ئه‌و 3 هه‌واڵه‌ی (سیما) ـی گریاند ... زانا دڵشاد دزه‌یی
سیما ئه‌پخێزر، خانمه بێژه‌ره‌كه‌ی پێشووی گه‌لی كوردستان به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه‌كاندا له‌ساڵی 2012 سی هه‌واڵ ئه‌وی گریاندووه.
سیما ئه‌پخێزر، ساڵی 1971 له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، شه‌ش ساڵ بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان بوو له‌كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی كه‌ناڵه‌كه كردووه و ئێستا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو گرێبه‌ستی كردووه، له‌وباره‌یه‌وه به (سڤیل) گوت "هه‌مووكات من بێلایه‌ن بوویمه، بۆیه‌شه چووم بۆ كه‌ناڵی رووداو سانسۆرم له‌سه‌ر كه‌متر بێت و سنوری كاره‌كانیشم فراوانتر بن، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش كه رووداو كه‌ناڵێكی كوردستانی ده‌بێت".
خاتوو سیما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ساڵی 2012 له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان پێشكه‌شی كردووه 3 هه‌واڵ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا ئه‌ویان گریاندووه و گوتی "یه‌كه‌م هه‌واڵی منداڵێك بوو كه نه‌خۆش بوو، هه‌موو گیانی ئاوسابوو، دوو ساڵ ئه‌و منداڵه به‌م ئازاره‌وه ژیاوه راگه‌یاندنی كوردی پێی نه‌زانی بوو، كه دواتر حكومه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كرد، هه‌واڵی دووه‌م پیاوێكی داهێنه‌ری كورد بوو له‌سوریا، كه له‌زۆر شت‌دا داهێنانی كردبوو بۆئه‌وه‌ی ناوی كورد بچێته مۆزه‌خانه‌ی ڤیه‌ننا، چه‌ندان ساڵ له‌یه‌ك ژووردا نه‌چووبووه ده‌ره‌وه، داوای ده‌كرد بێته هه‌رێمی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه كوردستان تیڤی راپۆرتێكی له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیهێنن بۆ كوردستان، كاتێك من بینیم ویستم راپۆرتی له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بوو، به‌ڵێنم پێدا هه‌تا نه‌یهێنم بۆ كوردستان راپۆرته‌كه بڵاونه‌كه‌مه‌وه، تائێستا بڵاوم نه‌كردۆته‌وه، چونكه نه‌متوانیووه كاره‌كه‌ی بۆ بكه‌م، ئه‌وه تائێستاش ئازارم ده‌دات".به‌ڵام سیما هه‌واڵی سێیه‌می بیرنه‌ماوه!.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
