
ئه‌و (ئاوێزه) ـیه‌ی كه هه‌موو ئێوارانێك له (گه‌رده‌لوول) ـه‌وه دێته ماڵه‌كانمان كوێستان خوسره‌وییه، كه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به‌هۆی كاری سیاسی دایك و باوكی، ئه‌و لێره له‌دایكبووه و زێدی خۆیان جێهێشتووه. ئێستا كوێستان له‌كۆیه نیشته‌جێیه و یه‌كه‌مجاره له‌دراما به‌شداری ده‌كات. ئاوێزه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی (سڤیل) ده‌داته‌وه، كه جگه له‌باسكردنی ئاوێزه، باسی ژیانی تایبه‌تی خۆیشی ده‌كات.
سڤیل: تۆ كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی، چۆن بوو بڕیارتاندا بێن بۆ باشوور؟
كوێستان خوسره‌وی: سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌تان، دایك و باوكم به‌هۆی كاری سیاسی له‌پێناو ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا روویان كردۆته باشوری كوردستان و ژیانی شاخ و كێوه‌كانیان به باشتر زانیووه له‌وه‌ی له ژێر حوكمی داگیركه‌رانی كوردستاندا په‌ره به‌ژیان بده‌ن، منیش هه‌ر له‌باشوری كوردستان له‌دایك بووم له‌شاری رانیه و هه‌موو ته‌مه‌نم له‌باشووری كوردستان به‌سه‌ربردووه.
سڤیل: به‌شداریكردنت له‌درامای گه‌رده‌لوول له‌سه‌ر داواكاری خۆت بوو یاخود داوات لێكرا؟
كوێستان خوسره‌وی: به‌هۆی كاری هونه‌ریمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه، له وانه‌ش كاك (حوسێن زارین) كه خۆی به‌شداربووی دراماكه بوو. لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م، منی به كاك جه‌لیل ناساندبوو، پاش ئه‌وه وه‌كو موفاجه‌ئه‌یه‌ك كاك جه‌لیل په‌یوه‌ندی پێوه كردم و داوای كرد و منیش زۆر خۆشحاڵبووم.
سڤیل: ئه‌ی پێدانی رۆڵی ئاوێزه به‌تۆ، له‌سه‌ر داواكاری خۆت بوو، یاخود جه‌لیل زه‌نگه‌نه؟
كوێستان خوسره‌وی: نه‌خێر، هه‌ر له‌سه‌ر داوای كاك جه‌لیل ده‌وره‌كه‌م بۆ دانرا و خۆی بۆی ده‌ستنیشان كردم.
سڤیل: بڕیاری په‌ڕینه‌وه‌ی تۆ له هه‌ڵپه‌ڕكێ بۆ ته‌مسیل چۆن بوو؟
كوێستان خوسره‌وی: من هه‌میشه حه‌زم له‌ته‌مسیل و كاری هونه‌ری بوو به‌رده‌وام حه‌زم ده‌كرد كه به‌شداری كاری نواندن بكه‌م. هه‌ڵپه‌ڕكێ هۆكاری سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنم بوو. زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌م و هه‌میشه ئه‌و گروپه‌م خۆشده‌وێت، كه ئیشم تێدا كردووه و هه‌میشه‌ش هه‌وڵم داوه زیاتر به‌ده‌ست بێنم له‌وه‌ی كه هه‌مه به‌ڕێگای دروست و به‌توانای خۆم و كه‌سوكارم، بۆیه له‌به‌ر نه‌بوونی كاری نواندن له كۆیه هه‌ڵپه‌ڕكێم هه‌ڵبژارد و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه كارێكی نواندنی باشم بۆ بێت و به‌شداری تێدا بكه‌م، چونكه باوه‌ڕم به خۆم بوو كه ده‌توانم سه‌ركه‌وتووبم و یه‌كه‌م ئیشی دراماشم گه‌رده‌لووله.
سڤیل: تۆ كه پێشتر هه‌ڵپه‌ڕكێت ده‌كرد خه‌ڵك چیان پێی ده‌گوتی و رابۆچوونی خه‌ڵك له‌باره‌ی كاره‌كه‌ت چی بوون، ئێستا كه ته‌مسیل ده‌كه‌ی و رۆڵی سه‌ره‌كیت له گه‌رده‌لوول هه‌یه خه‌ڵك راوبۆچوونیان له‌سه‌ر تۆ چۆنه و چیت پێده‌ڵێن، واتا جیاوازی ئه‌و راوبۆچوونه‌ی خه‌ڵك چۆن بووینه؟
كوێستان خوسره‌وی: ئه‌گه‌ر خۆم قه‌ناعه‌تم به كارێك هێنا ئه‌وا ده‌یكه‌م به‌وشه‌رته‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌مدا بێت، من به‌هۆی هه‌ڵپه‌ڕكێوه ناسرام و خه‌ڵكێكی زۆر منیان ده‌ناسی و ئه‌وانه‌ی كه له‌كاره‌كه‌ش تێده‌گه‌یشتن ده‌ستخۆشیان لی ده‌كردم واتا پێش گه‌رده‌لوولیش هه‌ر خه‌ڵك ده‌یناسیم، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه دوو ئیشی زۆر لێك جیاوازن، نواندن ته‌نیا توانای خۆته و په‌یوه‌ندی به‌خۆته‌وه هه‌یه، هه‌ست ده‌كه‌م كه جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوانی كاره‌كانمدا. به‌ڵام هه‌ردووكیان لای من هونه‌رن و ئێستا خه‌ڵكی زیاتر ده‌مناسێت و ده‌ستخۆشی زیاترم بۆ دێت.
سڤیل: له‌داهاتوودا به‌شداری له‌كاری هه‌ڵپه‌ڕكی ده‌كه‌یته‌وه؟
كوێستان خوسره‌وی: له‌وانه‌یه كه به‌شداری له هه‌ڵپه‌ڕكی نه‌كه‌م، به‌هۆی هه‌ندێك كاری تایبه‌تی خۆم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگونجێت حه‌زده‌كه‌م كه رۆژێك گروپێكی خۆم هه‌بێت و سه‌رپه‌رشتیان بكه‌م.
سڤیل: ئه‌گه‌ر له‌كارێكی دیكه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی به‌تۆ نه‌درێت، ئاماده‌ی به‌شداری تێدا بكه‌ی؟
كوێستان خوسره‌وی: به‌ڕای من له‌نواندن ته‌نیا رۆڵی سه‌ره‌كی گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه كه چۆن ته‌مسیل بكه‌ی، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی باش بێت به‌دڵم بێت زۆر ئاسایه با ده‌وری سه‌ره‌كیش نه‌بێت.
سڤیل: تۆ و ئاوات به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریتان ئه‌نجامدا؟
كوێستان خوسره‌وی: به‌ڵی. دوای چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی زه‌واجمان كرد.
سڤیل: ده‌گوتری له‌درامای (گه‌رده‌لوول) بڕی دوو ملیۆن دینارت پێدراوه له‌به‌رامبه‌ر رۆڵی ئاوێزه، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟ ئایا ئه‌م پاره كه‌م نییه بۆ رۆڵی ئاوێزه، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییه؟
كوێستان خوسره‌وی: له‌م وڵاته خه‌ڵكی خۆیان به‌شتی بێماناوه خه‌ریك ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر وه‌كو خۆمانین، من بۆ پاره به‌شداریم نه‌كرد، ته‌نیا ناوی گه‌رده‌لوول بۆمن هه‌موو شتێك بوو، كه به‌شداری تێدا بكه‌م و وه‌كو مێژوو بۆمن ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه بمتوانیبێت له دراماكه‌دا سه‌ركه‌وتوو ببم و ده‌رهێنه‌رو خه‌ڵك لێم رازی بن هه‌موو ماڵی دنیا دێنێت.
سڤیل: له‌درامای گه‌رده‌لوول چ شتێك بۆ تۆ سه‌خت بوو؟
كوێستان خوسره‌وی: خۆی ئیشكردن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی وه‌كو جه‌لیل زه‌نگه‌نه توانای زۆری ده‌وێت، به‌ڵام وه‌كو نواندن هیچی بۆمن سه‌خت نه‌بوو.
سڤیل: خه‌ڵكێكی زۆر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه تۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری زۆرت ئه‌نجامداوه و ئه‌وه جوانییه‌ی تۆ سروشتی نییه. ئه‌وه تاچه‌ند راسته و وه‌ڵامی تۆ بۆ ئه‌و قسانه چییه؟
كوێستان خوسره‌وی: وه‌ڵڵا بڵێم چی! ناهه‌قیان نییه كه وا ئه‌ڵێن. چونكه زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌ون سه‌ره‌تا جوانكاری ده‌كه‌ن و پاشان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ رێزم بۆیان ئه‌مه حه‌قی هه‌ر كه‌سێكه بۆخۆی چی ده‌كات و چی ناكات، به‌ڵام من كچی پێشمه‌رگه و به‌شی زۆری ژیانم له‌ناو ئاووهه‌واو سروشتی جوانی چیاكانی كوردستاندا به‌سه‌ربردووه ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره پێی به‌خشیووم هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌به‌مه بۆلای و هیچكات ئاماده نیم كه جوانكاری بكه‌م، چونكه زۆر له‌خۆم رازیم ئه‌وانه‌ی جوانكاری ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌كو منیان لێ بێت، ئه‌ی من وه‌كو كی خۆم جوان بكه‌م؟ سوپاس بۆ خوای گه‌وره.
سڤیل: چ كه‌سێك فه‌زلی به‌سه‌ر تۆوه هه‌یه؟
كوێستان خوسره‌وی: مرۆڤ كه له‌دایك ده‌بێت تاوه‌كو ده‌مرێت چه‌رزی دایك و باوكی ناداته‌وه، ئه‌مه بۆ باسكردن نابێت زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، پاش ئه‌وه ماڵی خه‌زورم زۆر هاوكارییم ده‌كه‌ن و زۆر سوپاس بۆ ئه‌وانیش، ئه‌وانه به‌لایه‌ك و هاوكاری ئاواتی هاوسه‌ریشم به‌لایه‌كی تر، چونكه زۆر یارمه‌تییم ده‌دات و هیلاك ده‌بێت له‌گه‌ڵم.
سڤیل: پرۆژه‌ی داهاتووت چییه؟
كوێستان خوسره‌وی: وه‌كو پرۆژه‌ی هونه‌ری هیچ پرۆژه‌یه‌كم نییه، ته‌نیا له‌كارێكی سینه‌مایدا به‌شدارییم كردووه له‌گه‌ڵ ئاواتی هاوسه‌رم و كۆمه‌ڵێك له‌هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی شاری سلێمانی. له‌وانه‌یه به‌مزووانه بڵاوبێته‌وه، كاته‌كه‌ی ئێستام بۆ ماڵه‌وه ته‌رخان كردووه و له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م "ئاینور" كه دوای گه‌رده‌لوول خوا پێی داین. ئاوات و ماڵه خه‌زورم به‌ئارامی و به‌خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له‌كۆتایی زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز و گۆڤاره‌كه‌تان.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
