سڵاو..
سه‌ره‌تا پیروَزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵت لێ ئه‌كه‌م، پاشان من خوَمت پێ ئه‌ناسێنم من ناوم " هاوار موفق ته‌ها" له دایك بووی ساڵی 1987 له شاری كه‌ركوكم وله بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رم وله‌و بنه‌ماڵه‌یه‌م كه له ساڵانی 1973-1974 له به‌غدا كاك ئیدریس بارزانی رزگار كرد ئه‌و پیاوه شوَرش گێره باپیرمه كه ناوی " مه‌لا ته‌های ئه‌ڵلا ویردیه " وباوكشم هه‌ر دوابه‌دوای باپیرم خوێنی به خاكی كوردستان به‌خشی وشه‌هید كرا له ناو شاری كه‌ركوك له ساڵی 1991 وله بنه‌ماڵه‌كه‌مان كوَمه‌ڵێك ئه‌نفال وشه‌هیدمان هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا خاوه‌ن یه‌ك مه‌تر زه‌وی نین، و به‌ده‌ستی خوَم به ده‌یان نامه‌مم نوسیوه بوَ جه‌نابت بوَ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاوم پێت بكه‌وێت تاكو به ڕوحیه‌تێكی كوردایه‌تیه‌وه هاوكاریم بكه‌یت من خاوه‌ن خێزانم وله خانویه‌كی كرێچی ئه‌ژێم ومانگی 245 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم 150 هه‌زار دیناری ئه‌ده‌م به كرێی خانوو 95 هه‌زار دینارم ئه‌مێنێته‌وه كه ژیانی ئه‌و مانگه‌ی پێ بیبه‌مه رێوه ئه‌گه‌ر توَ خوَت بكه‌یته جێگای من ئه‌توانیت خاوه‌ن خێزان بیت ومانگانه به 95 هه‌زار دینار ژیان به‌رێوه بیبه‌یت داواكارم له به‌رێزتان ئامرێكمان لێ بده‌نه‌وه، به‌گه‌وره‌یی یه‌زدانی مه‌زن له ژیانێكی زوَر سه‌خت ئه‌ژێم، ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه خوێنی شه‌هیده‌كه‌مان به فیروَ چوه داواكارم له به‌رێزت ده‌رفه‌تێكم پێ بده‌یت له نزیكه‌وه چاوم پێت بكه‌وێت یاخود هیارمتیم بده‌یت به ڕاستی من پێویستم به یارمه‌تی هه‌یه. هاوكاریتان جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یه.. ئیتر سوپاس...
كوڕی شه‌هید
هاوار موفه‌ق ته‌ها
ژماره‌ی تیلیفوَن: 07701348612
ئیمێڵ:
