
هه‌ناسه، سوپرایزی فیستیڤاڵی ئازادی هه‌ولێر ...راپۆرتی: زانا دڵشاد دزه‌یی
گروپی كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر له‌كاتی به‌شداریكردنیان له حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی ئازادی هه‌لێر سوپرایزی خۆیان پێشكه‌شكرد، كه بریتی بوو له‌ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تێكی ده‌نگخۆشی هه‌ولێر.كه پێشتر شه‌رم رێگری بوو.
رۆژی 11/3 حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی ئازادی هه‌ولێر له‌پاركی شانده‌ر ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كو 21/3 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام یه‌كێك له‌سوپرایزه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تێكی هه‌ولێر بوو به‌ناوی "هه‌ناسه" له‌سێیه‌م رۆژی فیستیڤاڵه‌كه له‌گه‌ڵ گروپی كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر گۆرانییه‌كی پێشكه‌شكرد، كه سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووانی بۆ لای خۆی راكێشا.
(ئه‌مه‌ل) ناسراوه به هه‌ناسه، ساڵی 1973 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه به‌غدا و له‌وی نیشته‌جی ده‌بن، سی ساڵه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێر و دایكی كوڕێكه.هه‌روه‌ها دوو ساڵه ئه‌ندامی گروپی كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێره.
ئه‌و پێشتر دوو گۆرانی دیكه‌ی هه‌بووه، ده‌نگخۆشه و توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌گووتنه‌وه‌ی گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان، به‌ڵام شه‌رم رێگه‌ی له‌م حه‌ز و توانایه‌ی گرتبوو، دواجار له‌رۆژی 13/3 له حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر "ئازادی و نه‌ورۆز" له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی خۆی كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كان له‌پاركی شانده‌ر به‌گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر ده‌ركه‌وت.
حه‌یرانبێژ شێروان شه‌یدا، كه ئه‌ندامی گروپی كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێره و له‌م رۆژه‌دا به‌گوتنی حه‌یران به‌شدار بوو، له‌باره‌ی هه‌ناسه‌وه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "زۆربه‌ی ئافره‌تانی ئێستا كه دێنه ناو بواری هونه‌ری خزمه‌ت به كه‌لتوری بێگانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ناسه خان ده‌نگێكی كوردی خۆشی هه‌یه، ئێستا شیعرێكی شیعر سه‌رهه‌نگ مه‌لا محه‌مه‌دمان داوه‌تی ده‌یكاته گۆرانی و ئێمه‌ش هاوكاری ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تی وا ده‌نگخۆشمان هه‌بی بۆ خزمه‌تكردنی گۆرانی كوردی و كه‌له‌پوری ره‌سه‌نی كوردی".شێروان شه‌یدا هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ناسه‌وه به‌رده‌وام بوو گوتیشی "راسته ده‌نگی هه‌ناسه زۆر باشه، به‌ڵام پێویستی به‌هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه، زۆر گرنگه بتوانن كلیپی بۆ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بێته ناو خه‌ڵك، ئه‌مڕۆ كلیپ و ده‌ركه‌وتنی له‌راگه‌یاندن زۆر كاریگه‌ره، رۆژنه كچی زۆر له‌كه‌ناڵه‌كان گۆرانیان بڵاوده‌بێته‌وه هیچ خزمه‌ت به‌گۆرانی كوردی ناكه‌ن، با كه‌سێكی وه‌ك هه‌ناسه‌ش هه‌بی ئه‌م بۆشایه پڕبكاته‌وه".
به‌دره‌دین بابه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و ستایله‌ی كه ئه‌وان پاركی شانده‌ر پێشكه‌شیان كرد دووه‌مجاره به‌م ستایله كار ده‌كه‌ن، كه پێی وایه ئه‌م ستایله له‌خه‌ڵك نزیكه و ده‌بێته مایه‌ی ده‌ستخۆشی خه‌ڵك و گوتی "له‌سه‌ر شانۆ به‌ره‌شماڵ و كه‌له‌پوری كوردی ماڵێكی كوردیمان دروستكرد، كه خه‌ڵكانێكی سه‌روی ته‌مه‌ن حه‌وتا ساڵ ئاماده‌ی ئه‌م كۆنسێرته بوون، ده‌ستخۆشی زۆرمان بۆ هات، وامان به‌خه‌ڵك نیشاندا كه‌لتوری و كه‌له‌پوری كوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رنجڕاكێشه".به‌دره‌دین بابه‌كر راشیگه‌یاند، كاتێك له‌یه‌كه‌م رۆژدا كه به‌رنامه‌ی خۆیان راگه‌یاند، خه‌ڵێكی زۆر تامه‌زرۆی ئه‌م رۆژه بووه، بۆیه له‌رۆژی پێشكه‌شكردنی كاره‌كه‌یان خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده بوون و به‌چه‌پڵه‌رێزان پێشوازیان لێكرا، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد "رۆژی 21/3 هه‌مان به‌رنامه له ته‌وسكه پێشكه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پور و هونه‌ره میللییه‌كان وا باسی هه‌ناسه ده‌كات و ده‌ڵێت "ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری هه‌ناسه ده‌كه‌ین، ئه‌و شه‌رم ده‌كات، وا ده‌كه‌ین بێته پێشه‌وه شه‌رمه‌كه فڕێ بدات و خزمه‌ت بكات".هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئافره‌تی ده‌نگخۆش زۆره، به‌ڵام ئافره‌تی بوێرمان كه‌مه، پێویسته ئه‌م جۆره ئافره‌تانه پشتگیری بكرێن، كاری ئێمه‌یه بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌م ده‌نگانه، خۆمان كاره‌كه‌ی بۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، هه‌ناسه گۆرانی دیكه‌شی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه گۆرانییه‌كمان بۆ ده‌ستنیشانكرد كه گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و كه‌لتووری كوردی".
به‌دره‌دین بابه‌كر وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، له‌رۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌دا كه‌مێك شه‌رمی هه‌ناسه‌ی شكاندووه، به‌ڵام ئه‌م كه‌مه شه‌رمه به "ته‌وقه شكاندن"ـێكی هه‌ناسه وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌ناسه خان شه‌رمی ده‌كرد به‌شداری بكات، كه هێنامان بۆ سه‌ر شانۆ ده‌یگوت من له‌م جۆره دانیشتنانه رانه‌هاتووم له‌به‌رده‌م خه‌ڵك گۆرانی بڵێم، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵدا له‌م فیستیڤاڵه هات ته‌وقێكی شكاند و سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشی به‌ده‌ستهێنا و ئێمه‌ش له‌داهاتوودا هاوكاری ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
