
به‌قسه‌ی سینه‌ماكارێك، بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا له‌دوو شانۆگه‌ری ئه‌ودا وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداربووه.
سینه‌ماكار مه‌هدی ئومێد، كه پێش كاره سینه‌ماییه‌كانی كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌ك كردووه بۆ یه‌كه‌مجار له (سڤیل) ئاشكرایكرد، كه بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌ری شانۆگه‌رییه‌كانی بووه و گوتی "له‌ساڵانی هه‌شاكاندا چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كه‌م نووسی و كاری ده‌رهێنانم بۆ كرد، بایز تاڵه‌بانی له‌دوو شانۆگه‌ری مندا ئه‌كته‌ر بوو، كه شانۆگه‌رییه‌كیان له‌هه‌ولێر و ئه‌ویتریان له به‌غدا نمایش كرا". مه‌هدی ئومێد په‌سنی بایز تاڵه‌بانی ده‌دات وه‌كو ئه‌كته‌رێكی زیره‌ك و لێهاتوو گوتیشی "له‌كاتی خۆیدا له‌پڕۆڤه‌كردن ئاماده ده‌بوو، زوو ده‌قی له‌به‌ر ده‌كرد و من وه‌كو ده‌رهێنه‌ر لێی رازی بووم و كاری هونه‌ری خۆشده‌وێت، ئێستاش پیاوپێكی هونه‌ردۆست و كوردپه‌روه‌ره".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
