ئێستا سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مه کاتی ناساندنی هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانه به‌ڕێگای سیاسی‌و دیبلۆماسی، هه‌روه‌ها ساده‌ترین ماف بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌تێکۆشانی بۆ بکات ئه‌وه‌یه ده‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی خاکێک بناسرێت، که‌له‌و ڕێگه‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانێ پارێزگاری له‌زمان‌و کلتوری نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکات، هه‌روه‌ها ده‌توانێ له‌هه‌مان ڕوانگه‌وه که‌سایه‌تی هه‌ر تاکێکی نه‌ته‌وه‌ی له‌تواندنه‌وه‌و له‌ناوچوون بپارێزێ.
باشووری کوردستانی به‌زۆرلکێنراو به‌عێراقێکی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌ی خۆی له‌خۆدا نه‌بوو زوڵمێکی گه‌وره‌یه له‌کوردو کوردستان ده‌کرێت، هه‌روه‌ها زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خۆیان به‌نوێنه‌ری کورد هه‌ژمار ده‌که‌ن له‌به‌غدادی پایته‌ختی عێراقی عروبه پاڵیان لێداوه‌ته‌وه‌و بازرگانی به‌کێشه ڕه‌واکانی گه‌لی کورده‌وه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان نیه له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ڵکو کێشه‌ێ ئێمه کێشه‌یه‌کی سیاسیه، ده‌ڵێن ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراقدا نیه به‌ڵکو کێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی سیاسی عه‌ره‌بدا هه‌یه (ئه‌م شه‌کر شکاندنه له‌لایه‌ن فواد مه‌عسوم سه‌رۆکی کوتله‌ی کوردی له‌په‌رله‌مانی عێراق شکێنرا) .
بڕوانن له‌م خۆڵ له‌چاوکردنه که‌له‌لایه‌ن به‌ناو نوێنه‌ری کورده‌وه ده‌کرێته چاومان و ده‌یانه‌وێ ڕێگه‌ی ڕاستی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌لی کورد ون بکه‌ن‌و بازرگانی به‌کێشه‌ی کورده‌وه بکه‌ن، ئایه ئه‌م جۆره قسانه شکست هێنان نیه به‌خه‌باتی ڕه‌وایی گه‌لی کورد که‌چه‌ندین ساڵه له‌خه‌بات به‌رده‌وامه یان دروست کردنی به‌ربه‌ست نیه له‌به‌رده‌م گه‌لی کوردا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر داوای مافی زه‌وەتکراوی چه‌ند ساڵه‌ی نه‌کات.
عه‌ره‌بی عێراقی له‌ڕێگه‌ی حیزبه عه‌ره‌بیه‌کان‌و له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسان‌و ئه‌ندامانیان له‌ناو حوکمه‌تی عێراقیدا ده‌یانه‌وێ ناسنامه‌ی عێراق به ناسنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی بمێنێته‌وه‌و به هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنن که عێراق هه‌م ئیسلام‌و هه‌م عه‌ره‌بیه، کام له‌عه‌ره‌به‌کان باسی کورد‌و هاوبه‌شی کوردی کردوه له‌عێراقدا ئه‌گه‌ر له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی جیهانی‌و ناوخۆیی نه‌بێ، هه‌روه‌ها هه‌موومان باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که‌هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بی عێراق باس له‌ژیانی پێکه‌وه‌ی بکه‌ن به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا خۆیان به نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ده‌زانن، کامه‌یه ئه‌و عه‌ره‌به‌ی نه‌ڵێت یان نه‌یووتبێ عێراق وڵاتێکی ئیسلامیه‌و ئه‌ندامی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به، کوانێ ئه‌و حیزب‌و ڕێکخراوه عه‌ره‌بیه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان هاتبێتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی له‌گه‌لی کورد ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌حزابی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ستی داگیر که‌ری سه‌ر کوردستان، کوانی ئه‌و مرۆڤه عه‌ره‌به‌ی که بۆ ته‌نها جارێکیش بڵێت خه‌باتی گه‌لی کورد خه‌باتێکی ڕه‌وایه‌و پێویسته پاڵپشتی له‌خه‌باتیان بکرێت، که‌واته ئه‌م کێشانه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کورد ده‌بێته‌وه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه له‌به‌رگێکی سیاسی دا خۆی ده‌نوێنێ چونکه کێشه‌ی سیاسی‌و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌ک باسن‌و یه‌ک جه‌وهه‌ریان هه‌یه.
تۆ ئه‌ی نوێنه‌ری گه‌لی کورد له‌به‌غدادی عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یت نه‌بوو ئایه ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی خه‌بات‌و سیاسه‌تت بۆچی کردوه؟ ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنی زمان‌و کلتوورو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانت نه‌بوو که‌واته هه‌مان سیاسه‌تی چه‌واشه‌ت به‌ڕێوه بردووه!!!
ئێستا عه‌ره‌بی عێراقی له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه ده‌یانه‌وێت ناوچه داگیرکراوه‌کان نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاکی کوردستان، وشه‌ی داگیر کاری بۆ ئه‌و زه‌ویانه وشه‌یه‌کی زۆر ڕاسته له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و ئه‌ده‌بی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ڵام تۆی نوێنه‌ری کورد له‌به‌غداد هه‌ست به‌ڕاستیه‌کان ناکه‌یت‌و له‌بری وشه‌ی داگیر کراو ده‌ڵێیت ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان، به‌کار هێنانی ئه‌م وشه‌ی دوایی خۆی له‌خۆیدا گومانێک ده‌دات به‌ده‌سته‌وه که‌ئایه ئه‌و زه‌ویانه موڵکی گه‌لی کورده یان موڵکی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناو عێراقه!!؟ هه‌روه‌هائه‌م دواخستنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویانه‌و ئه‌م هه‌موو کێشه بۆ دروستکردنانه که‌له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی عێراقه‌وه دروست ده‌کرێت کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نیه ئه‌گه‌ر تۆ به‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی نه‌زانی که‌واته تۆش کێشه‌ی کوردت له‌عێراقدا کردوه به‌سه‌ر چاوه‌ی بژێوی ژیانت.
ئێمه‌ی کورد له‌کوردستانی گه‌وره‌دا هیچ کێشه‌یه‌کمان نیه له‌گه‌ڵ که‌سێکی ئه‌مه‌ریکای باشور یان که‌سیکی ئه‌فه‌ریقایی یان که‌سێکی ئوسترالی به‌ڵام کێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێکی تورک‌و فارس‌و عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر نه‌خێر له‌کلتوورو زمان‌و خاکمان‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان بکات، چۆن کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان له‌گه‌ل عه‌ره‌بی عێراقدا نیه که له‌زاخۆ تاکو به‌سره به‌عێراقی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی ناوزه‌ند بکات‌و بڵێت له‌زاخۆ تاکو به‌سره یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک خاک‌و یه‌ک زمان، من هه‌رگیز برای عه‌ره‌ب‌و فارس‌و تورک نیم ئه‌گه‌ر خۆم به‌برایان زانی که‌واته باس کردن له‌هه‌ر جۆره كێشه‌یه‌ک ته‌نها ده‌که‌وێته خانه‌ی کێشه‌یه‌کی لاوه‌کیه‌وه‌و که‌چاره‌سه‌ر کردنی زۆر ئاسان ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر وایه بۆ ئه‌م ڕووباره خوێنه‌یان له‌جه‌سته‌ی کورد ڕشت، ئێمه‌ی کورد چی کاتێک داوام له‌فارس یان عه‌ره‌ب یان تورکێک کردوه که ببن به‌کورد یان کلتورو زمان‌و خاکی خۆیان فه‌رامۆش بکه‌ن.
من وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی دژ به‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیم هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم خۆش ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوانگه‌ی خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م بتوانم نه‌ته‌وه‌کانی تریشم خۆش بوێت، به‌ڵام ڕێگه ناده‌م به‌هیچ که‌سێک ئه‌گه‌ر له‌به‌غداد بێت یان له‌تاران‌و ئه‌نقه‌ره بڵێت ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان نیه له‌گه‌ڵ فارس‌و عه‌ره‌ب‌و تورک، هه‌روه‌ها هیچ کاتێک گوێ له‌و نوێنه‌ره ناگرم که‌بڵێت کێشه‌ی سیاسیمان هه‌یه نه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ژێر هه‌ر بیانوویه‌ک هه‌ر پاساوێک بهێنرێته‌وه بۆ باس نه‌کردن له‌کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بێده‌نگ بوون لێیان ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و که‌چه‌ندین که‌س ئه‌و خیانه‌ته‌یان کرد‌و وه هه‌ندێکیش هه‌ن تاکو ئێستا به‌رده‌وامن له‌و خیانه‌ته که به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد ده‌یکه‌ن.
هه‌ر کاتێک له‌هه‌ر سه‌رده‌مێک عه‌ره‌بێکی عێراقی نه‌ڵێت ناسنامه‌ی عێراق عه‌ره‌بیه‌و ئیسلامیه ئه‌و کات منیش هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌م‌و به‌جۆرێکی ترباس له كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانم ده‌که‌م، هه‌ر کاتێک‌و هه‌رسه‌رده‌مێک عه‌ره‌بی عێراقی له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی کلتووری ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی‌دا نه‌بووو به‌سه‌ر منی کورد دا ئه‌و کات هاوکێشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تری لێدێت‌و پێویسته مرۆڤی کورد به‌جۆرێکی تر باس له‌ژیان‌و ژیانی پێکه‌وه‌یی بکات، له‌کۆتایی قسه‌کانم ده‌ڵێم هه‌ر که‌سێک خۆی به‌نوێنه‌ری کورد بزانێت‌و بڵێ ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان نیه ته‌نها کێشه‌ی سیاسیمان هه‌یه که‌واته خیانه‌تێکی گه‌وره ده‌کات‌و بازرگانی به‌کێشه‌ی کورده‌وه ده‌کات به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه هه‌ر دێت که‌لێپێچینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بکرێت سه‌باره‌ت به‌و خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که کروویه‌تی.
