هه ڵه بجه + غه ززه = میلله تانی بێ ماف وچه وساوه ... کاروان بێتوێنی

کاتێک دیمه نه جه رگ بڕه کانی مناڵانی ساوای قوربانی شه ڕو بۆمبابارانکردنی سڤیلی غه زه م ده دی، یادی ئه و ساته تاڵانه م ئه هاته وه که گوندنشینه کانی کوردستان به جۆره ها چه کی جیاواز جینۆساید ئه کران، ئاژه ڵ و کشتوکاڵیان ئه شێوێنراو له نێوئه بران، ماڵ و موڵکیان تێک ئه درا، مناڵ و ئافره تان و پیره مێردانیان خه ڵتانی خوێن و که له پاچه ئه کران. هه رچه نده ئه وسا میدیاش به م شێوه یه ی ئه مڕۆ پێشکه وتوو نه بوو تا سه رانسه ری جیهان بیبینن و لێی بێنه ده نگ. به ڵام نه ک ته نیا ئه وانه ش که هه ستیان پێ ئه کردو پێی ئاگادار بوون نقه یان لێوه نه ئه هات، به ڵکو یارمه تی ئه و سته مه یان ئه دا. زۆر که سان و لایه ن هه ن له گه ڵ ئاوازی گشتی دا سه ما ئه که ن و پێوه ره کانیان ده که نه پێوه رانی که سانی به هێزو مه به ستیشیان له مه مانه وه یانه له شوێن و پایه ی خۆیانداو بۆ ئه م مه به سته ش له گه ڵ هه موو بایه کدا شه ن ئه که ن. هه رچه نده باڵی ڕه ش و وه یشومه ی ئه و دێوه زمه یه ی ناوی ڕژێمی به عس بوو بۆ هه تا هه تایه له لای هه مووان که وته زبڵدانی مێژووه وه به ڵام یاده وه ره تاڵه کانی هه ر له بیر ناچنه وه ونه وه دوای نه وه وه کو سیمبوڵی جه ورو سته م بۆ یه کتری ئه گێڕنه وه. ئه گه ر هیچ شتێک پێکه وه مان نه به ستێته وه ئه وا بێگومان هه ستی مرۆیانه و ویژدانی ئاده میزادیمان پاڵمان پێوه ئه نێت که هاو هه ستی مناڵێکی ڕووت و ڕه جاڵ وبرسی وتۆقیوی که رتی گه مارۆدراوی غه ززه ببین و ئه زمونی تاڵی ئیمڕۆو دوێنێی ئێمه ی کورد تێگه یشتنێکی باشتری ئه و ناسۆره مان پێ بدات. له مێژیشه فه رموویانه:پرسیار له ئه زمووندار بکه پێش زانا. ئه مڕۆشی له گه ڵدا بێت سنووره کانی کوردستان له لایه ن ده وڵه تانی دراوسێوه بۆردومان ئه کرێن و که سێک نایه ته ده نگ ونابێته له مپه ر به رانبه ر ئه و پێشێلکاری و کاولکاریانه. ئه مه یه جیهانی بێ ویژدانی به رژه وه ندی و سیاسه ت!!زۆرن ئه و میلله ته بێ خاوه ن و ماف زه وت کراوانه ی به به رچاوی دنیاوه له ئازارو موعاناتی جۆراوجۆردا ئه ناڵێنن و که س ناچێت به ده میانه وه، ته نیا چونکه له به رژه وه ندیاندا نییه و هه میشه بیر له هێمنی نێو ماڵی خۆیان ئه که نه وه. میلله تانی کوردو فه له ستین و سۆماڵ و ئه فغانستان و هتد... .. ئه و میلله ته چه ساوانه ن که که س ده ستی کۆمه کی و هاوکاریان بۆ درێژ ناکات و ته نانه ت وڵاتانی دراوێشیان لێیان ئه بنه ئاژه ڵێکی دڕنده و یا ڕێ بۆ په لاماردانیان خۆش ئه که ن یان خۆیان ده ستیان تیا ئه بێت. من وه کو تاکێکی مه حروم و خێر له خۆ نه دیوی کورد هاوسۆزی و هاو هه ڵوێستی خۆم ده رئه بڕم بۆ هه موو مه زڵومانی دنیاو ئه و لانه وازو چه وساوانه ی که ئه مڕۆ و ڕۆژێک له ڕۆژان وه کو ئێمه به شیان ئیباده و کوشتن و وێران کردن بووه. ئه وه ی له ده ستم دێت ته نیا نزاو خۆزگه یه بۆ ئه وه ی که هێزی شه ڕه نگێزو کاولکاری مرۆڤ له گۆڕنرێت وبۆ هه تا هه تایه له فه رهه نگدا نه مێنێت و هه مووان به یه ک هه ست و سۆزو ده نگ بڵێن بژی ته بایی و ئاشتی و دادپه وره ریی و یه کسانی و ئاوه دانکردنه وه و هاوکاری.. کاتی ئه وه یه چه که کان پشوو بده ن و چیدی ژینگه ی شێواوی مرۆڤایه تی ته ڵخ نه که ن 

میوانانی سەر خەت

We have 36 guests and no members online