
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردستانی باكور جانی بۆ (سڤیل) ئاشكرایكرد، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی تازه‌ی نییه و ته‌نیا بۆ ئیسراحه‌ت وه‌رگرتن هاتۆته‌وه كوردستان.
جانی، كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و ئێستا به‌سه‌ردانێك له كوردستانه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، هه‌ستی به ناره‌حه‌تیه‌كی زۆر كردووه، بۆیه بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و گوتی "من هیچ پڕۆژه‌یه‌كم پێ نییه له‌م سه‌ردانه‌م بۆ كوردستان، زۆر ناره‌حه‌ت بووم، هاتووم لێره راحه‌تی خۆم وه‌ربگرم". له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، جانی قسه‌ی هه‌بوو گوتی "باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كه‌سێك وه‌كو مه‌سعود بارزانی زاناتر و كوردپه‌روه‌رتر هه‌بی، ئه‌و سه‌رۆكه میلله‌تی خۆی خۆشده‌وێت بۆیه میلله‌ته‌كه‌ش ئه‌ویان خۆشده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌و جاری هه‌ر سه‌رۆك بێت، دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه میلله‌ت ده‌توانی به‌ئازادی ده‌نگ بدات سه‌رۆكێكی تر هه‌ڵبژێرێت".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
