به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له‌هاولاتی ژماره 482 ی به‌رواری 17. 12. 2008 نوسینی خوێندكاریكی به‌شی كۆمه‌لناسی كۆلێجی زانس
ته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانیم به‌رچاو كه‌وت له‌ژیر ناونیشانی "مامۆستا یان فه‌یله‌سوف". له‌به‌ر سه‌رنجراكیشانی ناونیشانی بابه‌ته‌كه منیش وه‌ك خویندكاریكی ئه‌م به‌شه هه‌لویست وئه‌زمونه‌كانی خۆم بخه‌مه به‌رچاو. راسته كه یه‌ك مامۆستا له‌ماوه‌ی چوارساڵی خویندن‌دا ساڵێك پسپۆربوه له‌بواری (طرق البحث)، ساڵێك له‌زمانی ئینگلیزی، ساڵێك خۆی كرده پسپۆر له‌دانانی پرسیاره‌كانی كۆتایی ساڵی وانه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسی قۆناغی چواره‌می پار، سالێكی تر... تاد. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م پسپۆریه‌ی به‌ناوی دڵسوزییه‌وه به‌خوَی داوه بێ گوێدانه هیچ ئه‌نجامێكی زانستی كه‌خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می پار دوكتۆرێكی پسپۆر له‌بواری كۆمه‌ڵناسی سیاسی دا وانه‌ی پێده‌وتنه‌وه. گه‌ر مامۆستایه‌كی ئه‌وه‌نده دڵسوز بوو بۆ باس له‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌ده‌كردو چۆن ریگای به‌خۆیدا خیانه‌ت له‌مامۆستای هاوپیشه‌كه‌ی خۆی بكات وحه‌زی خۆ خۆشه‌ویست كردن لای راگری كۆلیجه‌كه‌و خۆنیشاندان به‌وه‌ی له‌م بواره‌شدا گوایه پسپۆره. ئه‌مه بێ گوێدانه هیچ ئه‌نجامێكی زانستی. بۆچی ڕێگه به‌دكتۆرێكی پسپۆر نه‌درا وانه بڵێته‌وه له‌كاتێكدا كه‌هیچ خوێنكارێك گرفتی نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام مژده‌ی ده‌رچونی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی سالی وانه‌ی كۆمه‌لناسی سیاسی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی راگرایه‌تی كۆلیجه‌كه‌وه درا به‌گوێی خوێندكاره‌كان و هه‌مویان ده‌رچوان ته‌نها بۆئه‌وه‌ی روبه‌رووی ناره‌زایی خویندكاره‌كان نه‌بنه‌وه، بۆ نمونه له‌دانانی پرسیاره‌كانی كۆتایی سالی وانه‌ی ناوبراو وه ته‌سیح كردنی پرسیاره‌كان كه بنه‌مای شه‌رعیه‌تی زانستی نه‌بوو. هه‌مو ئه‌مانه له‌كۆمه‌لناسیدا ده‌بێته به‌شێك له‌بێ ئه‌خلاقیی ئه‌كادیمی. ئیسته ساڵی خوێندنی (2008-2009) مامۆستای باسه‌كه‌مان نه‌ك هه‌ر بۆته مامۆستای وانه‌ی كۆمه‌لناسی به‌لكو خۆی كردۆته پسپۆری وانه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسیش له‌قۆناغی چواره‌می كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان. بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه‌ش، ئه‌م مامۆستایه سوودی زۆری له‌مه‌لزه‌مه‌ی دوكتۆره‌كه‌ی پاری وانه‌ی كۆمه‌لناسی سیاسی قۆناغی چوار وه‌رگرتوه بێ ئه‌وه‌ی خۆی مه‌لزه‌مه‌یه‌كی هه‌بێت بمانداتێ. مامۆستای ناوبراو، مامۆستا ئه‌میر، به‌توره‌ییه‌وه خۆی كرد به‌پۆلداو ووتی ئه‌وه‌ی له‌هاولاتی له‌م باره‌یه‌وه نوسراوه مه‌به‌ستی ئه‌م بوه‌و ده‌بێت خویندكاره‌كان هه‌لویستیان هه‌بیت و له‌سه‌ری بنوسن، به‌لام بۆچی ئێمه؟بابفه‌رموون خۆیان وه‌لام بده‌نه‌وه له‌و كۆلیجه‌ی كه‌چوار سالی پر كویره‌وه‌ریمان تێیدا برده سه‌ر. ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو "پسپۆریه" بیت، كه‌واته پێچه‌وانه‌كه‌ی سوقرات ئاسا ده‌سه‌لمێنێت، ته‌نها شتێك كه‌ده‌یزانی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌واده‌زانی هه‌موشتێك ده‌زانی. له‌كۆتایدا ده‌نوسم ئه‌م مامۆستایه‌ی به‌شی كۆمه‌لناسی ونمونه‌كانی ئه‌م به‌ریزه به‌رهه‌می واقعی چه‌وتی به‌شی كۆمه‌لناسی وراگرایه‌تی كۆلێجه‌كه‌ش خۆیه‌تی.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
سه‌رنجێك بۆ بابه‌تی مامۆستا یان فه‌یله‌سوف … خوێندكارێكی به‌شی كۆمه‌لناسی زانكۆی سلێمانی
میوانانی سەر خەت
We have 318 guests and no members online
