
له‌نجه گه‌ڕایه‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
خانمه هونه‌رمه‌ند له‌نجه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا گۆرانی نوێی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌نجه به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری گه‌ڕاومه‌ته‌وه، كاره‌كانی ئه‌مجاره‌م نوێن و گۆرانی تازه‌ی خۆمه، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌چه‌ند پرۆگرامێك ده‌كه‌م كه داوه‌تكراوم، هیوادارم له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌كوردستان ته‌واوی كاره هونه‌رییه‌كانم به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم".
له‌نجه، كه خوشكی هونه‌رمه‌ند نیلیسایه، چه‌ندین گۆرانی كۆنی نوێكردۆته‌وه و دواجار له‌مانگی رابردوودا گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دی ماملی گووته‌وه و كلیپێكی سه‌رنجڕاكێشی بۆ ئه‌نجامدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
