا نه‌بینیت، ده‌ک بۆ خاتری ئیمام عه‌باسی ته‌عجیل لێفه‌ی دوونه‌فه‌ری نه‌یه‌یت به خۆتا!
* * * * * *
زۆرجار، خه‌ڵکی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خۆیان له شێوه‌ی نوکته و گاڵته‌دا ده‌درکێنن، به تایبه‌ت کاتێک که ئیدی ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر گۆڕینی وه‌زعه‌که‌دا نه‌بێت. کوڕوکاڵی شار چه‌ندین نوکته‌یان له سه‌ر سه‌رماوسۆڵه و تامه‌زرۆیی گه‌رم بۆ ئاگر دروستکرد. ڕۆژێک، هاوڕێکه‌م به هه‌ڵه‌داوان له ده‌رگای دا‌و وتی:
ــ گوێ بگره له‌م نوکته‌یه:" له‌و دنیا، که‌سێکی سه‌رمابرده‌ڵه ده‌خه‌نه دۆزه‌خه‌وه، که‌سه‌که له بری ئه‌وه‌ی دڵگرانبێت شادمان ده‌بێت و خه‌نده سه‌رلێوه‌کانی ده‌گرێت! دوای ئه‌و که‌سێکی تر ده‌که‌ن به ژوردا به‌ڵام ئه‌ویان ڕقی له ئاگره و خۆی به ئاسانی نادات به‌ده‌سته‌وه، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌رگای دۆزه‌خ ده‌که‌وێته شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و هه‌رایه‌ی پاسه‌وانه‌کان و که‌سه دۆزه‌خییه‌که؛ ده‌رگای دۆزه‌خ بۆ ماوه‌یه‌ک به کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه. که‌سه سه‌رمابرده‌ڵه‌که له‌و وه‌زعه زۆر بێزار ده‌بێت، به توڕه‌ییه‌وه هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و هاوار له که‌سه دۆزه‌خییه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت: " زه‌حمه‌ت نه‌بێت، یان وه‌ره ژوره‌وه یان به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌مان لێ به‌رده و ڕه‌قمان مه‌که‌ره‌وه!""
تاوێک له سه‌رم وه‌ستا تا له پێکه‌نین بوومه‌وه و پاشان درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و وتی:
ــ جا که‌مێک بووه‌سته، !من دڵنیام، ئه‌و که‌سه سه‌رمابرده‌ڵه‌که‌ی نێو دۆزه‌خ نه‌نکته. بڕوات بێت، نه‌نکته! به خواست و ئامانجه‌کانی دڵی خۆی گه‌یشتووه! راسته، نه‌نکت ئیماندار و به‌هه‌شتی بوو، به‌ڵام دیاره له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی ڕای گۆڕیوه و ناردویانه بۆ دۆزه‌خ تا گه‌رمی بێته‌وه. جا بۆیه مافی مزگێنیم هه‌یه که ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌م له‌سه‌ر نه‌نکت دایتێ.
قه‌یرانی سوته‌مه‌نی، تا ده‌هات توندتر ده‌بوو. شاخ و کێوه‌کان له دار و دره‌خت ڕووتکرانه‌وه. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان پیڵاوه کۆن، تایه کۆن و مه‌قه‌بایان بۆ خۆگه‌رمکردنه‌وه به‌کار ده‌هێنا، هه‌ر بۆیه تا ده‌هات بێزاری خه‌ڵکی له و هه‌لومه‌رجه زیاتر ده‌بوو. خۆڕێکخستن بۆ خۆپێشاندان کاتی هات، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداره خاوه‌ن کاره‌با و ژێنه‌راتۆره محه‌لییه‌کانه‌وه به‌رپه‌رچ درایه‌وه و خه‌ڵکیان به گێره‌شیوێن دایه قه‌ڵه‌م!
له کاتی خۆپێشاندانه‌که‌دا، هاوڕێکه‌م له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپێشانده‌راندا بوو. لافیته‌یه‌کی سوری به ده‌سته‌وه بوو، جار جاریش هاواری ده‌کرد و هوتافی ده‌کێشا. من له ڕیزی دوای ئه‌و بووم، که چاوی به من که‌وت، به هه‌مان شێوه‌ی جاران دایه پێکه‌نین و وتی:
ــ نه‌م وت! تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بکه! هه‌موو بڕوای ته‌واویان به وته‌که‌ی نه‌نکت هێناوه و بۆ په‌یداکردنی ئاگر خه‌بات ده‌که‌ن. هه‌ر بژی ئاگر، هه‌ر بژی نه‌نکت! هێزه‌کانی پۆلیس، به پاڵ و به قوناغه تفه‌نگ بڵاوه‌یان به خه‌ڵکه‌که کرد و قۆناغه تفه‌نگێکیش زرمه‌ی له نێوچه‌وانی هاوڕێکه‌م هه‌ستان؛ به جۆرێک ئێستاش گڕ له برینه‌که‌ی نێوچه‌وانی ده‌بێته‌وه!
ڕۆژێ دوای خۆپێشاندانه‌که، سه‌ردانێکم کرد بۆ ماڵه‌وه‌یان. پاش به‌خێرهاتن بۆ ژوره سارد و شێداره‌که‌ی خۆی فه‌رمووی لێ کردم. به دیواره‌که‌وه پارچه کاغه‌زێکی سپی گه‌وره هه‌ڵواسرابوو که، گورزه ڕوناکی نێو په‌نجه‌ره بچوکه‌که لێی ده‌دا، هه‌ر بۆیه زوو سه‌رنجم چووه سه‌ر نووسراوه‌که‌ی سه‌ری که به ره‌نگێکی شه‌رابی نووسرابوو: (ئه‌ی ئاگر چه‌ند خۆشی، ڕه‌بی پڕ قه‌بره‌که‌م بیت!) . له ژێر ئه‌م دێڕه‌یشدا به خه‌تێکی بچوکتر نوسرابوو:
(ڕێکخراوی سه‌رمابرده‌ڵه‌کانی کوردستان، 21 سه‌رماوه‌رزی نه‌عله‌تی. ) .
