سه‌ره‌تا نه وه‌ك كۆنه شیوعی و تازه پارتیه‌كان و جنێوفرۆشێكی شایه‌ری چواروه‌رزه‌ی جگه له شه‌وێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م نامه‌یه ده‌نوسم و پشتگیری خۆم بۆ هیچ هێزو لایه‌نێك ده‌رنابڕم و تف و نهعلهتیش به ئاره‌زووی خۆم به‌سه‌ر كه‌سدا نابارێنم و كه‌سیش به جاهیل و خۆشم به رۆشنبیر‌و ئیسلامیی و عه‌لمانی و ئازادی خوازی عه‌یاره بیست و چوار نازانم، نه له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی یه‌كگرتوو نه له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه‌ی گۆڤاری وێران و نه‌له‌سه‌ر به‌یاننامه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه رۆشبیرهو چه‌ند كه‌سێكی خۆ هه‌ڵواس، نه‌هاتوومه‌ته ده‌نگ، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌مه‌وێت له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه ئاگره‌كانی بنكا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م گۆبهندهیان ئاگر داوه ئاگایان له‌وه‌یه كه خه‌ریكه هاورێ كۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش به‌ده‌ردی هاوپه‌یمانه‌كه‌یان ببه‌ن و له به‌ر یه‌كی هه‌ڵده‌وه‌شێنن، ئه‌گه‌ر ئاگادارنین با بزانن ئه‌و هاورێیه‌ی كه تا دوێنی به خۆشیه‌وه هه‌موو كوردی به‌سه‌گ چواند و نه‌مانبینی بانگه‌شه‌كارانی ئازادی و مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت مافی گیاندارانیش كه نه‌ده‌بوو سوكایه‌تی به‌وانیش بكرێت، بێنه ده‌نگ و شایه‌رو جنێوفرۆشهكان و كۆنه قین لهدڵهكانیش رێزبگرن و زاتیان نه‌كرد داوای دادگایی كردنی ئه‌و زاته بكه‌ن، ئێستاش هه‌ر یه‌كێكی تره له‌و هاورێیانه ئه‌م گۆبه‌نده‌ی ناوه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش عه‌یبار بكه‌ن و خۆشیان وه‌ك به‌رزه‌كی بابان بۆی ده‌رده‌چن و له‌هه‌ردوو لای جۆگهكهش بخۆن هه‌م ده‌ست و پێی ده‌سه‌ڵاتن و هه‌م له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خۆیان به پێشكهوتنخوازو عه‌لمانی و .. هتد ده‌زان
ده‌مه‌وێت له‌م سه‌ره‌تایه‌وه بچمه نێو بابه‌ته‌كه‌و له‌و خاڵه‌شه‌وه ده‌ست پێبكه‌م كه ئه‌وه چ خێره له‌هه‌موولایه‌كه‌وه قه‌ڵه‌مه نوستووهكانیش هاتوونه‌ته ده‌نگ و ته‌نانه‌ت ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه تا دوێنی بوو خوێنی گه‌نجانیان دهرژان و چاوی یه‌كتریان پێ سووردهكرد ئێستا بوونه‌ته به‌رگریكار له ئازادی راده‌ربرین؟ ئه‌ی ئه‌وه خوێنی كێ بوو به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه دهرژێنراو ئه‌وان نقه‌یان لێوه نه‌هات، گیانی ئینسانه‌كان گرنگه یاخود هاتنه ده‌نگ له‌سه‌ر بابه‌تێك كه سوكایه‌تی به به‌ها باڵاكانی نه‌ك میله‌تێك بگره دوو ملیار به‌شه‌ر كردووه؟ ئیدی باوی ئه‌وه نه‌ماوه كه‌س موزایه‌ده‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وایه‌تی و راستگۆیی ئازادی راده‌ربرین به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه بكات كه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر به‌ها باڵاكان هاتوونه‌ته ده‌نگ، چونكه تاكاتێك ئه‌وان پشتگیری ئازادی رادهربریاینان دهكردو نان بریاینان له‌لا ئاسانتر بوو له‌وه‌ی بچنه باره‌گای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و به كۆڵێك شه‌هاده‌و خوێنده‌وارییه‌وه له به‌رپرسێكی نه‌خوێنده‌وار بپارێنه‌وه كه پشتگیریهكیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌زگایه‌كی حكومه‌تدا دایانمه‌زرێنن، ئێوه له‌چ باره‌گایه‌ك كه‌وتبوون و ماستاوتان بۆ چ به‌رپرسێك ده‌كرد تاكو هیچ نه‌بێت به‌شداریتان پێ بكات له ڤیستیڤاڵیكدا و یه‌ك دوو شه‌وێك له ئۆتێلێكدا خواردن و خواردنه‌وه‌تان به‌لاش بێت و چه‌ند سه‌د دینارێكی سویسریشتان وه‌ك خه‌ڵات و دیاری پێبدرێت؟ ئه‌وه كێ بوو له ڤیستیڤاڵێكی گۆڤارێكی ده‌سه‌ڵاتدا له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین هێنده مه‌شروبی خۆرایی خواردبووهو تا خۆی پیس كردبوو پاشان له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیهكانیش باسی له‌سه‌ركه‌وتنی ڤیستیڤاڵه‌كه دهكردو پێی باش بوو ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵانه به‌رده‌وام بن چونكه به‌هره‌ی لاوان ده‌ته‌قێنن. بیری چوو بوو كه شتی تریش ده‌ته‌قێنن؟!!
ئه‌ری به راست قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات و پشتیوانانی ئازادی راده‌ربرین پێمان ناڵێن ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت ئێوه به‌نانی كێی و به موچه‌ی كام ده‌زگا ده‌ژین؟! بهوانهشتانهوه كه خۆیان به خاوه‌نی یه‌كه‌می ئازادی راده‌ربرین ده‌زانن (جگه له یه‌ك دوو قه‌ڵه‌م كه ناسراون پێویست به ده‌ستنیشانكردنیان ناكرێت)، پێمان بڵێن گیان بڕین و نان بڕینی خه‌ڵكی دیكه پشتگیرییه له ئازادی راده‌بڕین یاخود فرۆشتنی ویژدان به ویژدان كڕه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌تانبێت؟! ئه‌ری پێمان ناڵێن ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی تا دوێنی بوو داوای بڕینی قاچه‌كانی به‌رامبه‌ری ده‌كرد ئێستا بۆ بووه‌ته سه‌رقافڵه‌ی به‌رگریكاران له ئازادی راده‌ربرین خۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌یویست قاچه‌كانیان ببڕنه‌وه‌و شار به‌ده‌ریان بكه‌ن به بۆچونی خۆیان ئه‌وانیش داوای بیرورای جیاوازیان دهكردو جه‌نابیشی ده‌یویست نه‌ك قه‌ڵه‌مه‌كانیان بگره پهنجهكانیشیان ببرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زاكیره‌ی لاواز بووه‌و رابردووی خۆی بیر نه‌ماوه خۆ له زاكیره‌ی خه‌ڵكیدا هیچ نه‌بێت به‌شێكی ماوه كه ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌كانیشی دابه‌ش ده‌كرد به‌سه‌ر نزیكترینیان له‌دڵه‌وه كه دیاره مه‌به‌ستی ره‌نگی حزبه‌كه‌ی خۆی بوو كه له‌هه‌موو ره‌نگه‌كان نزیكتره له‌دڵه‌وه‌و شیرینتره!!
با وایدانێین كه ئێستا مه‌سه‌له‌ی شه‌ری ناوخۆ به‌سه‌ر چووه‌و ئێوه‌ش ناتانه‌وێت ئه‌و مێژووه‌تان هه‌ڵدرێته‌وه وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئه‌و خوێنه نه‌هاتنه ده‌نگ و بگره پشتگیریشتان لێ‌كرد و له‌سه‌ر نان برینی ئیسلامیه‌كانیش وه‌ك نانبرینی ئینسانێك نه‌هاتنه ده‌نگ، خۆ ئێستا له دونیای ئازادی راده‌ربڕیندا ده‌ژین ده هیچ نه‌بێت بۆ موجامه‌له‌ش بێت جارێك دوو ئیمزا كۆ بكه‌نه‌وه‌و به ده‌سه‌ڵات بڵێن ئه‌ری بۆچی له‌سه‌ر بیرورای ئازاد نانی هاورێكانی خۆشتان ده‌بڕن كه ئێستا له ریزی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندان؟ ده ته‌نها جارێكیش بێت به ده‌سه‌ڵات بڵێن ئه‌ری ئه‌وه چ خێره هه‌ر رۆژێك رۆژنامه‌نوسێك به‌ره‌و دادگا راپێچ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باسی له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات كردووه به‌ڵام گهندهڵێكمان نه‌بینی كه وهكیلهكهش ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت؟ ئێوه نا به‌ڵام به‌وانه بڵێن كه دڵسافانه شوێن ئێوه كه‌وتون و فێریان بكه‌ن كه نان له چیدایه‌و با له‌خۆیانه‌وه و هه‌رزه‌كارانه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ستنه‌وه چونكه ئه‌وان ناتوانن وه‌ك ئێوه له هه‌ردوو لابخۆن و هه‌ر ئه‌وانیشن راپێچی دادگاكان ده‌كرێن، یاخود له‌وه ده‌ترسن ده‌سته‌كانتان كه‌شف بێت و چهپاوهكهش كه‌مبێته‌وه‌و به‌شتان نه‌كات، له‌وه مه‌ترسن خێر‌و بێری ئه‌م وڵاته هێنده زۆره هه‌زاره‌های خۆڵ لهچاوكهری وه‌كو ئێوه‌ی پێ ده‌ژی.
