ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجی منی راكێشا له‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان نێتدا له‌هه‌مویان گرنگ تر‌و هه‌ستیارتر نوسینكه‌به‌رێزێك بوو به‌ناوی كاك ئه‌ونوه‌ر كه تایبه‌ت بوو به به‌به‌راوردی نێوان نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و گشتی، ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه باسی لێوه‌كردوه فه‌زایه‌كی دیار‌و واقیعی سیسته‌می ته‌ندردوستی ئه‌مرۆی كوردستانه، چونكه ئه‌گه‌ر بیری لی َبكه‌ینه‌وه ئه‌توانم بڵێم ئه‌م بواره له‌هه‌مو لایه‌نه‌كانی ژیان گرتنره كه ئێمه فه‌رامۆشمان كردوه، به‌لی ئه‌مرۆ ژیانی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بارزگانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌و پزیشكه‌كان و كلینكه تایبه‌تیه‌كانه بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت و تاكو ئیستاش كه‌مترین ئیجرائات و لێپیچینه‌وه‌ی یاسایمان نه‌بینوه له‌بواری ته‌ندروستی ئه‌نجام درابێت، من له‌وه له‌گه‌ڵ كاك ئه‌نووه‌رنیم كه‌ده‌ڵیت نه‌خۆشخانه‌كانمان ئامێری باشی تێدانیه، چونكه‌ئه‌وه‌ی ده‌بنرێت ئه‌مرۆ چ له‌رووژیان پزیشكان و چ له‌رووی دابن كردنی تاقیگه‌و ئامێره‌كانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانمان هه‌ژارنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌رامۆش كردن و لێنه‌پرسینه‌وه له كار‌و باری پزیشكان و نه‌بونی چاودێری كردن به‌سه‌ر كاره‌كانه‌وه وای كردوه پزیشك له‌نه‌خۆشخانه یه‌ك ده‌قیقه كاتت پێنه‌دات تاكو نه‌چێت بۆلای له‌كلینكه تایبتیه‌كه‌ی خۆی، واتا ئیستا ئه‌م بواره ئه‌وه‌نده‌ی خۆی له‌لایه‌نی بازرگانی كردنه‌وه ده‌بنی ناچێته قاڵبی مرۆڤایه‌تیه‌وه، له‌هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئیستا زۆریك له‌پزیشكانی بیانی به‌هۆی پشتگیری كردنیان له‌لایه‌ن كه‌سێكی ده‌سته‌ڵات داره‌وه ده‌هێنرێنه كوردستان به هه‌وه‌سی خۆیان كارده‌كه‌ن و بی ئه‌وه‌ی ره‌چاوی هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی بكه‌ن له‌م هه‌رێمه بۆماوه‌ی چه‌ندرۆژیك چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ره‌یه‌كی بازرگانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌گرێنه‌وه بۆوه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیان كه‌سیش پێیان نالێت به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه، ئه‌مه بۆ؟ ئینجا له‌هه‌موی مه‌ترسی دارتر ئه‌وه‌ی كه واخه‌ریكه رێچكه‌ی ئه‌م سیسته‌مه له‌كوردستانه ئه‌چێته قاڵبی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌مه بۆئه‌مرۆی كوردستانه باشنیه‌وه تاكو ئیستا لایه‌نی ته‌ندروستی له‌كوردستانه سیسته‌میكی خزمه‌تگوزاری گشتی بووه، بۆیه له‌حاڵه‌تیكی وا پێویستی به كۆمه‌ڵیك مه‌رج و یاسای پزیسكی زۆرتایبه‌ت هه‌یه، ناكرێت تۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی حكومی هه‌مان ئامێر‌و هه‌مان پزیشكت هه‌بێت كه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تیشا هه‌یه‌و به‌ڵام له‌وه‌ی ده‌بێت نه‌خۆش خۆی بری تێچونی چاره سه‌ریه‌كه‌ی بدات، ئه‌مانه‌و چه‌ندین گرفتی تری ته‌نردوستی ئه‌مرۆ سه‌رو ملی هه‌موتاكێكی كوردستانی گرتۆته‌وه پێویسته له‌سه‌روه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌نیدكای پزیشكان چاره سه‌رێك و یاسایه‌ك بۆ مافی نه‌خۆشه‌كان دابنێت و هیچی تر وانه‌بێت پزیشك به‌كه‌یفی خۆی له‌نه‌خۆشخانه‌ی حكومی تاقه‌تی نه‌بێت دوونه‌خۆش ببینَت به‌ڵام له كلینكی تایبه‌تی خۆی له یه‌ك نه‌خۆشه‌وه تاكو په‌نجانه‌خۆش ببینێت له‌چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا!
