
خانمه مێكاب ئارتسی كورد میدیا قازی، قسه‌ی ئه‌و كوڕه مێكاب ئارتسه ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوتبووی من یه‌كه‌م مێكاب ئارتسم له كوردستان، میدیا ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌سێك بڵێت من یه‌كه‌مم به قسه نییه به ئیشه".
میدیا قازی، یه‌كێكه له مێكاب ئارتسه‌كانی كوردستان، كاری بۆ یانزه كلیپ و چه‌ند فیلم و درامایه‌ك كردووه و ئێستا سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری (میلیا) ده‌كات له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، میدیا له‌لێدوانێكیدا به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "زۆر به‌داخه‌وه‌م له كوردستان مێكاب ئارتسی كورد زۆر كه‌مه، ئه‌گه‌ر هه‌بی تورك و فارسن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌و بواره وه‌كو دیراسه ناخوێندرێت، من له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام خولی راهێنان بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌مه‌وه كه ده‌یانه‌وی فێری مێكاب ئارتس بن".
هه‌روه‌ها میدیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مێكاب ئارتس هونه‌رێكی گه‌وره‌یه، كه له توانایدا هه‌یه هونه‌رمه‌ند به جوانی یاخود به ناشیرینی نیشان بدات.
له‌باره‌ی قسه‌ی ئه‌و مێكاب ئارتسه كوڕه‌ی كه گوتبووی ته‌نیا من مێكاب ئارتسی كوردم له كوردستان میدیا قازی ده‌ڵی "هه‌موو كه‌س ده‌توانی بڵی من یه‌كه‌مم، به‌ڵام به قسه نییه به ئیشه، له‌وانه‌یه كه‌سی زۆر له‌من زیره‌كتر هه‌بی، دواجار ئه‌و كاره ته‌جروبه و سه‌لیقه‌یه، من پێم خۆشه كه‌سانی زۆر له‌م بواره هه‌بن و ئه‌گه‌ر له‌منیش زیره‌كتر بن لام ئاساییه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
