
فاتی گوندیه! ...زانا دڵشاد دزه‌یی
هونه‌رمه‌ند فاتی حه‌ز به ژیانی گوند و به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر ده‌كات، خۆیشی ده‌ڵێت "كه‌سێكی گوندیم".
خانمه هونه‌رمه‌ندی باكوری كوردستان فاتی به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بینری، ئه‌و حه‌ز به ژیانی گوند ده‌كات و گوتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم له مه‌ڕ و ماڵات و په‌له‌وه‌ر و ئه‌سپ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها حه‌زم له گوڵچاندن و وه‌رزی كشتوكاڵی ده‌كه‌م، پێم ده‌ڵێن فاتی گوندییه، راست ده‌كه‌ن فاتی گوندییه، به‌ڵام ئه‌و راستییه بزانن گوند خۆشتره له‌شار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناو گوند كه‌سانی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و سیاسه‌تمه‌داری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه".
له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆی، كه هه‌موو رۆژێك له‌كه‌ناڵی trt6 پێشكه‌شی ده‌كات، فاتی به (سڤیل) ـی گوتووه "هه‌تا توانام هه‌بی به‌رده‌وام ده‌بم له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته به‌رده‌ممان".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
