
ژاوێن شه‌رمنه ... زانا دڵشاد دزه‌یی
به‌پێی هه‌واڵێك كه له گۆڤاری (سڤیل) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كچه رۆژنامه‌نووس ژاوێن شاڵی ئاشكرایكردووه، راسته ئه‌و رۆژنامه‌نووسێكی شه‌رمنه، به‌ڵام هیچكات ئه‌م شه‌رمه نه‌بووه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م كاره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا.
ژاوێن شاڵی، 27 ساڵ، كچه شاعیرێكی لاو و رۆژنامه‌نووسێكی چالاكه، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی كاركردنی له‌بواری رۆژنامه‌وانیدا له (چاو‌دێر، كوردستانی نوی، ئاسۆ، نۆژه‌ن، هه‌روه‌ها له‌هه‌ردوو ماڵپه‌ری ئه‌سوات عێراق و ئاوێزه) . كاری كردووه و ئێستاش له‌بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره.
له‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (سڤیل) ژاوێن ده‌ڵێت"له منداڵیمه‌وه حه‌زم له‌نووسین هه‌بوو، له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیه‌وه ده‌ستم به‌كاری رۆژنامه‌نووسی كرد، ئه‌وكاته دوو ساڵ بوو شیعرم ده‌نووسی".
ژاوێن، رۆژنامه‌نووسێكی چالاك و پڕئیشه، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێكی شه‌رمنم و هێمنه، زۆر هه‌ڵیداوه ئه‌م شه‌رمه‌ی فڕێ بدات، به‌ڵام تائێستاش شه‌رمنه و خۆیشی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "دانی پێدا ده‌نێم من كه‌سێكی شه‌رمنم، هه‌رچه‌نده له‌چاو ئه‌و كاتانه‌ی تازه ده‌ستم پێكرد هه‌وڵمداوه زۆر باشتر بم و رووبه‌رووی ئه‌و شه‌رمه ببمه‌وه، به‌ڵام تائێستاش ئه‌م شه‌رمه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌گه‌ڵم دایه و سروشتێكی خۆمه، هیوادارم زیاتر به‌سه‌ری زاڵ بم". سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌بواری شیعر و راگه‌یاندن، به‌ده‌ستهێنانی هه‌ردوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ئاواته‌كانی ئێستای ژاوێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
