شه‌هلا جاف له نه‌ورۆز ده‌رده‌كه‌وێته‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
خانمه پێشكه‌شكار شه‌هلا جاف دوای حه‌وت مانگ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌كاری راگه‌یاندن، ئه‌مجاره له‌شاشه‌ی نه‌ورۆز تیڤی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
شه‌هلا جاف، كه ئێستا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "كلێشین"ـه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز تیڤی، كه باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌وڵاتی سویده به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئه‌و نه‌یتوانیووه واز له‌كاری راگه‌یاندن بێنی و بڕیاریدا ده‌ستبه‌كاربێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له نه‌ورۆز تیڤی و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی من له‌ڵاتی سوید نیشته‌جێم، نه‌ورۆز تیڤی بۆمن گونجاوتر بوو، گرنگ ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكه‌م و بێمه‌وه ناو كاری راگه‌یاندن".به‌رنامه‌كه‌ی شه‌هلا جاف هونه‌رییه، هه‌فتانه راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كری، كه هه‌ر جاره‌ی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی به‌ئه‌زموونی كورد باس ده‌كات.
شه‌هلا جاف پێویستی به‌رۆژنامه‌نووسان هه‌یه تاوه‌كو زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كۆبكاته‌وه كه له‌به‌رنامه‌كه‌یدا باسیان ده‌كات، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسه‌كان هاوكاری ئه‌ویان نه‌كردووه، شه‌هلا له‌وباره‌یه‌وه گله‌یی ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هاوكاری هاوپیشه‌ی خۆیان ناكه‌ن، بۆ نموونه به‌رنامه‌یه‌كم بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن سیساوه‌یی كرد، داوام له‌چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك كرد له‌كوردستان زانیارییم له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و بده‌نی، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بوو، به‌ناچاری خۆم شته‌كانم جێبه‌جی كرد، ئه‌وه وا ده‌كات زیاتر پشت به‌خۆم ببه‌ستم".
شه‌هلا جاف، كه بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌زاگرۆس تیڤی هه‌میشه وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام دوای شووكردنی ساڵی پار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوردستانیان جێهێشت و له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێبوون، به‌هۆیه‌وه حه‌وت له‌راگه‌یاندن دووركه‌وته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
