
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ جه‌یلان له كه‌رنه‌ڤاڵی دهۆك راسته‌وخۆ چه‌ند گۆرانییه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی جه‌یلان بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌رۆژی به‌پارێزگابوونی دهۆك ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه له "زه‌ری پارك" ئه‌نجامدرا و جگه له‌جه‌یلان شه‌ش هونه‌رمه‌ندی دیكه به‌شداریان تێدا كرد. پێشئه‌وه‌ی جه‌یلان بچێته سه‌رشانۆ گۆرانییه‌كانی پێشكه‌ش بكات، (سڤیل) له‌نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته كرد.
كاتێك جه‌یلان قسه‌ی ده‌كرد هه‌موویان گوێیان ده‌گرت، ئه‌وان حه‌وت هونه‌رمه‌ند بوون، له‌دواوه‌ی لوریه‌كی گه‌وره ژوورێكیان بۆ دروستكرابوو، یه‌ك دوای یه‌ك ده‌چوون بۆ سه‌ر شانۆ گۆرانی‌یان پێشكه‌ش ده‌كرد "عومه‌ر گوندی، بڵند ئیبراهیم، هه‌ڤاڵ ئیراهیم، كاروان كامیل، حه‌سنه مه‌ته‌ڕ، مه‌ردان ماردینی، هه‌روه‌ها جه‌یلان". سه‌عات 8 كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌ستی پێكرد تاوه‌كو سه‌عات 12 جمه‌ی خه‌ڵك ده‌هات، زۆربه‌یان چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی جه‌یلانیان ده‌كرد، كه به‌هۆی گۆرانییه خه‌مباره‌كانی و فیلمه كۆنه‌كانی منداڵی هه‌وادارێكی زۆری له‌كوردستان هه‌یه. به‌ڵام جه‌یلان هه‌موویانی له‌چاوه‌ڕوانی هێشته‌وه دره‌نگی شه‌و ده‌ركه‌وت.
جه‌یلان دوو شه‌و له دهۆك مایه‌وه، شه‌وی دووه‌م پێشئه‌وه‌ی بچێته سه‌رشانۆ ده‌ست به‌گۆرانیگوتن بكات و (سڤیل) له‌گه‌ڵ جه‌یلان ده‌ستی به گفتوگۆكردن كرد و چه‌ند پرسیارێكی وه‌ڵام دایه‌وه. پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێك له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانیه‌وه داوای وێنه‌گرتنی لێده‌كرا. تاوه‌كو كۆتایی به چاوپێكه‌وتنه‌كرا چه‌ندین هه‌وادار له‌گه‌ڵ جه‌یلان وێنه‌ی یادگاریان گرت.
جه‌یلان كاتێك بۆ (سڤیل) باسی خۆی كرد، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له‌دهۆك، میدیای كوردی و رۆژنامه‌نووسانی كورد زۆر به‌جوانی باسی ئه‌ویان كردووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بوونه، له‌باره‌ی ناساندنی خۆیشی ئه‌و گوتی "رۆژی 25/6ی ساڵی 1974 له‌ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبوویمه، باوكم كوردی دێرسیمه و دایكم توركی بای بۆرتلۆیه، له ته‌مه‌نی 7 ساڵی ده‌ستم به‌گۆرانیگوتن كردووه، كه یه‌كه‌م وه‌ستانم له‌سه‌ر شانۆ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا بوو، دوای چه‌ندین ساڵ له‌ناخۆشی و ئازار، روومكرده كاری هونه‌ری گۆرانیگوتن و فیلم، هه‌ر نه‌هامه‌تی و بێكه‌سی وایكرد ببمه هونه‌رمه‌ند و خه‌مه‌كانم كردنه فیلم و گۆرانی".
ئه‌و ده‌شڵێت "ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ باوكم له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیام و ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بوو، هه‌ر هه‌مان ساڵ له‌ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه ده‌ستم به‌گۆرانیگوتن كرد، ساڵی 1984 هاتینه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبۆڵ و وه‌كو هه‌ر منداڵێكی هه‌ژار ئیشم ده‌كرد".
جه‌یلان 28 ساڵه گۆرانی ده‌ڵێت و 24 ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فیلم و دراما كه زۆربه‌ی فیلمه‌كانی باس له‌ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌كات، كچێكی به‌بی دایك و باوك و خوشك و برا، كچێكی هه‌ژاری بێ‌ناز. زۆربه‌ی هه‌وادارانی كاتێك سه‌یری فیلمه‌كانی ئه‌ویان كردووه گریاون، به‌ڵام ئه‌و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاشكرایكرد، ته‌نانه‌ت خۆیشی كاتێك سه‌یری فیلمه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه ده‌گریێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كاتێك گوێم له‌گۆرانی منداڵیم و فیلمه‌كانی خۆم ده‌بینمه‌وه ناتوانم نه‌گریێم، بیری دایكم ده‌كه‌م، من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه زوو دایكم له‌ده‌ستدا، دایكم نییه كی هه‌یه بمخاته ناو باوه‌شی گه‌رمی، خووشكم نییه كی فرمێسكه‌كانم بسڕێته‌وه، كچێكی بچووك به‌ته‌نیا ماوه ده‌ردی دڵی بۆ كی باس بكات؟ بۆیه ئێستاش كاتێك سه‌یری فیلمه كۆنه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه بۆ جه‌یلان ناگریم، بۆ كچانی وه‌كو جه‌یلان ده‌گریێم".
جه‌یلان له‌باسكردنی سه‌رده‌می منداڵی خۆی به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كردن، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلم و گۆرانییه‌كانی به (كچك جه‌یلان) ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نی كه هێشتا10 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردبوو، ئه‌و سه‌یرێكی هه‌واداره‌كانی كرد كه له‌ده‌وری ئه‌و كۆببنه‌وه یه‌ك دوای یه‌ك وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرت و گوتی "ئه‌و رۆژانه‌م بیرناچێته‌وه كه له‌چێشتخانه ئیشم ده‌كرد، هه‌روه‌ها شاگردی دووكانێكی خه‌یاتی بووم، به‌ڵام ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی خه‌ڵك لێره پێم ده‌دات وام لێ ده‌كات بڵێم كه‌سێكی به‌خته‌وه‌رم، من لێره نه‌میوانم و نه دڵته‌نگم، كورد هونه‌ردۆست و میواندۆست و ئاشتیخوازه".
جه‌یلان به‌ڵێن ده‌دات ئه‌مجاره بێته‌وه كوردستان، دێته هه‌ولێری پایته‌خت و تێكه‌ڵی هه‌واداره‌كانی خۆی بێت، چونكه ئه‌و پێی وایه له‌هه‌ولێریش هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "ئینشاڵڵا ئه‌مه دوا سه‌ردانی من نابێت بۆ كوردستانی باشوور، ده‌مه‌وێت هه‌موو شاره‌كان ببینم و به‌ناو كوچه و كۆڵانه‌كاندا بچم، كوردستان وڵاتی هه‌موو كوردێكه، من پێشه‌وه‌ی بێم بۆ دهۆك، ساڵی پێشوو نیازی هه‌ولێرم هه‌بوو، به‌ڵام به‌ده‌ستی من نه‌بوو دواخرا، زۆریشم پێ‌ناخۆش بوو، به‌ڵام به‌لێن ده‌ده‌م ئه‌مجاره بێمه‌وه كوردستان دێم بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه به‌ڵێنه به‌هه‌وادارانی خۆم ده‌ده‌م".
ئه‌و یه‌كێك له‌و خانمه گۆرانیبێژانه‌ی توركیایه كه زۆرترین شوویان كردووه، جه‌یلان نه‌یشارده‌وه كه چوارجار شووی كردووه و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی (سڤیل) باسی مێرده‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت "چوارجار شووم كردووه، سێیان به‌خۆشه‌ویستی بوو، شووی سێیه‌مم ته‌نیا بۆ خاتری ئه‌وه بوو منداڵم ببێت، به‌ڵام نه‌بووه قسمه‌ت، مرۆڤ كه شوو ده‌كات یان ژن دێنی بۆ جیابوونه‌وه نییه، به‌ڵام زۆرجار جیابوونه‌وه به‌شێك له‌كێشه‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌كات". جه‌یلان ئاشكرایكرد ته‌نیا كچێكی هه‌یه له شووی یه‌كه‌می به‌ناوی (مه‌لۆدی بۆسكۆرد) ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ئێستا له‌زانكۆ ده‌خوێنی و ده‌ڵی زۆرم خۆشده‌وێت و زۆر سه‌رسامم پێی، ئه‌و به‌بی پاره‌ی من خۆی به‌توانا و باوه‌ڕی خۆی ژیانی به‌ڕێوه ده‌بات و چووه‌ته زانكۆ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌ڵام ئه‌و وه‌كو من نییه له هونه‌ر دووره".
جه‌یلان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا شووی به‌كوڕێكی ئیبراهیم تاتلیساس كرد، كه شووی دووه‌می بوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك جیابوونه‌وه، له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی شووی سێیه‌می گوتی "كه‌سانێك بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه جیابینه‌وه، به‌ڵام كه‌سه‌كه نه‌كچه نه‌له‌ماڵی خۆمان دایه!".
ئه‌مساڵ جه‌یلان شووی به‌كوڕێكی تر كرد، كه بووه شووی چواره‌می، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن جه‌یلان له‌گه‌ڵ مێردی چواره‌می جیابۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
