هه‌ر سه‌رده‌مه‌و شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ دروستبوونی مرۆڤایه‌تی به هه‌موو كردارێكیهوه، ههرباوبووه كاتێك كه كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو دێته مه‌یدانه‌وه وكارێكی به توانا ده‌كات هه‌ندی كه‌سان ده‌گه‌ڕێن به دوای هۆی دروستبوونی ئه‌و توانا‌و لێهاتویه‌ی به هه‌موو جۆری ئه‌یانه‌وی بیشێوێنن به شێوازی ناشرین باسی لێده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه بوونی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ناو كۆمه‌ڵگادا دژایه‌تی كراوه له لایه‌ن كه‌سانێكی بی توانا وهیچ له بارا نهبووَ، بۆ نموونه بزوتنه‌وه‌ی ڕامیاری كورد پاش روخانی ئیماراته كوردیه‌كان له كوردستانی عێَراق له سه‌ره‌تادا له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌كان سه‌ری هه‌ڵدا، بی گومان ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كاتێك كه هه‌ستاون به به‌رگری كردن له نه‌ته‌وه‌ی كورد و داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تیان كردوه بۆ كورد به شێوازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیان ده‌ستیان به‌و سیاسه‌ته كردووه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له هه‌موو جیهاندا سه‌رده‌می (خێڵایه‌تی، هۆز، تیره) بووه كه ئێستا پێی ده‌ڵێن (عه‌شایه‌رگه‌ری)، بۆیه ئه‌م بنه‌ماڵه بهِرێزهش به‌و جۆره به‌و كاره هه‌ستاون، بێشك له هه‌موو كات وسهردهمێكیش ئێستاشی له گه‌ڵدا، هه‌ركه‌سی دانه‌ری حزبێكی تایبه‌ت بی ده‌بی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی له ده‌وروبه‌ری خۆی كۆبكاته‌وه، چونكه به گشتی مرۆڤایه‌تی وا دروستبووه كه‌سانی بنه‌ماڵه‌كه دڵسۆزتردهبن بۆ یه‌كتر زیاتر سه‌ركه‌وتنی یه‌كتریان لامه‌به‌سته جێگای بِروان بۆ یه‌كتر.
هه‌ر بۆیه بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌رزانی نه‌مر شێوازی ئه‌و سه‌رده‌مه كه سه‌رده‌می (پاشایه‌تی) بووه ده‌بوایه داوای مافی كوردیان به شێوه‌ی عاشهیهرگهری بكردایه‌و كه‌سانی نزیكی خۆیان له‌خۆیان كۆبكردایهوه، هه‌رچه‌نده وه‌هاش نه‌بوو به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر بارزانیان هه‌موو جۆره كوردێك له‌بارزانی و سۆرانی و لوڕ هتد.. له‌ناو شۆرشهكهیاندابوو خۆ ئه‌گه‌ر وایان نه‌كردایه ئه‌وا كوردستان به‌م شێوازه به جیهان نهئهناسرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌م ووته‌یه‌یان كردۆته بنێشته خۆشه‌و هه‌ر نه‌فامێك به شێوازی جۆراوجۆر باس له‌و پیاوه مه‌زنه ده‌كه‌ن وهه‌ندی ده‌ڵێن " ئه‌م سیاسه‌ته كوردی نیه عهشایهرگهرییه "هه‌ندی ده‌ڵێن" بارزانی كاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆی ده‌كات"باشه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خۆیان ئه‌و به‌جه‌رگی ونه بهزیهیان تیابوایه به‌هه‌مان جۆر بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ یارمهتیوكاركردن؟. له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا ئێستاشی له گه‌ڵدا هه‌موو كه‌سی كه‌سی خۆی به دڵسۆزتر داده‌نی.
بۆ ئه‌نجامدانی كاره گرنگه‌كانی و له‌پێشاندا كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی ده‌خاته كاره‌وه له‌به‌ر دڵسۆزیان.
بۆیه هه‌ر سه‌رده‌مه‌و شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له بواره جیاجیاكاندا هه‌ر وه‌ها بواری سیاسه‌تیش گۆڕانكاری تێدهردهكهوی به شێوازی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می بارزانی نه‌مر عهشایرگهری بووبی ئه‌وا نه‌وه‌كانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به مۆدرێنترین كار كارده‌كه‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كورد له جیهاندا هه‌ر به شێوازێكی مۆدرێنانه كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
ڕاسته له هه‌موو جیهاندا شێوازی سیاسه‌ت گۆڕدراوه هه‌ندی جار له حزبه سه‌ره‌كیه‌كاندا كه‌سانی دروستده‌بن وه‌كو لقی دره‌خت لقیان لێ دروست ده‌بی به‌ناوی حزبی جیاجیاوه پێی ده‌ڵێن حزبی فڵان وحزبی فسان، بهڵڕم ده‌بی له بیری نه‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له كوی هه‌ڵیداوه! ده‌بی به ڕوح وگیان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆشیان سه‌ركه‌وتووبی. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سانێكی بی مێشك ونه‌فام هه‌ن به شێوازی جۆراوجۆر و وشه‌ی نه‌شیاو به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ڵێن، نازانن ئه‌گه‌ر ئه‌و دره‌خته به‌رز وسه‌رچاوه‌یه نه‌بوایه ئێستا نه‌یانده‌توانی بڵێن ئێمه كوردین چونكه دوای ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كه‌سانێكی تر دروست نه‌بوون به شێوه‌ی ئه‌وان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر داواكردنی مافی كورد، ڕاسته حزبی جیاجیا هه‌ن له كوردا هه‌مووشیان هه‌ر بهِرێزن وهه‌مووشیان هه‌ر ماندوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌بی ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه بن كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن ڕازی نه‌بن به هیچ جۆری باسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌م شێوازه ناشایستانه بكه‌ن،
چونكه ئه‌بی باش بزانن نه‌ته‌وه‌ی كورد ئێستا له جاران زیاتر دوژمنی لێی په‌یدابووه ده‌بی ئه‌و حزبه كوردیانه به چاو رێز وخۆشه‌ویستی سه‌یری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بكه‌ن ویارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن له ناو خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانی به هه‌موو حزبه جیاجیاكانیه‌وه ده‌وڵه‌تێكی كوردی بۆ نه‌وه‌كانی دوا رۆژ دروستبكات.
ئه‌بی نه‌وه‌كانی ئێستا ودوا ڕۆژیش بزانن ئه‌وانه‌ی بابوباپیریان كردویانه بناغه‌ی دروستبوون بووه‌و له سه‌رده‌می ئه‌واندا جۆرێك بووه‌و سه‌رده‌می ئێستاش به جۆرێكی تر ته‌واوكه‌ری كاره‌كانیان بن، نه‌ك بڵێن ئه‌وان بی مێشك بوون به‌ڵكو رێز له مێشكیان بگرن چونكه ڕۆژێكیش دی نه‌وه‌ی داهاتوو شێوازێكی نوی تر ده‌گرن بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان.
ژیان عه‌زیز ئه‌حمه‌د
سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری ئاشتی
