بێستون هه‌ورامی: هه‌موان ده‌زانین ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و وڵاتانی كه‌نداوی فارس و سه‌روی كه‌نداوی فاس به‌تایبه‌تی به‌درێژایی مێژوو جێگای ململانێی سیاسی. سه‌ربازی وڵاتانی ناوچه‌كه و گه‌وره زلهێزانی هاتوو بووه بۆناوچه‌كه و له‌لایه‌ن زۆرێك لهشرۆڤهكارانی سیاسیه‌وه به‌زه‌وی كڵپه‌ی ڕامیاریه‌كان ناوهێنراوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا شرۆڤه‌كاران هۆكاری ئه‌م ئاماژه‌یه له‌بۆ نه‌بوونی ئه‌قڵیه‌تی سیاسی و به‌پیتی ناوچه و دایه‌نگای سی ئاینی دژ به‌یه‌كی وه‌ك ؛ جوو. مه‌سیحی. ئیسلام ؛و هه‌روه‌ها سی نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك ؛ تورك. عه‌ره‌ب. فارس ؛ ده‌گێڕنه‌وه ئه‌گه‌رچی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن دیرۆكێكی كۆن له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام له‌و ڕووه‌وه دژ به‌كه‌س و بگره بهپێچهوانهشهوهو خه‌باتی ڕزگاریخوازیش له‌پێناو مافه سیاسی و كلتوریهكانیدا بووه. دواین زلهێزیش له‌پاش شكست هێنانی به‌ریتانیا له‌م ناوچه‌یه‌دا جێگیربوو ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه كه تاهه‌نوكه به‌رده‌وامی هه‌یه له‌مانه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا، هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌هه‌مبه‌ر چڕی كارنامه‌ی حكومه‌تی واشنتۆن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی له‌بۆ وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تی له‌پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و سه‌ركه‌وتنی بلۆكی سه‌رمایه‌داری و به‌رفراوانی هێزی یه‌ك جه‌مسه‌ری نه‌ك هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا بگره له‌سه‌رتان سه‌ری جیهانیشدا وایكرد حكومه‌تی واشنتۆن بیر له‌گۆڕین ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كانی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه و به‌فراوان كردنی پێگه ئابووریه‌كانی وێڕی كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایۆلۆجیانهی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێده‌كری له‌ئاینده‌دا ببنه مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی واشنتۆن و سه‌ره‌تای ئه‌م ئاماژهیهشمان له‌داگیركردنی وڵاتی كوه‌یته‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌به‌رواری ؛ 2/8/1990 ؛وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌وكات؛ جۆرج بۆشی ؛ باوك سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی واشنتۆنی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه بوو دواجار وه‌ك ئه‌و كاریگه‌ریه كه حكومه‌تی واشنتۆن هه‌یه‌تی به‌سه‌ر نهتهوهیهكگرتووهكانهوهو له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك ئه‌و كاره‌ی ڕژێمی ناوبراو له‌به‌رانبه‌ر حكومه‌تی كوه‌یت ئه‌نجامیدا به بڕیاری ژماره؛ 678 ؛ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌هه‌مبه‌ر وه‌ده‌رنانی ڕژێمی ناوبراو به‌زه‌بری هێز له‌وڵاتی داگیركراودا لێكه‌وته‌وه‌و " جۆرج بۆشی " باوك له‌كاتی سه‌ردانێكیدا بۆ ناو سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌به‌رواری ؛ 6/5/1991؛دا سه‌باره‌ت به‌سیستمی نوێی جیهان له‌وڵاتی كوه‌یت گوتی " ئێمه سه‌ده‌یه‌كی ئهمهریكاییمان له‌پێشه‌و سیستمی نوێی جیهان وابه سته‌یه به‌ڕابه‌ری هێز و به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكاوه " وردبوونه‌وه له‌م وته‌یه‌ی ناوبراو بۆخۆی ده‌رخسته‌یه‌كی ڕوون ئاشكرایه له‌مانه‌وه‌ی حكومه‌تی واشنتۆن له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ش بووه ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی حكومه‌تی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌كه‌نداودا و دواتر هه‌ر له‌به‌رهه‌مان هۆ و له‌سه‌ر داخوازی زانیاریه به‌ناو سیخوڕیه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه چه‌ندین لیژنه‌ی داماڵینی حكومه‌تی به‌غدا له‌چه‌كی كۆكوژ له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنراو دواین لیژنه‌شیان لیژنه‌ی؛ هانس بلێكس ؛ بوو، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ... ئه‌وه‌ی حكومه‌تی واشتنۆنی زیاتر له‌بڕیاری شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه‌ی تا هه‌نوكه تێوهئاڵاند هه‌ردوو كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی؛ 11- سێپته‌مبه‌ری 2001 ؛ی سه‌ر ژووری بازرگانی و پنتانگۆن بوو. كه‌دواتر شه‌ڕی دژه تیرۆر به بڕیاری ژماره ؛ 1373 ؛ له‌به‌رواری 28/9/2001 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی واشنتۆنه‌وه له‌ژێر دروشمی؛ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌بی دژمانه ؛ ڕاگه‌ێنرا و له‌هه‌ر چه‌ند ڕۆژی گه‌رمه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌دا ؛ كۆندالیزاڕایسی ؛ ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌و هه‌ڵكه‌وتنی هه‌لێكی دیكه له‌بۆ پیاده‌كردنی كارنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی ؛ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌توانێت توێكانی پێكهاته‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌ك به ته‌واوه‌تی وه‌ك سه‌رده‌می مه‌ترسیه‌كی گه‌وره به‌ڵكو پێویسته وه‌ك هه‌لێكی نموونه‌یی و نایاب لێی بڕوانرێت ؛ دواجار ئه‌وه‌بوو هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌ڕی دژه تیرۆر له‌وڵاتی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستی پێكردوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌ش بووه هۆی ڕووخاندنی حكومه‌تی تالیبان و په‌رته‌وازه‌كردنی ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆرست كه به‌ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر تۆمه‌تباركرابوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی واشنتۆنه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی واشنتۆن كه به‌بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ههڵهێنرابوو له‌سه‌ره‌تادا جێگای ڕه‌زامه‌ندی زۆرێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه بوو به‌وپێوه‌ره‌ی ڕێكخراوی قاعیده له‌م ناوچه‌یه‌دا بووبوه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه بگره به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاش له‌م ناوچه‌یه‌دا و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی سیستمی دیموكراتی له‌وڵاتی ئه‌فغانستاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاهه‌نوكه هۆكاری درێژبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه له‌م وڵاته‌دا ده‌ركه‌وتنی مه‌رامه‌كانی حكومه‌تی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی له‌به‌رانبه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هاووڵاتیان ئه‌فغانستانه له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌دا و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێرانه ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی تاران له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی تیرۆردا هاوكارێكی باشی واشنتۆن بوو له‌هه‌مبه‌ر له‌ناوبردنی حكومه‌تی تالیبان و ڕێكخراوی قاعیده‌دا، به‌ڵام دواجار له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی تاران پێچه‌وانه‌بوونه‌وه. ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك كه به‌رپرسانی حكومه‌تی واشنتۆن كردیان له‌میدیاكانه‌وه ئاماژه‌یان به پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرد نموونه‌شمان له‌بۆ ئه‌م ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه ؛ جۆرج ده‌بلیو بۆش ؛ له‌مانگی؛ نۆڤه‌مبه‌ری/2003 ؛دا له‌ژێر ناوی ؛ ڕێڕه‌وی به‌ره‌و ڕووی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ؛ وتارێكی پێشكه‌ش كرد، جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه شه‌ڕی ئازادی گه‌لانی ئێراق له‌به‌رواری 21/3/2003وه بۆ 9/4/2003 به‌رده‌وام بوو سه‌رئه‌نجامیش ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی لێكهوتهوه به‌بی هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام پاشتر وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بڕیاری ژماره ؛ 1483 ؛ ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو ده‌ربڕی ئه‌مه‌ش له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی واشنتۆن بوو و زیاتر شه‌رعیه‌تدان به‌و شه‌ڕه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی واشنتۆن له‌ماوه‌ی پێنچ ساڵ شه‌ڕدا له‌ئێراقدا زیاتر له ؛ 4000 ؛ سه‌ربازی كوژراون و به‌ملیۆنه‌ها دۆلاریش زه‌ره‌رمه‌ندبووه بگره به‌پرسانی ئیداره‌ی جۆرج بۆش به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شكرد و سه‌رئه‌نجامیش قه‌یرانێكی دارایی له‌ئه‌مه‌ریكادا هێنایه كایه‌وه‌و نموونه‌شمان له‌بۆ ئه‌م ئاماژه‌یه‌مان ؛ نانسی بیلوسی ؛ سه‌رۆكی كۆنگرێسی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رواری ؛ 17/5/2008 ؛ی بۆ به‌غدا له‌به‌رده‌م میدیاكاندا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه " شه‌ڕی ئێراق به‌نرخێكی زۆرگران له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه چونكه سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی قوربانیان له‌ڕووی ئابووریشه‌وه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانه تێچووه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن و ڕه‌وشی ئابووری وڵات ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌پاشه كشهدایه هه‌روه‌ها له‌ڕووی ماعنهویشهوه زیانێكی زۆری لێكه‌وتووه چونكه شه‌ڕی ئێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهاندا هه‌بووه و ئێستا سه‌نگ و قورسایی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهاندا لاوازتر بووه " به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پاش هه‌موو ئه‌م ئاماژانهمان ده‌یان ڕاستی و سه‌رنجی دیكه كه نه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه‌زۆرێك لهشرۆڤهكاران له‌ئاست هه‌رێمی كوردستان و بگره ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا پاش هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ؛ جۆرج ده‌بلیو بۆش ؛ بهسهركهوت و ده‌زانن، هه‌رچه‌نده له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی كهنابراو بڕیاری شه‌ڕی دژی ڕژێمی باعس ڕاگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیارێكی بوێرانه‌بوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئێمه‌ی كورد به‌و بڕیاره له‌ده‌ست دیكتاتۆریه‌ت ڕزگارمان بوو. به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌رده‌می هه‌شت ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی بۆش و بگره پێشتریشدا هه‌بوون نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كراون بگره بهئاڵۆزتریش ماونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش ؛ كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كه‌نوێترین ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینی و بنبڕنهكردنی تیرۆر له‌هه‌ردوو وڵاتی ئێراق و ئه‌فغانستان و دۆسیه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆریای باكوور و سوریا ئیسرائیل و لوبنان حزبوڵڵا و سودان و بیابانی خۆرئاوا‌و په‌ره‌نه‌سه‌ندنی دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو له‌ناوچه‌كه‌دا و په‌ره‌سه‌ندنی داخوازی ئه‌تۆمی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك میسر. سعودیه. سوریا. جێگیرنه‌بوونی پرسی فیدراڵی ئێراق و ده‌یان پرسی ناوخۆی ئێراق كه به‌هۆی پشتگوێخستنی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه له‌ئێراقدا چاره‌سه‌ر نه‌كراون و سه‌ره‌ڕای زیندووبوونه‌وه‌ی ڕوسیا و ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتی سه‌ربازی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی فه‌نزوێلا و پره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتی چین له‌ڕووی سیاسی. ئابووری. سه‌ربازی و یه‌كلای نه‌بوونه‌وه‌ی پرسهناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ؛هتد... ئیدی له‌م ئاماژانهمان له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی؛ بۆش ؛دا هه‌بوون و دروست بوون چیان چاره‌سه‌ر كراون به‌تایبه‌ت پرسی شاری كه‌ركوك كه‌په‌یوه‌سته به‌ئێمه‌ی كورده‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا تا له‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ سه‌ركه‌وتنی جۆرج ده‌بلیو بۆش له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كری بۆیه شیاوه ئه‌گه‌ر بڵێین شكسته‌كانی بۆش ئۆباماش سه‌ركه‌وتوو ناكات.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
شكستی بۆش ئۆباما سه‌ركه‌وتوو ناكات
میوانانی سەر خەت
We have 89 guests and no members online
