
فرمێسك: من له خۆبایی نیم ...زانا دڵشاد دزه‌یی
كچه هونه‌رمه‌ند فرمێسك رایگه‌یاند، ئه‌و له‌خۆبایی نییه، كاتێك نایه‌وی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدات.
خانمه گۆرانیبێژ فرمێسك به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌رگیز له خۆبایی نییه و له كاری هونه‌ری خۆی به‌سه‌ره‌تا ده‌زانی و گوتی "كاتێك نامه‌وی له‌گه‌ڵ هیچ رۆژنامه و گۆڤارێك چاوپێكه‌وتن بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌یه هیچ شتێكم نییه باسی بكه‌م، چه‌ند گۆرانییه‌كم هه‌یه ئه‌ویشم پێشكه‌شی ئه‌م خه‌ڵكه كردووه، كاتێك خۆم هێشتا له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری دام، بۆیه ئه‌وه له‌خۆبایی من ناگه‌یه‌نی، ئه‌وانه هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر بڵێن فرمێسك له‌خۆباییه".
ئه‌و قسه‌یه‌ی فرمێسك دوای ئه‌وه دێت، كه هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان پێیان وایه فرمێسك له‌خۆباییه و نایه‌وی له‌گه‌ڵ گۆڤار و رۆژنامه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدات، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه خۆی له‌رۆژنامه‌نووسان به‌دوورگرتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
