
رۆلا سه‌عد و مولحه‌م زێن به 8 ده‌فته‌ر دۆلار هاتن بۆ هه‌ولێر ئاهه‌نگه‌كه‌شیان نه‌كرد ... راپۆرتی: زانا دڵشاد دزه‌یی
بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك له‌یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری و ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت له‌هۆتێل تامگراند رۆژی 1/5/2013 مولحه‌م زێن گه‌یشته هه‌ولێر و رۆژی دواتر رۆلا سه‌عد گه‌یشت، “به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌گه‌ری باران بارین، ئاهه‌نگه‌كه‌ی یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری نه‌كرا”.دوای ئه‌وه‌ش رۆلا سه‌عد ئاماده نه‌بوو ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كه بكات، رۆژی دواتر مولحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد له‌ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه رۆشتنه‌وه بۆ لوبنان.
به‌داوه‌تی كۆمپانیای ژیمان سكای، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مولحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد هاتن بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری له‌ڕۆژی 3/5/2013 له‌یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به به‌شداری هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد لۆكه و میره، هه‌روه‌ها بڕیاربوو رۆژی دواتر ئاهه‌گێكی تایبه‌ت له‌هۆتێل تامگراند ئه‌نجام بده‌ن.به‌ڵام ئاهه‌نگه‌كه‌ی یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به‌بیانووی بارانبارین نه‌كرا.دواتر رۆلا ئاماده نه‌بوو ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌تییه‌كه‌ی تامگراند بكات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی “پاره‌ی ئاهه‌نگی تایبه‌تی وه‌رنه‌گرتووه”.رۆژی دواتر 4/5/2013 هونه‌رمه‌ند رۆلا سه‌عد به‌نیگه‌رانیه‌وه كوردستانی جێهێشت.
ژیمان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ژیمان سكای، كه خاوه‌ندارێتی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مولحم زێن و رۆلا سه‌عدی كردبوو بۆ كوردستان، له‌لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) ره‌تی ده‌كاته‌وه مولحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد به‌نیگه‌رانیه‌وه كوردستانیان جێهێشتبێ و رایگه‌یاند “هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مولحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد پاره‌ی خۆیان له‌ئێمه وه‌رگرتووه، كه به پێی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆتانا بڕی پاره‌كه 80 هه‌زار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر ئه‌گه‌ری باران بارین ئاهه‌نگه‌كه‌ی رۆژی 3/5 مان راگرت، بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاهه‌نگه تایبه‌تییه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆلا سه‌عد (كه‌ریم) كێشه‌ی دروستكرد‌و نه‌یهێشت رۆلا ئاهه‌نگه‌كه بكات”.هه‌روه‌ها ژیمان گوتیشی “نه رۆلا نه مولحه‌م زێن كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه بۆ دروست نه‌بووه، هه‌تا مولحه‌م زێن له (كه‌ریم) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رۆلا سه‌عد توڕه بوو”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆنسێرته‌كه ئاشكرایكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌بلیت فرۆشرا بوون، نه‌ده‌كرا له‌ناو یاریگایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، چوار هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌م ژماره كه‌مه‌یه‌ی كه بلیتیان كڕیووه ئاهه‌نگه‌كه بكه‌ن”.
رۆژێك پێش كۆنسێرته‌كه رۆلا سه‌عد له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ مولحه‌م زێن رایگه‌یاند، زۆر حه‌ز به‌پۆشینی جلی كوردی ده‌كات و له‌وانه‌شه وه‌كو سوپرایزێك بۆ ئاهه‌نگه جلی كوردی بپۆشێت، هه‌روه‌ها راشگه‌یاند “یه‌كه‌مجاره دێمه كوردستان، به‌ڵام زانیاریم له‌سه‌ر كوردستان و هه‌ولێر هه‌بوو”.هه‌ر له‌م كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه رۆلا گوتی “بیرم له‌گۆرانیگوتن به‌زمانی كوردی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام پێم خۆشه به‌كوردیش گۆرانیه‌ك بڵێم”.له‌كۆتای كۆنگره‌كه‌دا رۆلا سه‌عد هه‌ڵسایه‌وه سه‌رپێ و به‌زمانی كوردی به‌رۆژنامه‌نووسه‌كانی گوت “زۆر سوپاس”.
ژیمان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ژیمان سكای ئاشكرایكرد، ئاهه‌نگه‌كه بۆ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دواخراوه‌و ده‌ڵێ مولحه‌م زێن به‌دڵنیاییه‌وه دێته‌وه‌و “ده‌توانم رۆلا سه‌عدیش بێنمه‌وه، چونكه پاره‌مان داوه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌ومان به‌دڵ نییه، له‌وانه‌یه نه‌یهێنینه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند مولحه‌م زێن، هیچ شتێكی له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌كردنی دوو ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ولێر باس نه‌كرد، به‌ڵام گوتی “به‌دڵنیاییه‌وه مولحه‌م توڕه نه‌بووه‌و جه‌ژنی ره‌مه‌زان دێته‌وه هه‌ولێر ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات و داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌كات له‌هه‌ولێر”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای ژیمان سكای كه رێكخستنی به‌شێكی كۆنسێرته‌كه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ، گوتی “ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌خه‌ڵك بلیتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كڕیبوو، ئه‌وانه‌شی كه بلیتیان كڕیبوو هه‌موویان نه‌هاتبوونه ژووره‌وه، نازانین بۆچی وا بوو، ئێمه پێمان وابوو خه‌ڵكێكی زۆر بلیت ده‌كڕن و دێنه ژووره‌وه، چونكه جگه له رۆلا سه‌عد و مولحه‌م زێن كه دوو هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بن، هه‌روه‌ها لۆكه و میره‌مان دانا، بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر هه‌ندێ خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشوازی خه‌ڵك به‌مشێوه‌یه نه‌بوو، كه ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد”.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
