
ئێوه: له سه‌ره‌تا چۆن بوو بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێك بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه دابمه‌زرێنن كه كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه له‌لاتان دروست بوو. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: سه‌ره‌تا من چه‌ند ساڵه ئیش ده‌رونی ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌م، رێنمایی و راوێژكاری پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كه‌م، به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر خه‌ڵك حه‌زیان لێ بوو چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بكه‌ن شوێنێكی ئه‌وها نه‌بوو كه ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه ببینم، ئه‌و شوێنه‌ش ده‌بی شوێنێكی تایبه‌ت بی، چونكه لایه‌نی ده‌رونی گرنگه ناتوانم به‌و كه‌سانه بڵێم ئێوه وه‌رنه ده‌وام كه من له ده‌وام یاخود له شوێنێكی تر بم، ئه‌و كه‌سه‌ی بێته لامان ده‌بی ئه‌و كه‌سه حه‌ساوه بی كه دێت خه‌ڵكانی تر پێنه‌زانن بۆ ئه‌و كه‌سه باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرم كرده‌وه كه شوێنێك دابنێین هه‌م خێرخوازی بی له‌لایه‌نی مادده‌ی من پێویستم پی نه‌بوو هه‌م بتوانین له هه‌مانكاتدا ئه‌و كه‌سانه ببینین، بیرم كرده‌وه له رێكخراو له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك له بۆم باس كردن زۆر خۆشحاڵبووم به‌و بیرۆكه‌یه ده‌ستمان پێ كرد له به‌رواری (19/1/2009) مۆڵه‌تمان وه‌رگرت له (1/7/2009) باره‌گامان وه‌رگرت، به‌ڵام ئێمه له‌و كاتی له (19/1/2009) تاكو (1/7/2009) ئێمه كاروچالاكی خۆمان به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه باره‌گامان هه‌بێت چونكه كه باره‌گات هه‌بێت چاوپێكه‌وتنه‌كان ده‌ست پی ده‌كات، خه‌ڵك سه‌ردانت ده‌كات له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریش كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به هۆشیاری و رۆشنبیری ده‌رونیه ئه‌مه‌ش هه‌روه‌تر پێویسته كه ئێمه كه‌سه‌كان خه‌ڵكه‌كان هۆشیار بكه‌ینه‌وه، ده‌رباره‌ی گرنگی ده‌روون ناسی له ژیانماندا هه‌موومان پێویستیمان به‌وه‌یه كه ئێمه سه‌ردانی پسپۆری ده‌روونی بكه‌ین، ده‌بینین رۆژانه كارمان دێته به‌رده‌م روداوه كێشه‌یه حه‌زمان لێیه له بۆ یه‌كێك باس بكه‌ین ئه‌و كه‌سه به شێوه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر. وه‌ڵاممان بداته‌وه له‌وانه‌یه له بۆ دایكمان یاخود باوكمان یان براده‌رێكی نزیكمان به سۆز وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام له بۆ كه‌سێك باس بكه‌ی ئه‌و شه‌خسه به واقیعانه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، به ئه‌كادیمی به زانستی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه له‌و كاتیه‌وه ئێمه ده‌ستمان پێكردووه به رێكخراوه‌كه‌مان كه یه‌كه‌م رێكخراوه له كوردستاندا كه تایبه‌ت بی به خزمه‌تگوزاری ده‌روونی بۆ هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكا وه‌ك (پیاو، ئافره‌ت، منداڵ) لێره‌دا ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵك سه‌ردانمان بكات تاكو به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئامۆژاگاری و راوێژكاری و رێنمایی ده‌روونیان پێشكه‌ش بكه‌ین.
ئێوه: چۆن گرفته‌كانی گه‌نجان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ؟ له رێگای مۆبایله‌وه‌یه یاخود سه‌ردانتان ده‌كه‌ن. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: ئێمه ژماره‌ی مۆبایلمان هه‌یه و له‌سه‌ر رێكخراو نووسیومانه له راگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ین و ئاماژه‌مان پی كردووه، به‌ڵام باشتر وایه خه‌ڵكه‌كه ببینین و له بۆ پسپۆره‌كه باشتره، به‌ڵام ئێمه ناچار ده‌بین په‌نا ده‌به‌ین و وه‌ڵامی خه‌ڵك بده‌ینه‌وه به مۆبایل، چونكه ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌مان بڵاو بۆته‌وه له گۆڤار و سایته‌كان خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به ئێمه كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌روه‌ش په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه كرده‌وه كورد بوون له ده‌روه‌ی كوردستان ده‌ژیان له وڵاتی (دانیمارك)، هه‌روه‌ها كه‌سانی تریش له ناوچه‌كانی تری كوردستان په‌یوه‌ندیان به ئێمه‌وه ده‌كردوه، به‌ڵام زیاتر ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێردا ده‌ژین سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، چونكه به چاوپێكه‌وتن باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌رونی به یه‌ك جار چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌بێت ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كێشه‌كه به‌رده‌وام بین، بێگومان ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر حاڵه‌تی كه‌سه‌كه له‌وانه‌یه یه‌كێك هه‌بی ته‌نها بیه‌وی شیركردنه‌وه‌ی له بۆ ده‌روونی خۆی بكات، له‌وانه‌یه چ كێشه‌یه‌كی ده‌روونی وای نه‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ده‌یه‌وێت كه ئه‌و چۆنه له ژیاندا ده‌وێَت زیاتر سه‌ركه‌وتووبی له ژیاندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانمان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێن سه‌ردانمان ده‌كه‌ن كێشه‌ی ده‌رونیان هه‌یه، ئه‌وانه به شێوه‌یه‌كی شاراوه ئێمه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه داده‌نیشین پسپۆره‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه واته روتێكه‌ران كه ئێمه پێیان ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ی كه دێنه لامان داده‌نیشن و ناوێكی شاراوه‌ی له بۆ هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێویستی به فایل بوو فایلێكی له بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، تاكو به‌ئاگاداربین له كێشه‌كه‌ی تا بزانین چه‌ند پێشكه‌وتووه یاخود چه‌ند پێشنه‌كه‌وتووه یان ئه‌گه‌ر ته‌نها رێنمایه‌ك بێت و یاخود راوێژكاریه‌كی ساده‌بی پێویست ناكات فایلی له بۆ بكه‌ینه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كه‌سه‌كه كه سه‌ردانمان ده‌كات.
ئێوه: تاكو ئێستا چه‌ند گرفتتان چاره‌سه‌ر كردووه. ؟ گرفته‌كانیان چی بووه ئه‌گه‌ر بۆمان باس بكه‌ی. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: بێگومان ئێمه تاكو ئێستا له به‌رواری (1/7/2009) تاكو ئێستا (10) كه‌س سه‌ردانمان ده‌كات، به‌ڵام له‌و (10) كه‌سه هه‌ندێك به به‌رده‌وامی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كراوه و هه‌ندێك كێشه‌ش قه‌پات بوون جارێكی تر نه‌هاتونه‌ته‌وه لامان، كێشه‌ی تریان هه‌بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێن بۆ لامان زیاتر گه‌نجن زۆربه‌یان كێشه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه، نازانن چیان ده‌وی له ژیان، هه‌ندێكیش حاڵه‌تی تری ده‌رونیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وانه‌مان هه‌موو به شێوه‌یه‌كی نهێنیه كه‌س ناتوانی ته‌ماشای ئه‌و فایلانه بكات، ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی پێویستی پی هه‌بێت كه پسپۆری ده‌روونی بێت ئه‌ویش، ئه‌وه له‌لایه‌ك ئێمه له رێكخراوه‌كه‌مان زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ بكه‌ین، كه هۆشیاری ده‌روونی بكه‌ینه‌وه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ته‌نها پێویست ناكا ئه‌و نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی هه‌بێت و سه‌ردانی ئێمه بكات، به‌ڵكو ده‌توانی ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه؟ ده‌توانی سه‌ردانیشمان بكاتن و یان ئێمه به شێوه‌یه‌كی تر به شێوه‌ی راپرسی ده‌كه‌ین تاكو بزانین، بۆ نموونه ئێمه راپرسیه‌كمان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ی (مرۆڤ چۆن رووبه‌رووی كێشه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه) ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسیه‌شمان راگه‌یاند له رۆژی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌مان بوو له‌و رۆژه باسمان كرد، كه جیامان كرده‌وه ره‌گه‌زی نێره له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مێینه، ره‌گه‌زی نێره له بۆمان به ده‌ركه‌وت زیاتر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رێگایانه بگرێت له كاتی روبه‌رووبونه‌وه‌ی كێشه‌كان ئه‌و رێگایه بگرێت یه‌كسه‌ر به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌یبات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، به‌ڵام ره‌گه‌زی مێینه زیاتر ده‌گه‌رێت به دوای هۆكارو هۆیه‌كانی توشبونی به‌و كێشه‌یه.
ئێوه: ژماره‌ی مۆبایلی خۆتان بڵاو كردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌رونیه‌كان، له كاتێكدا به به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه داخراوه ئایا نه‌ده‌كرا ژماریه‌كی نۆڕماڵتان دابنایه له جێگای ئه‌و ژماره‌ی ئێًستا یاخود ژماره‌یه‌كی بی به‌رامبه‌ر بوایه. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: ئه‌وه‌ی راستی بی له كاتی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌ماندا ئه‌و ژماره‌مان بڵاو كرده‌وه و له ناچاری ئه‌و ژماره‌مان بڵاو كردۆته‌وه، دواتر شتێكی تر هه‌یه نرخی مۆبایل زۆر گرانه ئێمه‌ش لێره‌دا راوێژكاری و رێنمایی ده‌رونی به یه‌ك كاتژمێر ده‌بی به دوو كاتژمێر ده‌بی ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری فایله‌كانمان بكه‌ن، بێگومان ئه‌و تۆمارانه نهێنیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشای بكه‌م و بزانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوونه له‌گه‌ڵمان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كردوه له كاتژمێرێك یاخود له یه‌ك كاتژمێر و نیو كه‌متر نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به ته‌له‌فۆن بێت له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌ی هه‌یه كارتێكی مۆبایلی بڕوات یان زیاتریش له كاتی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بێت زیاتر حه‌زمان لیبَیه خه‌ڵكه‌كه سه‌ردانمان بكه‌ن، چونكه ئێستا شوێنمان دیاره‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام راگه‌یاندن بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بزانی و كه شوێنی باره‌گامان له كوێیه تاكو بتوانی سه‌ردانمان بكات شتێكی تریش هه‌یه ئێمه ئیمكانیاتی رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده نیه زۆر نیه له‌وانه‌یه گۆڤاره‌كه‌ی ئێوه به خۆبه‌خشانه یاخود به‌بی به‌رامبه‌ر ریكلامی بۆ كردین و ژماره‌ی مۆبایلی بڵاو كردینه‌وه زۆر شوێنی تر هه‌یه به‌بی به‌رامبه‌ر بۆمان بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی به گۆڤاری ئێوه ده‌كات كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بوو تۆ ده‌توانی ژماره‌ی مۆبابیله‌كه‌ی بده‌یته ئێمه خۆمان پێوه‌ندیان پێوه ده‌كه‌ین، دواتر ئێمه هه‌موو رۆژێك ده‌وام ده‌كه‌ین و له باره‌گای خۆمان مه‌وجودین هه‌موو رۆژ پسپۆرێكی ده‌رونی لێرانه‌دا ده‌وام ده‌كات هه‌موو پاش نیوه‌ڕۆیان ته‌نها رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه نه‌بی ئه‌گه‌رنا هه‌موو رۆژه‌كانی تر ده‌وامی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام زۆر پێشمان ناخۆشه ژماره‌ی مۆبایلمان داخراوه، به‌ڵام زۆر پشتمان نه‌به‌ستاوه‌ته سه‌ر ژماره‌ی مۆبایل پرۆژه‌ی ترمان هه‌یه.
ئێوه: بیرتان له دروست كردنی هێلێكی گه‌رم نه‌كردۆته‌وه به هاوكاری حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌و هێله كراوه بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌رونیه‌كان. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: پرسیاره‌كه‌ت له جێگای خۆیه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆره بیرمان لی كردۆته‌وه، به‌ڵام ئایا چ شوێنێك ده‌بێت په‌نای بۆ ببه‌ین كه قبوڵ ده‌كات به خۆڕایی بێت ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كا به‌بی هیچ به‌رامبه‌رێك بی یاخود بڵێم هیچ پاره‌یه‌كی بڕوان یاخود سه‌نتی بڕوات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی كه بۆ ئێمه ده‌یكات، دووباره ئاماژه‌ی پی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌كانی خه‌ڵك به ته‌له‌فۆن بێت زۆری وه‌خت ده‌وێت یاخود زۆر گران له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌وه‌ستێت كه په‌یوه‌ندی به ئێمه ده‌كات باشتر وایه به چاوپێكه‌وتن بێت.
ئێوه: له‌به‌رنامه‌تاندا هه‌یه بنكه و لقی تر بكه‌نه‌وه له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: من ناڵێم ئێستا، به‌ڵام هیوادارین له دوارۆژدا بتوانین بنكه‌ی و لقی زیاتر بكه‌ینه‌وه له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌ڵام مه‌رچ نیه ئێمه بنكه‌مان هه‌بی له شوێنه‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دهۆك و سلێمانی رێكخراوی تر هه‌نه، ده‌توانن ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ده‌رونیان هه‌بوو، یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری هه‌بوو رێكخراو هه‌نه بۆ نموونه له سلێمانی ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن، له دهۆكیش به هه‌مان شێوه هه‌یه ته‌نها مه‌رج نیه سه‌ردانی ئێمه بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئێستا چه‌ند پرۆژه‌مان هه‌یه له ژێر ده‌ستمان دایه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه له هه‌موو كوردستان ئه‌نجامی بده‌ین، پرۆژیه‌كی ترمان به‌ناوی پرۆژه‌ی گروپی خوێندن كه چه‌ند ئافره‌تێكمان كۆكردۆته‌وه مانگی جارێك كۆده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و كتێبێك ده‌خوێنێته‌وه‌و دێت باسی ئه‌و كتێبه ده‌كات، له‌به‌رچی ئه‌و پرۆژمان هه‌ڵبژاردووه، چونكه خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوك زۆر گرنگه بۆ ده‌روونی مرۆڤ ئێستا خه‌ڵك وای لێهاتووه بایه‌خ به خوێندنه‌وه‌ی كتێب نادات سوودی لی وه‌رناگرێت، ته‌نها له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كی بوێت وه‌ریگرێت له رێگای ئینته‌رنێت یاخود له شوێنێكی تر، نازانی سوودی كتێب بۆ ده‌روونی مرۆڤ چه‌ند گرنگه ئه‌وه له‌لایه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ترمان هه‌یه به ناوی (هه‌ڵمه‌تی پردی خۆشه‌ویستی) ئه‌و پرۆژه‌یه پێك هاتووه له‌وه‌ی كه پردێك دروست بكه‌ین، وه‌كو پردێكی خۆشه‌ویستی واته په‌یوه‌ندیه‌ك دروست بكه‌ین له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بارودۆخێكی ئاسایدا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له بارودۆخێكی نائاساییدا ده‌ژین وه‌ك (به‌ساڵاچوان، مندڵانی بی سه‌رپه‌رشتیار) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م ئه‌ندامن ئه‌وانه من ناڵێم لێرانه ئه‌وان نائاسایینه نه‌خێر ئه‌وان ئاسایینه، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی كه لێی ده‌ژین نائاساییه، خه‌ڵكیش ئه‌و هۆشیارییه‌ی نییه بچێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكا، به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگای ئێمه جۆره جیاوازیه‌ك هه‌یه، به‌رده‌وام خه‌ڵك هه‌وڵ نادات خۆی له‌و كه‌سانه نزیك بكاته‌وه، یان ده‌بینی ئه‌وانه‌ی به‌ساڵاچووه‌كان زۆر پێویستیان پێیه بزانن هه‌ست به خۆشه‌ویستی گه‌نجه‌كان بكه‌ن، واهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌وان په‌راوێزكراون ئه‌وا كه‌س سه‌ردانیان ناكات یاخود فرێدراینه له‌و شوێنانه، پرۆژه‌یه‌كی تریشمان له ده‌ست دایه كه بزانین هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندن له كوردستان چۆنه تا چ راده‌یه‌ك ره‌چاوی دروونی منداڵه‌كان ده‌كات، به‌ڵام خۆت باش ده‌یزانی ئه‌و پرۆژانه هه‌موو پێویستی به‌لایه‌نی ماددیه ئیمكانیاتی ماددی ده‌وێت، ئێمه ڵێرانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌توانم بڵێم كه‌م وكوڕیه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نی ماددی، لایه‌نی ماددیمان زۆر باش نییه.
ئێوه: ده‌توانی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوه‌كه‌تان بۆمان باس بكه‌ی هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكاریتان ده‌كات. ؟
دالیا ده‌شتی دزه‌یی: ئێمه بوجیه‌ك وه‌رده‌كرین له وه‌زاره‌تی دارایی كه سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، رێكخراوی تریش هه‌نه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وی كار ده‌كه‌ن هاوڕێمانن یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن هه‌ندی جار له بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه، به‌ڵام هێشتا پێویستمان به هاوكاری شوێنانی تره، وه‌ك باسم كرد ئێمه رێكخراوه‌كه‌مان زۆر نوێیه و ده‌زانم كه كه‌مو كوڕیشمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاكو پێمان بكری ئه‌م كه‌مو كوڕیانه كه‌م بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه ئێواران لێره ده‌وام ده‌كه‌ین به خۆشبه‌خشانه كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌یانیان ده‌وامی خۆمان هه‌یه من له‌و كاته‌ی كه ده‌ست به‌كاربووم له‌و رێكخراوه داوام له‌و كه‌سانه كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی به لایه‌نی ماددی نه‌ده‌ن له‌م رێكخراوه، چونكه كاركردن له رێكخراوه‌كان خۆبه‌خشانه‌یه ده‌بی ده‌وامێكی به‌یانیانی ترت هه‌بی یاخود بڵێم ده‌بی سه‌رچاوه‌یه‌كی ماددیت هه‌بی بۆ لایه‌نی ماددی كه بێت كارمان له‌گه‌ڵ بكات، تاكو هیچ گرنگی به پاره‌ی رێكخراو نه‌دات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
