
كچه گۆرانیبێژ هێلیلۆڤ به‌مه‌به‌ستی كلیپكردنی گۆرانی (Risk it all) گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كلیپه‌كه ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین كلیپی كوردی نێوده‌وڵه‌تی. كه چه‌ندین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهانی هاوكاری ده‌كه‌ن.
هێلیلۆڤ، كه دانیشتووی ئه‌مه‌ریكایه و هاوینی ئه‌مساڵ بۆ به‌شداریكردن له‌فیلمێكی به‌همه‌نی قوبادی گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئێستاش بۆ كلیپكردنی گۆرانی (Risk it all) له‌كوردستانه، كه گۆرانییه‌كی ئینگلیزییه، ئاوازدانه‌ر جیهانی G2 ئاواز و موزیكی داناوه، هه‌روه‌ها Michaela Shiloh و Kyle christopher تێكسته‌كه‌ی نوسیووه.
له‌وباره‌یه‌وه لێلیلۆڤ رایگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌و باس له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات، به‌لایه‌وه گرنگ بوو وێنه‌ی كلیپه‌كه‌ی له‌كوردستان بگیرێت و گوتیشی "هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م كلیپه پێویستم به‌خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه به‌شداری تێدا بكه‌م كه هه‌مووشیان كورد بن، جگه‌له‌وه‌ش له‌ئێستادا چه‌ندین كۆمپانیا له‌كوردستان كاری كلیپكردن ده‌كه‌ن كه كاره‌كانیان زۆر جوانن".
هێلیلۆڤ له‌چاوپێكه‌وتنێكی پێشوویدا رایگه‌یاند، ئه‌لبوومێك به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه و كه ساڵێكه كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌كرێت و به‌شێكی زۆری ته‌واو بووه، له‌م ئه‌لبوومه‌دا هێلیلۆڤ پشتگیری به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئێستا چاوی سه‌ركه‌وتنێكی جیهانییه له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا هاتووه "كچێكی كورد به‌ره‌و جیهانیبوون ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها لێلیۆڤ ده‌ڵێت "گۆرانی گوتن به‌زمانی ئیگیلزی خه‌ونی من بووه، بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌موو جیهان گوێگری هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له‌كوردستان، خه‌ونی گه‌وره‌شم ئه‌وه‌یه كوردستان هونه‌رمه‌ندی جیهانی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه به‌جیهان بناسێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆرانی كوردی له‌به‌رنامه‌م دایه، به‌ڵام ده‌بی نزیكی ستایلی منه‌وه بێت". هه‌روه‌ها گوتیشی "په‌یامی له‌م گۆرانییه په‌یامی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیه بۆ كوردستان، ئه‌و شته‌ی كه زۆر هانیشی داوم كلیپه‌كه‌م به‌شێوازێكی زۆر جوان و جیاواز و نینته‌رناشناڵ دروست بكه‌م هه‌ر ئه‌و په‌یامه بووه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
