من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
که تۆ سروه
ی به‌ره‌بیانی کازیوه بی و
نه‌سیمی مه‌وسمی ئێوارانی عاشقان بی
ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه، ؛،
***
تۆ ئه‌زانی
که وه‌ک نه‌وره‌س
له که‌ناری سپێده‌یا تێپه‌ڕ ده‌بی
گوڵه قژ زه‌رد و لێو ئاڵه‌کانی
ئه‌م تاراوگه‌یه
له ئاستی تۆیا
بێ ڕه‌نگ و بێ بۆن ده‌بێ
هه‌ی مه‌حبوبه‌که‌ی (ئا... گ)
ده‌نگی تۆ و جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان
ئه‌مخه‌نه ناو کوچه‌کانی
تارمایی ئه‌ندێشه و
له وێستگه‌کانی یۆتۆبیای شیعرا
جێم ده‌هێڵن، ؛،
***
من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه
به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانم پێنووس بگرێ
هه‌ستێک پێمده‌ڵێت بیر که‌ره‌وه
ئه‌وه‌نه ڕوانیمه وێنه نه‌رجیسێکانی تۆ
که خۆت تییایا له خاچ داوه و
به کزه‌ی (با) هه‌ڵه‌په‌ڕی
وه‌ک به‌فری شه‌وو
چاوه‌کانم کاڵ بوونه‌وه، ؛،
***
ئه‌و کاتانه‌ی که له شیعرا
په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌درکێنی
من له سه‌وزی چاوی تۆیا
سارد و سڕی ئه‌م زستانه‌م
لێ ئه‌بێته به‌هارێکی پڕ بارانی، ؛،
***
من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه
چونکه تۆ پێم ده‌ڵێیت بیر که‌ره‌وه
تۆیه‌ک، که له هه‌ور ئه‌چی
له گه‌وهه‌ری ڕاموسان و
له تریفه‌ی مانگه شه‌و (ته‌ڕ) تری
ئیتر چۆن بیر ناکه‌مه‌وه
من هه‌ر ده‌بێت بیر که‌مه‌وه، ؛، .
***
له به‌ر باران له ناو بیرا
یان ڕووبارێ بمشواته‌وه
من ئه‌مه‌وێ له تۆیا بمرم
مردنێک، ئاسه‌وارم ته‌نها له تۆیا جێ بمێنێت و
کفنه‌که‌شم جله‌که‌نی به‌ری تۆ بێت
بۆ نازانی؟
(باران ئه‌مرێ تا گوڵ بژی) *
منیش با بمرم هه‌تا تۆ بژیت
ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ری کێله‌که‌شم
با یاقووت و مه‌رجانه‌که‌ی ملی تۆ بێت، ؛،
***
من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
تا زه‌ینم ئه‌بێت به زه‌ریا و
ئه‌ڕژێمه ناو دڵی تۆه
من هه‌ر ئه‌بێت بیر که‌مه‌وه
تا ڕووحم ئاوێته ئه‌بێ و
له تۆیا ئه‌توێمه‌وه،
یان تا ئه‌بم به چامه‌یه‌ک و
به زاری تۆ ئه‌خوێنرێمه‌وه، ؛، .
* نیوه دێڕێکی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانه
10/01/2009
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
به‌ریتانیا/ داربی
gashbir@hotmail. com
