كچه كوردێك له‌ئه‌مه‌ریكا دوای چه‌ندین ساڵ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مهێنه‌ر، خه‌ریكه ناوبانگی به‌ره‌و جیهانیبوون ده‌ڕوات و به‌كارێكی هونه‌ری ئێستا له‌هه‌ولێره، ئه‌و كچه كورده ناوی هێلانه‌و به (هێلی لۆڤ) ـه ناسراوه، یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای به‌همه‌نی قوبادی گه‌ڕاومه‌ته‌وه كوردستان، كه به‌شداریكردنی بوو له‌فیلمێكی سینه‌مایی.
هێلی لۆڤ، 24 ساڵ، به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی دهۆكه‌و به‌روارییه، ساڵی 1988 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی خۆیان كه ئه‌وكاته ئه‌و منداڵ بوو كوردستانیان جێهێشتووه‌و له‌وڵاتی فیله‌ندا نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام ئه‌و منداڵێكی زیره‌ك و پڕبه‌هره بوو، بۆیه له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا چه‌ندین پیشه‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وت “دیزاینه‌ر، نمایشكاری جلوبه‌رگ، ئه‌كته‌ر، دانسه‌ر، پاشان گۆرانیگوتن”.
هێلی لۆڤ ده‌ڵێت “پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵیم له‌وڵاتی فیله‌ندا دایك و باوكم زۆر هاوكارییان ده‌كردم، تاوه‌كو زۆر به‌باشی فێری موزیك و پیانۆ و راقیسه بووم، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگم خۆش‌بوو گۆرانی هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانیشم ده‌گوته‌وه، حه‌زی هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بووه به‌شێكی گرنگ له‌ژیانی مندا. پاشان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جیهانی (Nike) گرێبه‌ستی پێنج ساڵم ئیمزا كرد بۆ نمایشكردنی كاره‌كانیان. ئه‌و كۆمپانیایه بووه سپۆنسه‌ری كاره‌كانم”.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ئه‌و كچه كورده به‌شداری له‌پێشبڕكێیه‌كی دانسی EUROPEAN CHAMPIONSHIP ده‌كات، كه 100 كچی دانسه‌ر تێیدا به‌شداربوون، له‌وڵاتی خۆی پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا پله‌ی نۆیه‌می به‌ده‌ستهێنا. وه‌كو خۆی ده‌ڵێ ئه‌و دانسه‌رێكی لێهاتووه، به‌ڵام هه‌ر خۆیشی نه‌یویستووه وه‌ك دانسه‌ر به‌شداری له‌كلیپی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی بكات.
بڕیارێكی سه‌خت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا
به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگێكی جیهانی هه‌روا ئاسان نییه، ده‌بێ له‌دووركه‌وتنه‌وه دایك و باوكت و جێهێشتی وڵاته‌كه‌ت ده‌ست پێ بكه‌ی، هێلی لۆڤ باسی بڕیاره سه‌خته‌كه‌ی خۆی ده‌كات، كاتێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوبانگی خۆی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت و ده‌ڵێت “ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو، كاتێك فیله‌ندام جێهێشت و رۆشتم بۆ ئه‌مه‌ریكا. بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌گۆرانیگوتن بكه‌م و بتوانم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانییه‌كان دروست بكه‌م، چونكه ئه‌وانه‌ی بۆ ژیانی هونه‌ری من گرنگن له‌ئه‌مه‌ریكا بوون، كاتێك بڕیامدا و به‌دایك و باوكم گوت ده‌ڕۆم بۆ ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی ته‌واوم به‌ده‌نگی خۆم هه‌بوو، كه ده‌توانم له‌وێ به‌ره‌وپێشه‌وه بچم. سێ مانگی سه‌ره‌تام له‌ئه‌مه‌ریكا زۆر ناخۆش بوو، كه‌سم نه‌ده‌ناسی و نه‌مده‌زانی چی بكه‌م، به‌ڵام دیسان شانسێكی گه‌وره هاته رێگام”.
شانسه گه‌وره‌كه‌ی هێلی له ئه‌مه‌ریكا
هێلی له‌قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو، باسی ئه‌و شانسه ده‌كات، كه له‌ئه‌مه‌ریكا هاته رێگای و ده‌ڵێت “زۆر زوو له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانی (Los Da Mystro) له‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی دروستكرد، ئه‌و له‌نیۆیۆرك بوو، منیش له‌شاری لۆس ئانجلوس، هیچ كلیپێكم نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆم نیشانی بده‌م، ته‌نیا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كم هه‌بوو كه گۆرانی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندم به‌ده‌نگی خۆم تۆماركرد بوو، پێشتریش ئه‌م ڤیدیۆیانه‌م له‌ماڵپه‌ری یوتوب بڵاوكرابوونه‌وه. (Los Da Mystro) كاتێك ڤیدیۆكانی منی بینی، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم خۆی ناساند، له‌خۆشیان باوه‌ڕم نه‌كرد ئه‌وه خۆیه‌تی، داوایكرد به‌ته‌له‌فۆن گۆرانییه‌كی بۆ بڵێم، كاتێك گوێی له‌ده‌نگم بوو، گوتی هێلی شته‌كان كۆبكه‌وه‌و سبه‌ی وه‌ره بۆ نیۆرك”.
ئه‌لبوومه‌كه‌ی چی تێدایه؟
ماوه‌ی سێ ساڵ كاركردن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانی Los Da Mystro هێلی لۆڤ توانی چه‌ندین گۆرانی تۆمار بكات و كه 18 گۆرانیان هه‌ڵبژاردووه‌و له‌به‌رنامه‌یاندایه له‌كۆتایی هاوینی ئه‌مساڵدا ئه‌لبوومه‌كه‌ی له‌وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبكاته‌وه، یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانیشی به‌ناوی Risk lt All ده‌بێت، باس له‌ئازادی ده‌كات كه مه‌به‌ستی كوردستانه. هه‌روه‌ها هێلی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد “هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م گۆرانییه له‌كوردستان كلیپ بكه‌م، چونكه باس له‌كوردستان ده‌كات، بۆیه پێویستم به‌هاوكاری و پلانێكی به‌هێز هه‌یه تاوه‌كو بتوانم ئه‌و كلیپه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێ”.
په‌یوه‌ندی هێلی و The Dream
ئێستا ئه‌و كچه كورده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێكستنووسی جیهانی (The Dream) هه‌یه، كه تێكستی بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان نوسیووه، وه‌كو: ریهانا، جاستن بیبه‌ر، ئوم برێلا، بیۆنسه، مایكل جاكسن. . هه‌روه‌ها سێ گۆرانی بۆ هێلی لۆڤ نوسیووه، كه بڕیاره له‌ئه‌لبوومه‌كه‌یدا بڵاویان بكاته‌وه.
هێلی لۆڤ به‌مشێوه‌یه باسی دروستبوونی په‌یوه‌ندی خۆی وThe Dream ده‌كات و ده‌ڵێ “ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ر Los Da Maystro ئیشم كرد وه‌كو مامۆستا‌م وابوو، شاره‌زایی زۆرم له‌باره‌ی ستۆدیۆ و موزیك و ده‌نگ و پرۆگرام په‌یداكرد، پاشان Los Da Maystro په‌یوه‌ندی به (The Dream) كرد و پێی گوت كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌گه‌ڵمانه زۆر زیره‌كه و ده‌نگیشی خۆشه ئێستای كاتی ئه‌وه‌یه تواناكانی تاقی بكه‌ینه‌وه، رۆژێك هات دانیشتنێك‌مان ئه‌نجامدا و چه‌ند گۆرانییه‌كم بۆ گوت. ده‌نگی من و تواناكانی منی له‌باره‌ی موزیك و دانس زۆر به‌دڵ بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ر له‌وێ گۆرانییه‌كی بۆم نووسی”.
وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان ده‌داته‌وه
هێلی لۆڤ وه‌كو خۆی ده‌ڵێ ئه‌و یه‌كه‌م كچی كورده له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانیییه‌كان په‌یوه‌ندی دروستكردووه‌و هه‌وڵی به‌جیهانیبوون ده‌دات و به‌ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و كلیپه‌كانی به‌ستایلی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كان دروست ده‌كات و ده‌كرێ راقسه و جلوبه‌رگی نیمچه‌رووت له‌كلیپه‌كانی به‌كاربێن.
هێلی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌كوردستان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ گیرا كه ستایلی ئه‌و كوردی نییه وه‌ڵامی پێیه، كه ده‌ڵێت “رێزم بۆ كه‌لتوور و دابونه‌ریتی كورده‌واری خۆمان هه‌یه، به‌ڵام دنیا گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ستایله نه‌بێت من ناتوانم ببمه كه‌سێكی جیهانی، سه‌دان گه‌نجی وه‌كو من هه‌یه له‌كوردستان حه‌ز به‌و ستایله ده‌كه‌ن و به‌هه‌زاران كه‌س له‌كوردستان هه‌واداری هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانن، وه‌كو ریهانا و بیونسه و جاسن، با گۆرانیبێژێكی كورد هه‌بێ جیهانی بێت و بڵێن ئه‌وه ناوی هێلی لۆڤه كورده‌و به‌ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت”. هه‌روه‌ها گوتیشی “هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورد نییه ناوبانگی جیهانی هه‌بێت، من وه‌كو یه‌كه‌مین كورد هه‌وڵی ئه‌وه بده‌م ناوبانگێكی جیهانی بۆ خۆم دروست بكه‌م، ئه‌گه‌ر به‌ناوبانگ بووم ده‌ست ده‌كه‌م به‌پرۆژه‌ی خێرخوازی و له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه كوردستان به‌وڵاتانی دنیا بناسێنم”.
نامه‌كه‌ی به‌همه‌نی قوبادی بۆ هێلی
هێشتا كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه، هێلی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ئه‌وه پێنجه‌م جاره ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر داوای ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد به‌همه‌ن قوبادی بووـ وه‌كو خۆی ده‌ڵێت “سێ مانگ پێش ده‌ستپێكردنی وێنه‌گرتن بۆ فیلمێكی كوردی سینه‌مایی، كه ده‌رهێنه‌ر به‌همه‌ن قوبادی به‌رهه‌مهێنه‌ریه‌تی، له‌و ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه به‌همه‌نی قوبادی سێ‌جار له‌رێگه‌ی ئیمێله‌وه داوای لێكردم بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیم پێ‌بدا له‌فیلمه‌كه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی من نه‌مده‌زانی به‌همه‌نی قوبادی كێیه! بۆیه به‌گرنگم نه‌ده‌زانی نامه‌كه بخوێنمه‌وه، دواتر كه سه‌یری ئیشه‌كانی به‌همه‌نی قوبادیم كرد، زانیم ده‌رهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه و فیلمسازه، سه‌یرم كرد له‌نامه‌كه‌یدا داوا ده‌كات بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه ببینم، دوو هه‌فته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه بكرێ به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه كوردستان”.
ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنانی به‌تین قوبادییه‌و به‌همه‌ن قوبادیش وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیار به‌شداره‌و ئێستا فیلمه‌كه له‌به‌شی كۆتایی وێنه‌گرتنی دایه‌و باس له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی ژنێكی كوردی باكوری كوردستان ده‌كات.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
بۆ بینیی یه‌كێك له‌ڤیدیۆ كلیپه‌كانی هێلی لۆڤ
http://www. youtube. com/watch?v=zO9iQZxxRVs
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
