نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د: له گه‌ڵ هاتنی جۆرج بوشی گه‌وره بۆ حوكم مێژووی سی سه‌د ساڵی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مین جار گۆڕانكاری به خۆوه بینی..
ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه هه‌میشه به كۆماری و دیموكراته‌كانیه‌وه له خه‌می ئه‌وه‌دا بوون كه چۆن ئه‌مریكا بپارێزن له نان و خوێن به‌رامبه‌ر به ڕژانی ڕۆژانه‌ی خوێنی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو پارچه‌كانی زه‌ویدا و هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌واندا سه‌رده‌مێكی نوێی مرۆڤایه‌تی و مێژووه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد كه ده‌توانین به مێژووی به یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه‌ی گه‌لان ناوی بنێین له گۆشه‌نیگایه‌كی نوێوه كه تایبه‌تمه‌ندیی گه‌لان و خاوه‌ن ئایدیا‌و باوه‌ڕو بۆچوونی جیاواز له نێو هه‌ناوی مێژوودا ده‌رفه‌تێكیان هه‌یه بۆ ده‌ربڕین له خۆكردن و به‌شداری كردن. هه‌ربۆیه هه‌موو دكتاتۆرو مرۆڤ كوژه‌كانی سه‌ر زه‌وی له گه‌ڵ هاتنی جۆرج بوش‌دا شه‌وو ڕۆژیان له نێو ترس و دوودڵیدا ده‌برده سه‌ر هاكا باوه‌ڕه‌نوێیه‌كانی سه‌رده‌مێكی نوی ته‌خت و تاراجیان تێك ده‌شكێنی و ڕێگه له به‌رده‌م جیاوازیه‌كاندا ده‌كاته‌وه كه به ئازادی و بوونی سروشتیی خۆیانه‌وه بڵێن ئێمه‌ش هه‌ین له كاتێكدا كه گۆی زه‌وی پیربوبوو له زۆرداری كردن و سه‌ركوت كردن و یه‌كتر له ناوبردن.. چونكه پێش ئه‌وان سیاسه‌ت بریتی بوو له براوه به‌ده‌ر له هه‌موو به‌رچاو گرتنێكی مرۆڤایه‌تی و بیر كردنه‌وه له داهاتوو كه ده‌شی هه‌موو به ئاستی جیا هاوبه‌ش بین به بی ئه‌وه‌ی كه‌سمان بیر له‌وه بكاته‌وه له مافی خۆی زیاتر بوونی هه‌بێت یاخود بۆی بلوی له ڕێگه‌ی هێزه‌وه ئه‌وی دی له ناو به‌ری و سه‌ركوتی كات.. مێژووی تێكه‌ڵ بوون و هیوای ئێمه‌ی كورد له گه‌ڵ ئه‌مریكا زۆر كۆنه‌و بۆ ساڵانی شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مریكا وه‌كو ئه‌و خه‌ونه بوو كه ئێمه له ژیانی داهاتووماندا ده‌توانین پێی بگه‌ین.. ئه‌مریكا ئه‌و كه‌شتیه‌یه كه ده‌شی به‌ره‌و زه‌ویه‌كی پڕ له ئاسایش بمان گوازێته‌وه چونكه باوه‌ڕه‌كانی ئه‌و گه‌له له سه‌ر ئازادی و مافی مرۆڤ دامه‌زرابوو.. زۆر بوون ئه‌و سیاسه‌ت مه‌دارانه‌ی ئه‌مریكا كه گه‌لانیان تووشی نائومێدی كرد كاتێك ئه‌و مافانه‌یان ته‌نها له كیشوه‌ری ئه‌مریكادا ده‌بینیه‌وه‌و گه‌لانی دنیا ته‌نها مافێكیان خه‌ون بینین بوو.. ده‌بوایه له‌گه‌ڵ هاتنی جۆرج بوش و كوڕه‌كه‌ی ئه‌م ترسه دێرینه‌ی مرۆڤایه‌تی بڕه‌وێته‌وه ده‌بوایه له گه‌ڵ هاتنی ئه‌واندا بیری فریاد ڕه سێكی گه‌ردوونی ببوایه‌ته واقیع نه‌ك خه‌ون چونكه زۆرداره‌كانی مێژوو به جیاوازیی ڕه‌گه‌زی و ڕه‌نگیانه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵَه‌تی خۆپه‌رستی بوون كه ئه‌وان له پێناوی خۆیاندا بكوژن.. ئێمه‌ش له هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له‌و سیاسه‌ت مه‌دارانه‌ی ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نها زه‌ره‌ر مه‌ندبووین به‌ڵكو بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌و ئاگره‌ی له ماڵمان به‌ربوو كه‌س نه‌یتوانی له هه‌موو دنیادا بیكوژێنێته‌وه كه گه‌وره‌ترین ئاگربه‌ردان له خه‌فڵه‌تی سیاسه‌ت مه‌دارانی كلاسیكیی جیهانی كۆنی ئه‌مریكا چاو پۆشینیان بوو به فرۆشتنی چاره‌نووس و داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رامیه‌ر به بڕێك ئاو‌و زه‌وی كه قه‌تاو قه‌ت ئه‌و خه‌ونه‌شیان به‌دی نه‌هات و چه‌ندین نه‌وه‌ی له ژیان بڕیه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه.. وانه‌ی گه‌وره‌ی مێژووییشیان له‌لای نه‌وه‌كان ئه‌وه بوو كه هێزو له‌ناوبردن ده‌توانێت ڕووناكایی ئازاد بوون له شه‌یدایانی سه‌ربه خۆیی بكوژێنێته‌وه... له گه‌ڵ هاتنی ئه‌واندا جۆرج بوش و كوڕه‌كه‌ی ئیتر چاوپۆشین كۆتایی هات.. چونكه ئه‌و چاره‌نووسه‌ی كه مرۆڤی له ناوده‌بردو ئازادی خوازانی سه‌ركوت و تێرۆر ده‌كرد ڕۆژێك له ڕۆژان له ده‌رگه‌ی هه‌موان ده‌دات ده‌بوایه جیهان گۆڕانكاریی گه‌وره‌و دان پێدا نانی گه‌وره به خۆیه‌وه ببینی ده‌بوایه ئه‌و جیهانه‌ی كه له نێوان دوو هێزدا دابه‌ش بووبوون چاو به مێژووی خۆیاندا بگێڕنه‌وه چونكه مێژووی مرۆڤایه‌تی له ڕوویه‌ك له ڕووه‌كانه‌وه مێژوویه‌كی هاوبه‌شه‌و به قه‌د یه‌كیش لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به باوه‌ڕه مرۆڤایه‌تیه‌كان
گه‌ڕانی ئه‌وان له كرانه‌وه به ڕووی دنیادا گه‌ڕان بوو به دوای كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی كه سه‌دان ساڵ بوو به داخراوی مابوونه‌وه تاكو مرۆڤه سه‌ركوت كراوه‌كانی میژووش ئه‌و مافه‌یان هه‌بی به‌یانیان چاو له خۆری ژیانێكی ئازاد بگێڕن.. ده‌ستی ئه‌وان یه‌كه‌مینی ئه‌و ده‌ستانه بوون كه په‌نجه‌ره‌كانیان به ڕووی مرۆڤایه‌تیدا كرده‌وه كه ئێمه‌ی كوردیش كه هێشتا خوێنی ڕژاوی خه‌ونه‌كانمان له به‌رده‌م كۆڕه‌وێكی سه‌رتاسه‌ریدا خه‌ریك بوو ووشك بێته‌وه ئه‌وان هاتن و هێلانه‌یه‌كیان بۆمان دروست كرد كه تیایدا خه‌ون به داهاتوه‌وه ببینین كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی نه‌یان توانی چاو له كوشتنمان نه‌پۆشن.. هه‌ر بۆیه هێزی ئازادیی جیهانی نوێی ئه‌وان پێیه‌كیان له بۆسنیاو ئه‌وی تریان له ئه‌فریقا بوو پێیه‌كیان له ئه‌فغانستان و ئه‌وی دیكه‌شیان له عێراق تاكو ژیانێكی نوێ له سه‌رفرازی و ئازادیمان بۆ بكه‌نه‌وه‌و ته‌خت و تاراجی ئه‌و دكتاتۆرانه تێك و پێك ده‌ن كه وا تێگه‌یشتبوون ده‌توانن مێژوو له شوێنی خۆیاندا ڕاگرن.. جۆرج بوش و كوڕه‌كه‌ی بۆ هه‌موو دنیایان سه‌لماند كه سه‌رده‌می به جیهانیبوونی ده‌سه‌ڵات خه‌ون نیه‌و نزیك بۆته‌وه.. سه‌رده‌مێك كه ئازاره‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌بنه یه‌ك ئازار سه‌رده‌مێك كۆتایی به ململانێَ و شه‌ڕ دێنی له پێناوی ژیان و ناندا كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی تیایدا هاوبه‌ش ده‌بێت و هه‌موو مرۆڤ لێپرسراوی چاره‌نووسی یه‌كتر ده‌بن.. مێژووی گه‌لان خاك و سنووری دیاری كرد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دابه‌ش كرد‌و مێژووی گۆی زه‌وی و خاكه‌كه‌ی هه‌روه‌ها مرۆڤه‌كان له گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌كاته‌وه تاكو له ژیان و ناندا هاوبه‌شیان كات چونكه هه‌موو له مێژوودا له یه‌ك بزربووین و هه‌ر ده‌بی له مێژووشدا یه‌كتر ببینینه‌وه.. زه‌مه‌نه‌كان زۆر له یه‌كتر دوورن.. خه‌ونی گه‌وره زه‌مه‌نی درێژی ده‌وی.. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بیری یه‌ك بوونی جیهان زیاتر به‌ره‌و پێش چوو ئه‌وان توانیان بیسه‌لمێنن كه ده‌شی جیهان به‌ره‌و یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی گه‌ردوونی بچێت كه هه‌موومان بڕیارده‌رو هاوبه‌ش بین له چاره‌نووسی مرۆڤ به گشتی.. گوتاره‌كانیان بیركردنه‌وه‌كانیان هه‌موو سروودێكی خه‌مگین بوون له هیوا بوون به داهاتووی ئازادیی مرۆڤه‌وه ئه‌وان له مه‌یداندا سه‌لماندیان كه هاوپه‌یمانێتی له به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیدا مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئازادی و دیموكراتیه‌ته له هه‌موو جیهاندا.. كه كۆتاییه‌كی ڕه‌ش ده‌بی بۆ تێرۆر‌و بكوژان. له دنیایه‌كدا كه ته‌نها له سنووره‌كه‌ی خۆی ناتوانی ئه‌ودیوی خۆی ببینی.. ئه‌وان نیشانی دنیایان دا كه مرۆڤ به‌بی چاره‌نووسێكی هاوبه‌ش هیچ ئاینده‌یه‌كی گه‌شی له داهاتوودا نابێت و ئه‌وان ده‌ریان خست هێزی به گه‌ردوونی بوونی مرۆڤ تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانی هه‌موو سنووره‌كان تێك بشكێنی.. ئێمه‌ی كوردیش به‌ر ئه‌و به‌خشنده‌ییانه‌ی جیهانی نوی كه‌وتین كه ئه‌مریكا له گه‌ڵ هاتنی جۆرج بوش‌دا سه‌ركردایه‌تیی كرد و ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه‌ی كه به‌ڕووی مێژووی ئه‌مریكاوه بوو له كوشتنی كورد‌و له‌ناو بردنی سپیی كاته‌وه‌و مێژوویه‌كی پڕ له هیوامان پی ببه‌خشی.. ئه‌مڕۆكه دژایه‌تی كردنی ئه‌مریكا وه‌كو باوه‌ڕێكی نوێی مرۆڤایه‌تی و سوپایی و زانستی ته‌نها له به‌ره‌كانی مرۆڤ كوژو دكتاتۆره‌كاندا قه‌تیس ماوه چونكه جۆرج بوش به ڕاشكاوی گوتی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ دیموكراتیه‌تدا نه‌بێت له جیهاندا ئه‌وا له به‌ره‌ی تێرۆره‌و دژی دیموكراتیه‌ته ئه‌وه‌شی خۆی ساغ نه‌كاته‌وه ناتوانی له یه‌ك كاتدا له هه‌ردوو به‌ره‌دا بێت.. ئه‌مه باوه‌ڕێكی نوێی جیهانی بوو كه كرانه‌وه‌ی ئه‌مریكای به گه‌لان نیشان دا كه ئه‌مریكا ده‌توانی به سه‌ركه‌وتوویی به پاڵپشتی گه‌لانی چه‌وساوه‌و زوڵم لێكراو كۆتایی به دكتاتۆریه‌ت بێنن.. له گه‌ڵ جێهێشتنی كۆشكی سپی‌دا جۆرج بوش جیهانێكی نوێی له دوای خۆیه‌وه جێهێشت
كه سیاسه‌ت مه‌دارانی نوێی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكا ده‌بی به ڕووی ئه‌و جیهانه‌دا بكرێنه‌وه‌و ده‌رگاكانی دانه‌خه‌ن چونكه ئه‌م ده‌رگایه به‌ته‌نها ده‌رگایه‌كی ئه‌مریكی نیه به قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه هی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌كه‌مینی ئه‌و گه‌لانه‌ن كه ئه‌م ده‌رگایه‌یان له مرۆڤ كرده‌وه تاكو لێیه‌وه به‌ره‌و ژیانێكی نوی بڕۆن
گه‌ر نه‌خوازه‌لا پاشه‌كشی له‌م باوه‌ڕانه‌دا ڕووبدات ئه‌وا وڵاتێك مێژووی سی سه‌د ساڵ له خه‌باتی خۆی له پێًناوی ئازادی‌دا له ده‌ست ده‌دات و له هه‌مووی ترسناكتر ده‌ستی دكتاتۆره‌كانی جیهان ده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بوش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه چونكه په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی جیهانێكی نوێوه كه مرۆڤایه‌تی به خۆوه‌ی نه‌بینیوه و ئه‌مریكاش له گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌دا سه‌لماندیان ده‌شی ئه‌مرۆكه بیر له‌وه بكرێته‌وه كه سه‌ره‌تای حكومه‌تێكی گه‌ردوونی كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تیی بكات و هه‌موو جیهان تیایدا به‌شدار بن و ده‌نگی بۆ بدن یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاویشتران و هه‌ر له‌وێوه‌ش ئه‌و جیهانه‌ی سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی گۆرانیان بۆ گوت و هیوایان پێی خواست دێته دی كه تیایدا هه‌موو مرۆڤ به حیاوازیی خاك و داهات و بوونیانه‌وه هاوبه‌ش ده‌بن و پێكه‌وه كار بۆ داهاتووی خۆیان ده‌كه‌ن.. ئه‌م بیره ده‌شی تا ڕاده‌یه‌ك ئاسته‌م بێت له به‌رده‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئینتیمای مرۆڤ بۆ زێد‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆی هه‌روه‌ها گرفتی پێشكه‌وتن و دوا كه‌وتنی زۆر له میلله‌تان له نێوانی خۆیاندا، جیاوازیی میلله‌تان له داهات و سه‌رچاوه‌كانی خۆیاندا به‌ڵام
له كۆتاییدا بیری گه‌ردوونی بوونی مرۆڤ ئه‌و بیره‌یه كه سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی كۆده‌كاته‌وه كه مرۆڤ هه‌ر خۆی له ڕێكخراوه گه‌ردوونیه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا په‌یڕه‌وی ئه‌و بیره‌ی كردووه هه‌روه‌ها له‌ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و گه‌شه‌سه‌ندن و بنیات نانه‌وه‌دا.. جۆرج بوش ئه‌و سه‌ركرده‌یه بوو كه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له‌م به گه‌ردوونی كردنه‌ی سیاسه‌ت و سوپا‌و ئابووریدا هاویشت و ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه گه‌وره‌و به‌ر فراوانه‌ی كه له جیهاندا هێنایه كایه‌وه‌و كوڕه‌كه‌ی گه‌شه‌ی پێدا له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانیه‌وه بووونی نه‌بووه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا چونكه ئه‌وان سه‌لماندیان بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی كه ده‌شی و ده‌لوی له سه‌ر كۆمه‌ڵه باوه‌ڕێكی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شدا مرۆڤایه‌تی كار بۆ ڕێكخستنی جیهانێكی نوی بكه‌ن.. جیهانێك كه له دوای شه‌ڕو شۆڕه‌كانه‌وه ئه‌وه فێربووین كه ئێمه له‌م زه‌ویه‌دا هاوبه‌شین.. كولتووری پشتگیری كردن له‌وانه‌ی چاویان له ئازادیه بۆ یه‌كه‌مین جار جۆرج بوش بانگه‌شه‌ی بۆ كرد‌و به كردار‌و قوربانیدان خه‌باتی بۆ كرد له جیهانداو ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و گلۆبالیزمێكی نوێی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بوو كه سه‌ركه‌وتنی تێدا بینی و هیوایه‌كی نوێی بۆ گه‌لان گه‌ڕانده‌وه كه مرۆڤایه‌تی ده‌شی په‌له بكات له چه‌سپاندنی داد وه‌ری و گه‌شه‌پێدان چونكه له نێو شه‌ڕو دكتاتۆریه‌تدا هه‌میشه زوڵم و نایه‌كسانی له جیهاندا
به‌رهه‌م ده‌هێنری و هه‌میشه مرۆڤایه‌تی له نێو خۆیدا له نێو ناكۆكی و زۆرداریه‌كاندا نقوم ده‌بێت.. ئه‌مه‌ش لێپرسراوێتیه‌كی گه‌ردوونی بوو نه‌وه‌ك به‌ته‌نها لێپرسراوێتیه‌كی ئه‌مریكی به‌ڵام ئه‌و جیكمه‌ته‌ی كه ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌مریكا ده‌كاته ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره به‌ته‌نها په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه پێدانێكی سه‌رتاپا گیری وڵاتێك نیه به‌ڵكو ئه‌مانه به‌بی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی خواز‌و مرۆرڤ دۆست بێهووده ده‌بی ئه‌مه‌شه نهێنینیی گه‌وره‌یی ئه‌مریكا له جیهاندا كه توانیی شكست به زۆر له گه‌وره‌ییه ده‌وڵه‌ت داریه‌كانی تاك ڕه‌وی و دكتاتۆریه‌تی جیهانی بێنێت و وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی فشار توانیی دكتاتۆره‌كانی جیهان بهه‌ژێنی و گه‌لان به‌ره‌و هیوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی ڕێنمایی بكات وه‌كو هێزێكی مانه‌وی.. له گه‌ڵ جی هێشتنی كۆشكی سپی
جۆرج بوش لێپرسراوێتیه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی و گه‌ردوونیی بۆ ئۆباما جی هێشت كه بیری به‌ره‌و گه‌ردوونی بردنی مرۆڤایه‌تیه كه سه‌رده‌مێكی نوی ده‌نوێنی و گوته‌كانی ئۆباما له گرتنه به‌ری ڕێی تازه‌و گه‌وره‌بوونی ئه‌مریكا له ئاهه‌نگی سوێند خواردندا گه‌ر به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م بیرانه نه‌كات ئه‌وا سه‌رده‌مێكی نوێی مرۆڤایه‌تی كۆتایی دێت..
