
حه‌یفه لۆكه وابێ! ... زانا دزه‌یی
پێتان سه‌یر نه‌بی ئه‌گه‌ر بڵێم لۆكه له ستایلی جلوبه‌رگ و مێكاب كردن هیچ شتێك نازانی جگه له لاسایكردنه‌وه‌ی كۆنترین ستایلی هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان نه‌بێت، له‌ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای كه ساڵی 2006 بوو له كۆتایین ده‌ركه‌وتنیشی كه هه‌فته‌ی رابردوو بوو له‌به‌رنامه‌ی "ئه‌ڤین ژن و ژیان" لۆكه نه‌ك نه‌یتوانی شتێكی جیاوازمان نیشان بدات به‌ڵكو 20 ساڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ دواوه.
لۆكه زۆر حه‌ز به ده‌ركه‌وتن ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌شه زوو زوو كلیپی نوی بڵاوده‌كاته‌وه، كلیپی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كوردستان سه‌رنجڕاكێش بوو، كلیپی سێیه‌می "مه‌كه" هه‌رچه‌نده كۆپی كلیپه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م بوو، به‌ڵام ئه‌ویش بۆ كوردستان سه‌رنجڕاكێش بوو، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بوو كچێكی كورد به‌مشێوه‌یه جلوبه‌رگی نیمچه‌رووت له‌به‌ر بكات و وشه‌ی وروژێنه‌ر بۆ گۆرانییه‌كانی به‌كار بێنی. به‌ڵام دوای ئه‌وه لۆكه تائێستا هیچ شتێكی جیاوازتری پێمان نیشان نه‌داوه، من باسی لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی ناكه‌م. ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌نی لۆكه قسه بكه‌م كه ئه‌ویش ستایلی جلوبه‌رگیه‌تی.
دیاره هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دنیا به‌تایبه‌ته ئافره‌ته‌كان دیزاینه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن كێبڕكی بكه‌ن له‌سه‌ر خاوه‌ن جوانترین ستایل ئه‌وه‌ش وایكردووه سه‌ركه‌وتووه‌كان ستایلی جلوبه‌رگیان به‌ناو ده‌كری و گه‌نجان لاسایی ده‌كه‌نه‌وه. رۆبه‌رتۆ كه‌فالی دیزانه‌ر ده‌ڵی "مه‌رجه گۆرانیبێژ پێشتر فاشیۆن بووبێت". به‌ڵام جۆرج كعدی ده‌ڵی "مه‌رج نییه فاشیۆن بێت به‌ڵام له‌جلوبه‌رگ له‌به‌ركردن زانا بێت".
به‌ڵام لۆكه نه فاشیۆنه و نه زانایه. به‌ڵكو هیچ نه‌زان و بێئاگایه، چونكه ئه‌و كچێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان گه‌وره بووه، به حیساب موعجیب به‌هه‌ندی هونه‌رمه‌ندی جیهانییه، "عه‌زیه‌كی درێژی ره‌ش، ده‌ستكێشی و كلاوێكی ره‌ش، پێلاوێكی هاوینی قاوه‌یی" هه‌مووتان بینیتان لۆكه وا ده‌ركه‌وت له‌به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ڤین ژن و ژیان، یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به ستایلی ره‌نگه‌كانی له‌دنیادا نه‌بووه ره‌ش و قاوه‌یی پێكه‌وه بگونجێن. . دووه‌م له وه‌رزی به‌هار جلی هاوینی هیچ مانایه‌كی نییه. سێیه‌كه‌م عه‌زیه بۆ بۆ كه‌سانی باڵابه‌رز و باریك شیاوه، به‌ڵام لۆكه هه‌تادی قه‌ڵه‌و ده‌بێت، هیچ جیاوازیه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ژنێكی ناوماڵ كه شه‌یدای برنجی بۆنداره.
دوای به‌رنامه‌ی "ئه‌ڤین ژن و ژیان" لۆكه دیسان ده‌ركه‌وته‌وه كه ریلامكردن بوو بۆ ماركه‌یه‌كی "بۆن" رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كه‌نداوی عه‌ره‌ب مه‌روان ساڵحی كه ره‌گه‌ز كورده له‌باره‌ی لۆكه‌وه ده‌ڵێت "لۆكه له‌ریكلامه‌كه‌دا راسته‌وخۆ لاسایی هه‌یفا وه‌هبی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له راستیدا له ئه‌حلام ده‌چێت!".
ئێستا هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب "خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌یانه‌وی به‌جیهانی بن دوای ستایل هونه‌رمه‌ندانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپی كه‌وتوون و وازیان ستایلی عه‌ره‌بی خۆیان هێناوه كه‌چی لۆكه تازه به‌تازه دوای ستایلی عه‌ره‌بی كۆن كه‌وتووه. هه‌م له مه‌یكاب كردن و هه‌میش له‌جلوبه‌رگ.
هیوادارم لۆكه لێم زویر نه‌بێت و به‌دڵێكی فراوانه‌وه بۆچوونه‌كانم قبوڵ بكات و ئه‌م نووسینه‌م ببێته هۆكارێك كه له‌ستایل به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات و ده‌ست هه‌ڵگرێت له ته‌قلید. ئه‌گه‌ر لۆكه پێش ده‌ركه‌وتنه‌كانی پرس به‌كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری ستایل بكات قازانج ده‌كات "خۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌هه‌موو شتێك نازانی". ناكری ئه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر موعجیب به عه‌ره‌ب بێت ئێوه‌ش مه‌یكاب به‌دڵی ئه‌و بكه‌ن و جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی كۆن له‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
