
شاخه‌وان مسته‌فا، دوای یه‌ك مانگ و نیو ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو به‌ڕێوبه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، پلان و گۆڕانكارییه‌كانی خۆی بۆ گۆڤاری (سڤیل) ئاشكرا ده‌كات و بڕیاریشی داوه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن ئیش بكات.
سڤیل: له‌ماوه‌ی مانگێك و نیوی ده‌ستبه‌كاربوونت وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، توانیوته چ گۆڕانكارییه‌ك بكه‌ی و پلان و به‌رنامه‌ت چییه؟
شاخه‌وان مسته‌فا: یه‌كه‌مجار كه ده‌ستبه‌كاربووم حه‌زمكرد لایه‌نی ئیداری رێكبخه‌م، چونكه به‌بۆچوونی من هه‌بوونی هه‌ر كارێكی هونه‌ری ئه‌گه‌ر ئیدارییه‌كی باشی تێدا نه‌كرا، ئه‌و كاره هونه‌رییه سه‌ركه‌وتوو نابێت.چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌م ئه‌نجامدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر مامۆستا فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌رنامه‌ی كاری خۆم خسته‌ڕوو.لایه‌نی هونه‌رییه‌كه‌ش كاتێك من ده‌ستبه‌ركاربووم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو فیلمی درێژ درابوو، به‌ڵام ئیشیان له‌سه‌ر نه‌كرابوو.بۆ هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ر شاخه‌وان ئیدریس و ته‌نیا كه‌ریم.توانیم كارئاسانیان بۆ بكه‌م و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌وێنه‌گرتن ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها فیلمێكی دیكۆمێنتاری هه‌یه ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌رچووه.
سڤیل: ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر چه‌ند ساڵێكه سسته، تۆ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری تازه كاری تۆ چی بووه، وه‌كو لایه‌نی هونه‌ری؟
شاخه‌وان مسته‌فا: بێگومان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر سست بووه، من نایگه‌ڕێنمه‌وه بۆ فلان و فیسار، هاتنی من بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و سستییه چاك بكاته‌وه، من له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر چوار كورته‌فیلم كردووه، دووانیان له‌بواری جێبه‌جێ كردنن، دووانیشیان وا له‌خۆئاماده‌كردنن، له‌ئێستاشدا چوار فیلمی دیكه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه.توانیومه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان دانیشم، پێم وایه له‌م دوو مانگه‌یه‌دا جووڵه‌یه‌كم داوه‌ته سینه‌مای هه‌ولێر.ره‌نگه ئێستا ئه‌و جوڵه‌یه‌ی من به‌رچاو نه‌بن، چونكه له‌دوو مانگ هیچ ئه‌نجامێك ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام له‌داهاتوویه‌كی نزیك ئاشكرا ده‌بێت چ هه‌نگاوێكم ناوه.
سڤیل: هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له‌كاركردندا زۆر سستی به‌تایبه‌تی له‌بواری هونه‌ریدا، هه‌روه‌ها له‌ڕووی كارگێڕی زۆر وشكی، ئه‌وه گله‌یی سینه‌ماكارانه له‌تۆی ده‌كه‌ن، پێت وانییه ئه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌ی تۆ سینه‌مای هه‌ولێر زیاتر به‌ره‌و لاوازی ده‌بات؟
شاخه‌وان مسته‌فا: ئه‌وه بۆچوونی شه‌خسییه، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه پێویستی به‌ئیداره‌یه‌كی باش هه‌بوو، رایه‌ڵی كارگێڕی پچڕا بوو، هه‌وڵمدا ئه‌و رایه‌ڵانه دروست بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه حكومییه‌و ماڵی حكومه‌ته، ئێستا من توانیم ئه‌و رایه‌ڵانه دروست بكه‌مه‌وه.جاران خه‌ڵك و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌جۆرێك فێرببوون له‌جۆره ئیشكردنێكی دیكه، به‌دروستییه‌كه‌ی له‌شێوه ئیدارییه‌كه‌یان نه‌ده‌زانی، له‌وه‌دا ناحه‌قیان نییه، له‌هه‌موویان گرنگتر كه من هاتووم به‌میزاج شتێكی شه‌خسی خۆم دانه‌ناوه، فه‌رمانێكی كارگێڕییه له‌سه‌رووی منه‌وه دێته خواره‌وه.شتێكی قانوونیم په‌یڕه‌و كردووه.له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێك گله‌یی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش پێیان باشه.بۆ نموونه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر ده‌ستخۆشیم بۆ هاتۆته‌وه.
وه‌ڵامێكیشم بۆ ئه‌وانه‌ی گله‌یی ده‌كه‌ن گوایه له‌لایه‌نی هونه‌ریدا سستم، من له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی كاركردنم ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر چوار كورته‌فیلم داوه‌و له‌ئێستاشدا پێنجی دیكه‌م ئاماده كردووه، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا نۆ كورته‌فیلم چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، باشه سستی من له‌كوێدایه؟.ئه‌وه پرسیاری منه بۆ ئه‌وانه‌ی گله‌یی ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه گله‌یی ده‌كه‌ن داوام لێده‌كه‌ن به‌یه‌ك رۆژ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 25 فیلم بده‌م و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه بواین به یه‌ك رۆژ ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر 25 فیلم ده‌دا! من تازه هاتووم ئه‌ی حه‌قی خۆم نییه بزانم ئه‌و فیلمانه هی كێن و چۆنن و باسی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌ی نابێت ئه‌و فیلمانه خزمه‌تی سینه‌ما بكات؟ بڕیاری به‌په‌له مرۆڤ تووشی هه‌ڵه ده‌كات.
سڤیل: تاچه‌ند سینه‌ماكارانی گه‌نج لای ئێوه گرنگیان پێده‌درێت، چونكه به‌شێك له‌گله‌ییه‌كان تائێستا هی سینه‌ماكاره گه‌نجه‌كان بوونه؟
شاخه‌وان مسته‌فا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر ته‌نیا هی چه‌ند كه‌سانێك نییه، بائێمه نه‌یكه‌ین به‌گه‌نج و پیر، هی سینه‌ماكارانه، به‌ڵام پێوه‌ر هه‌یه، پێم سه‌یره راسته‌وخۆ گله‌ییه‌كان رووبه‌ڕووی من ده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی دوو مانگدا.من خۆم بوار بۆ گه‌نج ده‌ڕه‌خسێنم، گه‌نجی كارا، كاراتر ده‌كه‌م.له‌داهاتووشدا ده‌یبینن و ئه‌و ئیشانه‌ی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه گه‌نجی تێدایه.
سڤیل: تۆ پێت وایه له‌پۆسته‌كه‌ت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنی و سینه‌ما له‌هه‌ولێر بگه‌یه‌نیته ئاستێكی باش؟
شاخه‌وان مسته‌فا: من به‌رنامه و پلانی خۆم هه‌یه سینه‌مای هه‌ولێر بگه‌یه‌نم به‌ئاستێكی باش، به‌ڵام به‌جه‌نابت ده‌ڵێم له‌دوو مانگدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رناچێت.ئامانجی من سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌یه.هه‌موو كه‌سێك حه‌زی له‌سه‌ركه‌وتنه، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و كه‌سانه‌ی من كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
سڤیل: تۆ ده‌توانی به‌ڵێنی ئه‌وه بده‌ی به‌پاكی و به‌بێ هیچ نیشانه‌یه‌كی پرسیار له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما بێیه ده‌ره‌وه؟
شاخه‌وان مسته‌فا: كه‌سێك بڕیاری خراپ له‌سه‌ر خۆی نه‌دات كه‌س ناتوانێ خراپی بكات، من چاوم له‌دینارێكی حه‌رام نییه، تموحی ئاینده‌م هه‌یه، بڕیارم نه‌داوه هه‌تا هه‌تایه من به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما بم.من ناو و ناوبانگی خۆم زۆر لاگرنگه، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م وه‌كو ئه‌و شاخه‌وانه بمێنمه‌وه و دڵنیاشم ده‌توانم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما باش بكه‌م و به‌ناو و ناوبانگێكی باش لێی ده‌رچم.
سڤیل: ئایا ئیشی ئێوه ته‌نیا ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنه بۆ فیلم! بۆچی هه‌وڵناده‌ن هۆڵێكی سینه‌ما له‌هه‌ولێر دروست بكه‌ن، بۆچی بێده‌نگ بوون له‌داخستنی هۆڵی سینه‌ما كریستاڵ؟
شاخه‌وان مسته‌فا: نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی فیلم، زۆر ئیشی دیكه هه‌یه ئێمه به‌ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، داوام كردووه و داواش ده‌كه‌م، پێداگیری ده‌كه‌م و له‌و مه‌جاله‌ش خه‌ڵك ده‌بینم بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌رجۆرێك بێت له‌هه‌ولێر هۆڵێكی تایبه‌ت به‌سینه‌ما بكه‌ینه‌وه.بتوانین فیستیڤاڵ و كار و چالاكییه‌كانی خۆمانی تێدا ئه‌نجام بده‌ین.خه‌ڵكانێك بزانن ئه‌وه هۆڵی سینه‌مایه و فیلمی تێدا نمایش ده‌كرێ.به‌ڵام سینه‌مای كریستاڵ هی كه‌رتی تایبه‌ته.
سڤیل: بودجه‌ی ساڵی 2013ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر چه‌نده؟
شاخه‌وان مسته‌فا: بۆ ئه‌مساڵ 400 ملیۆن دینار بۆ فیلمی درێژ و 341 ملیۆن دیناریش بۆ فیلمی كورت خه‌رج كراوه.ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم، بۆئه‌وه‌ی فیلمی زیاتر بكرێت.ئه‌و بودجه‌یه‌م له‌هه‌موو شوێنێك باسكردووه، چونكه من بڕیامداوه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن ئیش بكه‌م، واته هه‌موو كاره‌كانمان به‌شه‌فافی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌وه باس بكرێ.
سڤیل: تاچه‌ند بڕیار له‌حیزب وه‌رده‌گری، هه‌روه‌ها تاچه‌ند حیزب رۆڵی هه‌بوو له‌دانانی تۆ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما؟
شاخه‌وان مسته‌فا: دوور و نزیك حیزب نه‌یگوتووه ئه‌وه بكه و ئه‌وه مه‌كه، هه‌روه‌ها ئێره به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كی هونه‌رییه و تایبه‌ته به‌سینه‌ما.منیش به‌كالۆریۆسم له‌سینه‌ما هه‌یه‌و به‌حه‌قی خۆم هاتووم بۆ ئێره، شوێنی خۆمه و شیاوی خۆمه بووم به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما.بڕیاریشم داوه خزمه‌ت بكه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
