
حه‌سنه مه‌ته‌ڕ: په‌رواز ده‌یباته‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنه مه‌ته‌ڕ له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (سڤیل) پێشبینی ئه‌وه ده‌كات په‌رواز حوسێن ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبێنی و به یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) ده‌رچێت.
حه‌سنه مه‌ته‌ڕ، كه ماوه‌كه له‌هه‌ولێره و به‌هاوكاری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر خه‌ریكی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌باره‌ی په‌رواز حوسێن، كه تاكه به‌شداربووی كورده له‌به‌رنامه‌ی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) رایگه‌یاند "په‌رواز توانایه‌كی زۆری له‌به‌رنامه‌ی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) نیشاندا و توانی بچێته فیناڵ، ئێستاش هیچ نه‌ماوه ته‌نیا نامه‌ی عێراقییه‌كان ده‌توانن په‌رواز سه‌ربخه‌ن".هه‌روه‌ها حه‌سنه گوتیشی "په‌رواز كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و خۆشه‌ویسته، له‌و بڕوایه دام هه‌مووان ده‌نگی بۆ بده‌ن و براوه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ بێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
