
سینه‌ما كریستاڵ له هه‌ولێر، كه ساڵی پار له‌لایه‌ن سینه‌ماكار حه‌سه‌ن عه‌لی كرایه‌وه، دووباره داخرایه‌وه و حه‌سه‌ن عه‌لییش گله‌یی ده‌كات.
ساڵی پار ده‌رهێنه‌ر حه‌سه‌ن عه‌لی سینه‌ما (كریستاڵ) ـی نۆژه‌نكرده‌وه به نمایشكردنی فیلمی "شیرین" كرایه‌وه، چوار مانگ فیلمی كوردی و ئینگلیزی تێدا نمایش ده‌كرا و سینه‌ماكاران خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به‌كردنه‌وه‌ی سینه‌ماكه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سینه‌ماكاران و بینه‌ر روویان تێكرد، به‌ڵام دووباره ئه‌م سینه‌مایه داخرایه‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌لی به (سڤیل) ـی گوت "من توانیم تائێره به‌رده‌وام بم وه‌كو خۆم، به‌ڵام نه‌متوانی له‌وه زیاتر له‌سه‌ر پاره‌ی كرێی سینه‌ماكه بده‌م و خاوه‌نه‌كه‌ی دایخست، داوام له‌پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد، ئه‌وان گوتیان ناتوانین هیچ هاوكارییه‌كه‌ت بكه‌ین، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كم بۆ سه‌رۆكی حكه‌مه‌ت نووسی، هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو". حه‌سه‌ن عه‌لی گوتیشی "خه‌ڵك زۆر په‌یوه‌ندیان پێوه كردووم، هه‌روه‌ها داوای دروستكردنی كه‌مپینیان كردووه، به‌ڵام جاری چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
