هونه‌رمه‌ند دڵنیا كاموسی: خۆشه‌ویستم هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه شووی پێبكه‌م ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
"له ئاینده‌دا گۆرانیش ده‌ڵێم"
دڵنیا كاموسی كچه ئه‌كته‌رێكی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، ساڵی 1992 له بۆكان له‌دایكبووه، دوای به‌شداریكردنی له‌چه‌ند فیلم و كورته فیلمێك له‌ئێران، بڕیاریداوه بێته كوردستان به‌رده‌وامی به‌سینه‌ما بدات و به‌ره‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بڕوات، هه‌روه‌ها له‌خۆئاماده‌كردن دایه بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان ساڵی داهاتوودا.له‌وباره‌یه‌وه (سڤیل) ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
سڤیل: چۆن بوو سینه‌مات هه‌ڵبژارد كاری تێدا بكه‌ی؟
دڵنیا كاموسی: سینه‌ما حه‌زی خۆم بوو، وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك چه‌ند تێستێكم دا، له‌وێوه به‌شداریم له‌یه‌كه‌م كورته فیلم كرد، له‌ساڵی 2004، كه له‌ساڵی 2005 خوڵاتی باشترین ئه‌كته‌رم وه‌رگرت، كه باس له‌خۆشه‌ویستی كچ و كوڕێك ده‌كات، كه برای كچه‌كه ده‌یه‌وی ژن بخوازێت، به‌ڵام باوكی ئه‌و كچه‌ی كه براكه‌ی خۆشی ده‌وێت داوای ژن به‌ژنی ده‌كات، براكه‌ش ده‌ڵی خوشكه‌كه‌م ده‌ده‌م به‌تۆ و كچه‌كه‌م بدی، به‌ڵام دواتر به كچ و كوڕه‌كه كه یه‌كتریان خۆشده‌وێت هه‌ڵدێن و به‌مردنی كوڕه‌كه كۆتایی دێت.
سڤیل: ئه‌وه فیلمه بۆ تۆ ئه‌زموونێكی چۆن بوو؟
دڵنیا كاموسی: زۆر باش بوو، كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌رم پێوه‌رگرت، به‌م فیلمه كه چووم بۆ فیستیڤاڵه‌كان كه‌سانی تر منیان ناسی و ئه‌م فیستیڤاڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ زۆر ده‌رهێنه‌ر ئاشنا بم.دواتر له‌چوار دانه فیلم و پێنج كورته فیلم و درامایه‌ك به‌شداریم كرد.
سڤیل: به‌نیازی له‌ناو سینه‌مای ئێرانیش كار بكه‌ی، له‌كاتێكدا كه له‌ناو سینه‌مای ئێران‌دا ئه‌ستێره‌ی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، تۆ باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه له‌وێ سه‌ركه‌وتووبی؟
دڵنیا كاموسی: به‌ڵی سینه‌ما ئازاده، سه‌ر به‌یه‌ك شوێن نییه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێی من كوردم هه‌ر له‌فیلمی كوردی كار بكه‌م، هه‌روه‌ها ته‌واو باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌یه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانی زۆر باش بێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆی بدات.
سڤیل: بۆچی هاتی لێره نیشه‌جێی بوویت، له‌به‌ر كاری سینه‌ما بوو یاخود حه‌زی شه‌خسی خۆته؟
دڵنیا كاموسی: یه‌كه‌م حه‌زی تایبه‌تی خۆم بوو، دووه‌م له‌به‌ر سینه‌ما، كه ده‌بینم سینه‌مای كوردی له‌ئاستی به‌ره‌وپێشچوون دایه حه‌زم كرد بێم لێره ئیش بكه‌م، له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات كاره‌كان بۆ ئێمه سنورداره، تۆ وه‌كو كوردێك مافی ئه‌وه‌ت نییه له‌هه‌موو فیلمێك به‌شداری بكه‌ی، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردی، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شارێكی بچووك دای.به‌ڵام لێره مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه له‌هه‌موو فیلمێك بكه‌ی و رێگری نییه و ئازادی زۆر زیاتره.
سڤیل: ئه‌وه‌نده‌ی كه لێره‌ی توانیت چی بكه‌ی؟
دڵنیا كاموسی: كورته فیلمێكم كردووه به‌ناوی "بۆشایی یان مردن" هی سۆران ئیبراهیم بوو، ده‌رهێنه‌رێكی باشی هه‌بوو، هه‌وره‌ها سیناریۆكه‌ی به‌هێز بوو.له‌ئیشی تریش پێشنیاری دیكه‌م بۆ هاتووه، به‌ڵام قبوڵم نه‌كردووه.
سڤیل: سینه‌مای كوردی له‌چ ئاستێكدایه؟ ئه‌ی توانای ئه‌كته‌ره ئافره‌ته‌كان له‌سینه‌مادا چۆنه، هیچ ئه‌كته‌رێك هه‌یه پێی سه‌رسام بیت؟
دڵنیا كاموسی: گه‌نجی زۆر باش هه‌ن خه‌ریكی ئیشكردنن، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وام بێت سینه‌مای كوردی تاوه‌كو یه‌ك ساڵی دیكه سینه‌مای كوردی ده‌چێته ئاستێكی زۆر به‌رز.
به‌ڵام توانای نواندنی ئه‌كته‌ره ئافره‌ته‌كانه زۆر نزمه، هی زۆر باشیش هه‌یه، به‌ڵام تائێستا كه‌سێكم نه‌بینیووه سه‌رسام پێی، به‌دڵه‌وه كار ناكه‌ن، هه‌موویان خه‌ریكی ته‌مسیلكردن له‌پێش كامێرا دیاره كه ته‌مسیله و قه‌ناعه‌ت به بینه‌ر ناكات كه ئه‌وه ته‌مسیل نییه، به‌ڵكو راسته‌قینه‌یه، من درامای ئێره زۆر ده‌بینم كاری ساده‌ن.
سڤیل: كچه ئه‌كته‌ره‌كانی كوردستان زۆر كه‌م ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان نییه به‌شداری له‌فیلمی رۆمانسی بكه‌ن، هه‌روه‌ها له فیلم ماچكردنیش قبوڵ ناكه‌ن، ئه‌وه كێشه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كانه، تۆ ئاماده‌ی ئه‌وانه قبوڵ بكه‌ی له‌پێناو پێشكه‌وتنی سینه‌مای كوردی؟
دڵنیا كاموسی: من یه‌كه‌مجار كه سینه‌مام هه‌ڵبژارد بیرم له‌و شتانه كردۆته‌وه، ئه‌وه راسته كه لێره كچه ئه‌كته‌ره‌كان ئه‌و شتانه قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵام من له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رم ده‌بی ئه‌و شته قبوڵ بكه‌م له‌پێش كامێرا ماچ بكرێی و ده‌ست له‌ده‌ستی كورێك بنێی، یاخود ئه‌كته‌ری مه‌كه یاخود ئه‌گه‌ر ده‌یكه‌ی به‌ته‌واوی تواناته‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سیناریۆكه دایه و ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وی تۆ قبوڵی بكه.
سڤیل: به‌ڵام بیانوی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه قبوڵی ناكات، ئه‌كه‌رتا ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌م كاره بكه‌ن؟
دڵنیا كاموسی: كۆمه‌ڵگه با رێگر بێت، ئه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیشی چییه ئه‌گه‌ر ره‌چه‌شكێن نه‌بی و داهێنان نه‌كات، له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگه به‌قسه بڵێن ئێمه حه‌زناكه‌ین كچێكی كورد وا بكات، به‌ڵام زۆر زۆریان پێخۆشه، ئه‌ی بۆچی داده‌نیشن چاو له فیلمێكی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن كه هه‌زار ماچ و شتی تێدایه؟ هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندیش نابی له‌یه‌ك شت بمێنێته‌وه، ده‌بی له‌هه‌ر ئیشێك خه‌ڵك سوپرایز بكه‌ی به‌شتی نوی، بۆ نموونه له‌دنیای واقیعیدا خۆشه‌ویستت هه‌یه كه ده‌ستی ده‌گری و ماچی ده‌كه‌ی و ده‌ست به‌قژی دادێنی، به‌ڵام له‌فیلمه‌كه له‌دووره‌وه وه‌ك خوشك و برایه‌ك قسه ده‌كه‌ن ئه‌وه هیچ مانایه‌كی نییه و بینه‌ر لێت وه‌رناگری.ئه‌گه‌ر بمانه‌وی سینه‌مای كوردی به‌ره‌وپێش ببه‌ین پێویسته هه‌موو مه‌رج و شه‌رم، ئه‌و داب و نه‌ریتانه بشكێنن.
سڤیل: جگه له‌بواری سینه‌ما چ به‌هره‌یه‌كی دیكه هه‌یه؟
دڵنیا كاموسی: من سیناریۆ ده‌نووسم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا حه‌ز ناكه‌م ئیشی ده‌رهێنه‌ری بكه‌م، چونكه ئیشێكی قورسه.هه‌روه‌ها حه‌زم له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ش هه‌یه، له‌وانه‌یه گۆرانیش بڵێم و ببم به گۆرانیبێژ، چونكه زۆر كه‌س پێمده‌ڵی بۆچی نایكه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌م ده‌توانم بیكه‌م، ئیشێكیش هه‌ست بكه‌م ده‌توانم بیكه‌م به‌ڵنیایه‌وه ده‌یكه‌م.
سڤیل: تۆ ده‌ڵێی بۆ ساڵی ئاینده خۆت بۆ شاجوانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێری، بۆچی ده‌ته‌وی ببیته شاجوانی كوردستان؟
دڵنیا كاموسی: ده‌بی شاجوانی كوردستان خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و خزمه‌تی هه‌بی به‌ته‌نه‌وه‌كه‌ی و له‌نێو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست بێت، شاجوان هه‌ر ئه‌وه نییه به ده‌موچاو و باڵا جوان بێت، شاجوان واتا به‌توانا..وه‌كو كچێكی كورد هه‌ستده‌كه‌م خزمه‌تم بووه به ته‌نه‌وه‌كه‌م زیاتریشم ده‌بێت، متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه به‌شداری بكه‌م و ده‌رچم.
سڤیل: مه‌جه‌كانی شاجوان نابی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجامدا بێت، هه‌روه‌ها نابی شووی كردبی، تۆ ئه‌م دوو مه‌رجه‌ت تێدایه؟
دڵنیا كاموسی: به‌ڵی، شووم نه‌كردووه، هه‌روه‌ها جوانكاریشم نه‌كردووه، له‌یه‌كێك له‌ماڵپه‌ره‌كان كاتێك باسی ئه‌وه‌م كردووه به‌شداری له‌شاجوانی ده‌كه‌م زۆر سه‌یر بوو هه‌ر یه‌ك شتێكی له‌سه‌رم نوسیووه، گوایه من جوانكاریم ئه‌نجامداوه، وه‌ڵامی من ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه‌سێك كه جوانكاری نه‌كربی دیاره.
سڤیل: ئه‌مڕۆ رۆژی خۆشه‌ویستییه، 14/2 تۆ خۆشه‌ویستت هه‌یه؟
دڵنیا كاموسی: به‌ڵی خۆشه‌ویستم هه‌یه پیرۆزبایشی رۆژی خۆشه‌ویستی لێده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و ده‌زانی به‌نیازی ئه‌وه نیم شوو بكه‌م، هه‌ر كه‌سێك له‌ژیانیدا پێویستی به‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێك خۆشه‌ویستی بكات، به‌ڵام قه‌رار نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستمه هه‌رده‌بی شووی پێبكه‌م.له‌پرۆگرامی مندا شووكردن نییه، چونكه شووكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رێگری زۆر شتم بێت، له‌به‌رئه‌وه منیش نه‌قبوڵی ده‌كه‌م نه حه‌زده‌كه‌م بیریشی لی بكه‌مه‌وه.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
