
هۆمه‌ر دزه‌یی له‌لایه‌ن ده‌زگای گه‌لاوێژ رێزی لی ده‌نرێ ...زانا دڵشاد دزه‌یی
ئه‌مساڵ ده‌زگای گه‌لاوێژ خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته هونه‌رمه‌ندی گه‌وره هۆمه‌ر دزه‌یی، كه بڕیاره بكه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاره‌وه.
نه‌وزاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گه‌لاوێژ به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره هۆمه‌ر دزه‌یی، كه تێیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها گوتیشی "فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و، له‌گه‌ڵ چاپكردنی كتێبێك كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ژیانی تایبه‌تی خۆی و كاره هونه‌رییه‌كانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گه‌لاوێژ گوتیشی "به‌ڵام تائێستا رۆژی خه‌ڵاتكردنه‌كه‌مان دیاری نه‌كردووه، له‌وانه‌یه بكه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاره‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
