گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
پیچه‌وانه کردنه وه‌ی باش وخراپ بۆچی؟ عزیزوه‌یسی و هاوتا ئه‌سعه‌د
نوسه‌رو رۆشنبیر (مهاباد قه‌ره‌داغی) له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تیکی سه‌باره‌ت به گۆرانیه‌کانی عزیز وه‌یسی نوسیبوو تیایدا ئه‌و گۆرانیبیژه‌ی به شێرپه‌نجه‌ی گۆرانی کوردی وه‌سف کردبوو.. دواتر که‌سیك که له‌خۆشه‌ویستی ئه‌م (هونه‌رمه‌نده) ناوی خـۆی ناوه (سروه وه‌یسی) دیفاعی له گۆرانی (ماچ ودیناربستینه!) ی عزیز وه‌یسی کردوه‌و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له هونه‌ری (دژه ژنی) عزیز وه‌یسی ده‌کات و پاساوه‌که‌شی گۆرانی گۆرانیبیژانی تره که ئه‌وانیش ژن به زه‌عیفه ووه‌کو له‌شفرۆش سه‌یر ئه که‌ن. به‌هه‌ر حاڵ هه‌ر هونه‌رمه‌ندیك به شێوه‌ی عزیز وه‌یسی گۆرانی بڵی و (ماچ به دیناریك) بکڕێ و بیوه‌ژن به (ده‌ستی دوو) وه‌سف بکات وپاشانیش خۆی پیاوچاك بکات وبلێ (به دلی منه) شایانی ئه‌وه‌یه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که رۆژانه پڕوپاگه‌نده‌ی مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن، بلاونه‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی تری هاوشێوه‌ی عزیز وه‌یسی ئه و بێ رێزیه‌به ژنان دوباره نه‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی دیسان جیگه‌ی داخه نوسه‌رانی له‌م بابه‌ته په‌یدا بون و به عزیز وه‌یسی ده‌لێن هونه‌رمه‌ند وبه (هاوتا إسعد) ده‌لین (له گوێی گا دا خه‌وتووه) !به راستی جێگای سه‌رسورمانه! هونه‌رمه‌ندێك به‌رگری له ئینسانیه‌ت بکات وگۆرانی بۆقوربانیانی وه‌حشیگه‌ریه‌ك بلێ که ویژدانی هه‌موو دونیای هه‌ژاندووه، لای ئه‌م نوسه‌رانه جێگای گالته‌جاریه. به‌لام که‌سێك به سوك له ئینسان بروانێ وبێرێزی پی بکات (هونه‌رمه‌ند) ه. من لێره‌دا ده‌ست خۆشانه له هونه‌رمه‌ند (هاوتا ئه‌سعه‌د) ده‌که‌م، ئه‌گه‌رچی گوێبیستی گۆرانیه‌که نه‌بووم به‌لام . ناوه‌رۆکی کاره‌که‌ی به‌رگری کردنه له ئینسانی زۆرلێکراو بۆیه جیگای ده‌ست خۆشی یه
میوانانی سەر خەت
We have 274 guests and no members online
