
حه‌مه ده‌مبل جه‌ڵته لێیدا ... زانا دڵشاد دزه‌یی
ئه‌كته‌ری كۆمیدی عیرفان ناسراو به"حه‌مه ده‌مبل" تووشی لێدانی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و ئێستاش له‌جێگا كه‌وتووه. به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (سڤیل) ئه‌كته‌ری كۆمیدی حه‌مه ده‌مبل هه‌فته‌ی رابردوو تووشی لێدانی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، به‌هۆیه‌وه له‌وڵاتی ئێران نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام درا و ئێستاش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ، له‌و باره‌یه‌وه حه‌مه ده‌مبل به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سوپاس بۆ خوا ئێستا باری ته‌ندروستیم جێگیره".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
