خانمه هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی بڕیاره له به‌رنامه‌ی the voiceـی كه‌ناڵی mbc به‌شداری بكات، كه له‌دوای مانگی ره‌مه‌زاندا قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ست پێده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) تائێستا چه‌ندین كورد ناوی خۆیان نوسیووه بۆ به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ی the voice كه هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌ری كه‌ناڵی mbc له‌هه‌ولێر فۆرمی به به‌شداربووه‌كان پڕكرده‌وه، كه چه‌ند كچ و كوڕێكی كوردی باشووری كوردستان ناوی خۆیان تۆماركردووه.
یه‌كێك له‌به‌شداربووه‌كانی به‌رنامه‌ی the voice هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغییه، كه تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نیازی به‌شداریكردنی هه‌یه و فۆرمی زانیاری پڕكردۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ساڵی پار دڵنیا قه‌ره‌داغی ناوی بۆ به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ی the voice تۆماركرد و قبوڵیش كرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتن و مانه‌وه‌ی له‌توركیا نه‌یتوانی به‌شداری بكات.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌ر گروپێك له‌و گه‌نجانه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكه‌وه پڕۆڤه و راهێنانیان پێده‌كری و ده‌كه‌ونه پێشبڕكێی یه‌كتر. ساڵی پار كوڕێكی مه‌غریبی به‌ناوی مراد بوریكی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
