
سانه سلێمان: هێشتا زووه بۆ شووكردنم ... زانا دڵشاد دزه‌یی
سانه سلێمان رایگه‌یاند، هێشتا زووه بۆ شووكردن، به‌ڵكو درێژه‌دان به‌خوێندن له به‌رنامه‌یدایه.
كچه رۆژنامه‌نووس سانه سلێمان، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، كه ئێستا به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی رێكخراوی لاوان كارده‌كات، به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "راسته من كچم، به‌ڵام كاری رۆژنامه‌وانی جیاوازی ناكات له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو، بۆیه له‌پیاو زیاتر هه‌وڵده‌ده‌م كاره قورسه‌كان بكه‌م".سانه كه زیاتر حه‌ز به‌ئیشكردن له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و چوار ساڵه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، به‌ڵام هیچ پێناسه‌یه‌كی بۆ راگه‌یاندن نییه و ده‌ڵێت "له‌كوردستان راگه‌یاندن هیچ پێناسه‌یه‌كی بۆ نییه".هه‌روه‌ها گوتیشی "راگه‌یاندنی كوردی هه‌مووی بۆ مه‌رامی حزب و جه‌واشه‌كاری خه‌ڵكی ساده‌یه".
سانه له‌و لێدوانه‌یدا بۆ (سڤیل) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، شووكردن له‌به‌رنامه‌یدا نییه، به‌ڵكو درێژه به‌خوێندن ده‌دات و گوتی "پێم باشه زیاتر بۆ دروستبوونی خۆم بیر له‌شووكردن نه‌كه‌مه‌وه له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستامدا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
