
وازم نه‌هێناوه، مه‌سه‌له‌كه پاره‌یه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
هونه‌رمه‌ند سوهام حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، وازی له گۆرانیگوتن نه‌هێناوه، به‌ڵام پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی نییه.
خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات وازی له‌گۆرانیگوتن هێناوه، له‌لێدوانێكیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "نه‌وازم له‌گۆرانیگوتن هێناوه و نه‌توڕه بوویمه، به‌ڵكو له‌ئێستادا دروستكردنی گۆرانییه‌ك پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، هه‌موو شتێك بووه‌ته پاره و به پاره ده‌كری، بۆیه منیش وه‌كو جاران ناتوانم زوو زوو گۆرانی و كلیپ بكه‌م".سوهام حه‌سه‌ن گوتیشی "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یاخود كۆمپانیا ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنان بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان ئێستاش به‌رده‌وامم له‌گۆرانیگوتن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
