كاتی كه خۆر ئاوا ده‌بی..
دونیا تاریك و لێڵ ده‌بی
دڵه كوته‌م ده‌ست پێده‌كا و
خه‌مێكی قووڵ.
دێت و ده‌بێته میوانم..
بێجگه له تۆ
شۆخێكی تر
نایه‌ته به‌ر چاوه‌كانم..
بۆیه منیش.
ڕێگای ژوان ده‌گرمه‌به‌ر هه‌مووشه‌وی..
له‌ماچی لێوی بترازی.
هیچی ترم ده‌ست ناكه‌وی..
توخوا گوڵم.
ئه‌مجاره‌یان ڕێگه‌م بده..
له به‌هه‌شتی سه‌ر سینه‌تا گوزه‌ر بكه‌م..
تاكو ماچی وه‌فاداری.
له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ر سینه‌تا تۆمار بكه‌م..
