هونه‌رمه‌ند رۆژ كه‌ریم له‌سه‌ر بانگهێشتی زاگرۆس تیڤی بۆ به‌شداریكردن له‌پڕۆگرامی شه‌وی سه‌ری ساڵ گه‌ڕایه‌وه كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌لبوومه تازه‌كه‌شی به ته‌واوكراوی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته‌وه و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) راگه‌یاند، به‌دوای سپۆنسه‌رێك ده‌گه‌ڕێت بڵاوی بكاته‌وه.
سڤیل: ئه‌مجاره‌یان بۆ چ مه‌به‌ستێك هاتییه‌وه بۆ كوردستان؟
رۆژ كه‌ریم: له‌سه‌ر بانگهێشتی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس هاتوومه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رفه‌ت زانیووه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م ته‌واو كردووه و له‌گه‌ڵ خۆم هێناوه‌ته‌وه، ئێستا به‌دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕێم سپۆنسه‌رێك بدۆزمه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بڵاوی بكه‌مه‌وه.
سڤیل: ده‌كری زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌لبوومه‌كه بده‌ی؟
رۆژ كه‌ریم: له 11 تراك پێكهاتووه، جۆری ئاوازه‌كانی سێ به‌شن و تۆزێك له‌وانی تر جیاوازتر ده‌بێت، زۆربه‌ی ستایله‌كانی رۆمانسییه، هه‌موو ئه‌و ستایلانه‌ی حه‌قلم پێی شكاوه كردوومه، بۆ ئێستا ئه‌وه‌ی كه گه‌نجێك حه‌زبكات گوێی لی بگرێت پێم وایه زۆری پێكاوه.
سڤیل: زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێت خۆیان ساغكرده‌وه به‌یه‌كجاری گه‌ڕانه‌وه كوردستان، به‌ڵام بۆچی تۆ تائێستا خۆت یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه؟
رۆژ كه‌ریم: نه‌خێر، پێرار هاتمه‌وه، به‌ڵام هیچ رێگا ئاسانكارییه‌كم بۆ نه‌كرا بمێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك خۆی نه‌كات به‌خاوه‌نت تۆش ناچاری بڕۆیته‌وه، من هیچ ئیشێكم نه‌بوو لێره، خۆ مرۆڤ به هه‌وا ناژیت، ئه‌وان بێلایه‌نی خۆیان نواندن به‌رامبه‌ر به من، منیش ناچاربووم بڕۆمه‌وه بیربكه‌مه‌وه جارێكی تر بێمه‌وه.
سڤیل: ئه‌وه وه‌ك گله‌یی باس ده‌كری بۆچی هونه‌رمه‌نده‌كانمان ئه‌و ئیشه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ده‌یكه‌ن ئاماده نین له‌كوردستان بیكه‌ن؟
رۆژ كه‌ریم: شته‌كان جیاوازه، بۆ نموونه من له‌وی مامۆستا بووم، سایه‌ق ته‌كیسی بووم، ئه‌گه‌ر لێره‌ش هه‌مان شت بكه‌مه‌وه نابێت، لێره به‌هۆی كه‌سوكارم ئیمكانیه‌تی باشترم هه‌یه، ده‌توانم له‌دوكانی باوكم ئیش بكه‌م، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی دێمه‌وه بۆ ئێره هیچ نه‌بی ده‌بێت له‌مسته‌واكه‌ی ئه‌وی بژیم، نامه‌وێت بفڕ‌م و ببم به ملیاردێر.
سڤیل: هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نت هه‌یه؟
رۆژ كه‌ریم: ئێستا نا، به‌ڵام پێشتر هه‌مبوو، كه بڵاوكرایه‌وه باشبوو بۆ من، هه‌موو هاوڕێیه‌كانم زانیان كه نه‌خۆشم بووم، من كه له‌كوردستانه‌وه رۆشتم نه‌خۆش بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ش زیاتر رۆشتم، نه‌مده‌توانی لێره چاره‌سه‌ری بكه‌م.
سڤیل: تۆ ناوت له‌لیستی داهێنه‌ران نه‌بوو؟
رۆژ كه‌ریم: نه‌خێر من داهێنه‌ر نیم، هونه‌رمه‌ندم، ده‌بوایه ناوه‌كه‌یان بگۆڕایایه، بۆ نموونه حه‌قی هونه‌رمه‌ندان، چونكه هه‌ندی ناوی تێدایه هونه‌رمه‌ندی باشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هی وای تێدابوو حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه.
سڤیل: ئه‌گه‌ر ناوی تۆشی تێدا بوایه، هاوكاریه‌كه‌ت وه‌رده‌گرت یاخود ره‌تده‌كرده‌وه؟
رۆژ كه‌ریم: بۆ ره‌تی بكمه‌وه، دوو گۆرانیم پێده‌كرد، ره‌تكردنه‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام مه‌رجێك ناوه‌كه بگۆڕن، له‌كوردستان ئه‌و ژماره داهێنه‌ره نین.هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وانه داهێنه‌ر نین، به‌ڵام له‌به‌ر كوڕی جاكی دایانناوه، ئه‌گه‌رنا پشتگیری ئه‌وانی تریش ده‌كه‌م، بۆ نموونه گه‌نجێكه ده‌یه‌وی كارێكی هونه‌ری بكات، ئه‌م هاوكارییه شتێكی زۆر باشه، هه‌موو یارمه‌تیدانێكی هونه‌رمه‌ندان پیرۆزه، به‌ڵام گله‌یم له‌وه هه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه خۆمانه به‌خۆمانه‌یه، كۆمه‌ڵێك كه‌س بووینه ئیشه‌كه‌یان كردووه، من به‌وه‌م نه‌زانی بوو.پێویست بوو تۆزێك به‌ئینساف بن.
سڤیل: ئه‌و قسه‌یه راسته كه هه‌ندی له‌هونه‌رمه‌ندان پێیان وایه له‌كوردستان هه‌موو شتێك براده‌رایه‌تییه؟
رۆژ كه‌ریم: زۆر راسته هه‌موو شتێك براده‌رایه‌تییه و كه‌س له‌سه‌ر حیسابی هونه‌ر ناڕوات، ئێمه‌ش ته‌مبه‌ڵ بووین، نه‌توانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه والێبكه‌ین گوێ له‌گۆرانییه‌كانمان بگری پێش هاوڕێتیمان، له‌ده‌زگاكان براده‌رایه‌تییه، چونكه كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دانه‌نراون، هه‌موو شتێك ده‌بی به كۆمه‌ڵه‌كی بیت، بۆ نموونه تۆپی پی و هونه‌ر و سیاسه‌ت كۆمه‌له‌كیه، هه‌تا له‌دینیش "وعمرو شورا بینهما".نابێت رای تاك كه‌س بڕیار بدات.هیچ وه‌زاره‌تێك به‌بی كه‌موكوڕی نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌موكوڕییه‌كانی له‌شه‌خس دایه، ده‌توانری به‌چه‌ند هه‌نگاوێك زۆر به‌ئاسانی چاك بكری.
سڤیل: هه‌ست به‌وه ناكه‌ی كه‌ناڵه‌كان له‌ئێستادا دژایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌تۆ په‌یره‌و ده‌كه‌ن، له‌گرنگینه‌دان و په‌خش نه‌كردنی كلیپه‌كانت؟
رۆژ كه‌ریم: راسته، ئه‌وه حاله‌تی شه‌خسییه، داوا ده‌كه‌م تكایه حاله‌ته شه‌خسییه‌كان له‌ناو ده‌زگاكان بێننه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و ده‌زگایانه موڵكی میلله‌تێكه، هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ كه‌س نییه، من یه‌كێك له‌وانه‌ی زۆرجار ناشرین ده‌بم له‌سه‌ر رایه‌كانم، چونكه زۆرجار به جه‌ریئانه قسه ده‌كه‌م و منه‌تم به كه‌س نییه، به‌ڵام ده‌بی كوردستان موجامه‌له‌جیه‌كی زۆر باش بیت بۆئه‌وه‌ی ئیشه‌كانم زۆر به‌باشی بڕوات.
سڤیل: ئه‌گه‌ر له‌كه‌ناڵێك به‌رنامه‌یه‌كت بده‌نی ئاماده‌ی پێشكه‌شی بكه‌ی؟
رۆژ كه‌ریم: نه‌خێر، بۆئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندێكی باش بیت، ده‌بی زانیاری دوور له‌موزیك زۆر بزانی، ده‌بی له‌سایكۆلۆجیه‌تی مرۆڤ بزانی، ده‌بی بزانی ته‌كنه‌لۆژی تاكه‌یه، من پێم وایه زۆر هه‌ڵه‌یه هونه‌رمه‌ند دوای خه‌ڵك بكه‌وێت، ده‌بی خه‌ڵك دوای هونه‌رمه‌نده‌كه بكه‌وی، جابه‌داخه‌وه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانمان دوای خه‌ڵك كه‌وتوون، له‌هه‌موو دنیا وایه هه‌میشه هونه‌رمه‌ند له‌پێشه‌وه بووه و خه‌ڵكه‌كه دوایان كه‌وتوون.جگه له‌وه‌ش من شتێكی زۆر سه‌یر له‌م وڵاته ده‌بینم، له‌هه‌موو وڵاتانی دنیا هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و پاره‌یه، كه‌چی هونه‌رمه‌ند لێره یه‌ك فلسیان پێ نییه! هه‌رچی شته لای خه‌ڵكی تره، ئی باشه هونه‌رمه‌ند به زه‌وقتر و جوانتر نین؟
سڤیل: پڕۆژه یاسایه‌ی كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانت كرد چی به‌سه‌رهات؟
رۆژ كه‌ریم: ئه‌و پرۆژه یاسایه‌م له‌سوید نووسیه‌وه كه تایبه‌ته بۆ به‌شی موزیك، پێرار پێشكه‌شی په‌رله‌مانم كرد و شه‌خسی خۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان قسه‌م كرد و چووم بۆ لایان، باسی پرۆژه یاساكه‌م بۆ كردن و زۆریشیان پێ‌باش بوو، به‌ڵام هیچیان به هیچ نه‌كرد تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه، ئه‌و یاسایه ته‌واو بێت هه‌رچی كێشه‌ی هونه‌ره ته‌واو نامێنی.
سڤیل: كه‌سێكی به‌شانسی له‌كاره‌كانی رۆژنه‌ت؟
رۆژ كه‌ریم: من ئیمانم به شانس نییه، هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م، وه‌ك شانس نه‌خێر بێشانسم.به‌ڵام شانسم له‌و خه‌ڵكه هه‌یه كه منیان خۆشده‌وێت، ئه‌وه شێكی زۆر گه‌وره‌یه به پاره ناكری، گه‌نجانێكی زۆر به شێتیه‌كانمه‌وه و به توڕه‌بوونه‌كانمه‌وه له‌گه‌ڵمن.ته‌نانه‌ت قسه‌ره‌قیه‌كانمیان پێخۆشه، هاوڕێیه شه‌خسیه‌كانم پێمده‌ڵێن "رۆژه" خه‌ڵكیش هه‌ر به"رۆژ" ناوم ده‌به‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
