
درامای (كش و مات) كه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه به‌بڕی 58 ملیۆن به‌رهه‌مهاتووه، به‌ڵام به‌قسه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كه "دوو ساڵه دراماكه ته‌واوبووه، به‌ڵام له‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ستێك هه‌یه واده‌كات دراماكه‌م په‌خش نه‌كری". له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری دراما له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌م قسه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵی "ئاماده‌نین دراما به‌خۆڕایی بده‌ین به كه‌ناڵه‌كان".
درامای (كش و مات) له‌سیناریۆی موختار عه‌زیزی و ده‌رهێنانی ئه‌میر ته‌هایه و به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه، دوو ساڵ پێش ئێستا كاره‌كانی ته‌واوبووه و ته‌سلیمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی بدا له‌كه‌ناڵێك په‌خشی بكات. به‌ڵام تائێستا له‌وه‌زاره‌ت خه‌وێنراوه و تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه، له‌كاتێكدا به‌بڕی 58 ملیۆن دیناری وه‌زاره‌ت به‌رهه‌م هاتووه.
ئه‌میر ته‌ها، ده‌رهێنه‌ری دراماكه بۆ (سڤیل) گوتی "هۆكارێكی ته‌واوم لانییه بزانم بۆچی دراماكه‌م په‌خش ناكری، به‌ڵام به‌بڕوای خۆم هه‌ست ده‌كه‌م ده‌ستێك هه‌یه وایكردووه ئه‌و درامایه‌ی من په‌خش نه‌كری، چونكه چه‌ندین جار چوومه‌ته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، لای وه‌زیر، كه دواجار چووم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دراما، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری دراما، محه‌مه‌د جانۆ به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كردم، ته‌نانه‌ت له‌ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌ریكرم". ده‌رهێنه‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌نیا بۆئه‌وه رۆشتووه‌ته لای به‌ڕێوه‌به‌ری دراما تاوه‌كو بزانی بۆچی دراماكه‌ی په‌خش ناكری.
به‌ڵام محه‌مه‌د جانۆ به (سڤیل) ـی گوت "من كاك ئه‌میرم ده‌رنه‌كردووه، پێم سه‌یره ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه! ته‌نیت پێمگوت كه‌ناڵێك بێنه دراماكه‌ت بكڕێته‌وه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت رازین، به‌ڵام رازی نین درامای خۆمان به‌خۆڕایی بده‌ین به‌هیچ كه‌ناڵێك".
ئه‌میر ته‌ها پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات، له‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لێژنه‌یه‌ك هه‌بی كۆنتاك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كان دروست بكات، بۆئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان بزانن وه‌زاره‌ت چ درامایه‌كی هه‌یه بۆ فرۆشتنه‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "بۆ نموونه من خۆم ئه‌م درامایه‌م برد بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك، دوای رۆژێك وه‌ڵامیان دامه‌وه و گوتیان رازین په‌خشی بكه‌ین؟ درامایه‌كی زۆر باشه، به‌ڵام پێمگوتن په‌خشی نه‌كه‌ن ئه‌م كاره به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت رێبكه‌ون، چونكه نامه‌وی خۆم تووشی كێشه‌ی یاسایی بكه‌م". به‌پێی قسه‌ی ده‌رهێنه‌ر كه‌ناڵه‌كان ئاماده‌ن بۆ په‌خشكردن و كڕینی دراماكانی وه‌زاره‌ت، به‌ڵام وه‌زاره‌ت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌مته‌رخه‌مه.
به‌ڵام محه‌مه‌د جانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری دراما رایگه‌یاند، ئه‌وان چه‌ند درامایه‌كی خۆیان بۆ كه‌ناڵه‌كان بردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌ی خۆیان هه‌یه، "به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كان چاویان له‌وه‌یه به‌خۆڕایی دراماكان په‌خش بكه‌ن، خۆ وه‌زاره‌ت ده‌زگایه‌كی خێرخوازی نییه، ئه‌وه كێشه‌ی هه‌موومانه، ته‌نانه‌ت دراماكه‌ی خۆم (ئه‌ناهیتا) ساڵێكه ته‌واوبووه، هێشتا په‌خش نه‌كراوه، دراماكه‌ی كاك ئه‌میر ته‌هاش به‌هه‌مانشێوه‌یه، من لێره‌وه پێی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێك هه‌یه ئاماده‌یه دراماكه بكڕێته‌وه ئێمه له‌به‌یانیه‌وه ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌رده‌بڕین".
ئێستا ئه‌میر ته‌ها داوا ده‌كات، وه‌زاره‌ت به‌هه‌ر جۆرێك بێت، رێگه بدا دراماكه په‌خش بكات، ئه‌گه‌ر به خۆڕایش بێت، گوتیشی "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوسراوێكم بۆ وه‌زیری رۆشنبیری نارد، باسی ئه‌وه‌م كرد به‌پاره‌ی پێنج ئه‌ڵقه، توانیمان 12 ئه‌ڵقه‌ی 40 ده‌قیقه‌یی دروست بكه‌ین، پێم خۆشه ره‌زامه‌ندی بده‌ن به خۆڕایی بدرێته هه‌موو كه‌ناڵه‌كان په‌خشی بكه‌ن، وه‌زیر وه‌ڵامی دامه‌وه، ده‌ڵی ئێمه به‌خۆڕایی ناده‌ین به‌هیچ كه‌ناڵێك".
سه‌ره‌تا 58 ملیۆن دینار بۆ پێنج ئه‌ڵقه خه‌رجكرا، به‌ڵام دواتر به‌م پاره‌یه ده‌رهێنه‌ر 12 ئه‌ڵقه‌ی لی به‌رهه‌مهێنا، كه ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ درامایه‌كی 12 ئه‌ڵقه‌یی زۆر كه‌مه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م درامایانه‌ی كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری 200 تاوه‌كو 230 ملیۆن دیناری بۆ درامای 15 ئه‌ڵقه‌یی خه‌رجكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌میر ته‌ها ده‌ڵێت "من به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان كاك ئاریان فه‌رجم گوت، به‌پاره‌ی پێنج ئه‌ڵقه‌كه، 12 ئه‌ڵقه‌كه‌مان دروستكردووه، ئیشێكمان كردووه ته‌كانێك ده‌ده‌ین به‌دراما له‌هه‌ولێر، ئه‌ویش ته‌نیا گوتی (ده‌ستتان خۆش بێت) . له‌كاتێكدا درامای تر هه‌بووه، پاره‌كه‌ی شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی درامای من بووه، دووباره په‌نجا ملیۆنی تری بۆ خه‌رج كراوه‌ته‌وه، ئینجا دراماكه ئه‌وه‌نده بێهێز بووه له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه قبوڵ نه‌كراوه، من دڵنیام دراماكه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ دراماكانی دیكه زۆر جیاوازه و بینه‌رێكی زۆر زۆری ده‌بێ".
درامای (كش و مات) باس له كوڕێكی دز و كچێكی پۆلیس ده‌كات، كوڕه‌كه سه‌ر به‌باندێكی دزی و مادده‌ی هۆشبه‌ره، كچه‌كه به‌نهێنی عاشقی ئه‌م كوڕه ده‌بی و له‌ڕێگای ئه‌م كوڕه‌وه ده‌گاته بانده سه‌ره‌كیه‌كه. ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌ڵی "له‌ناو سیناریۆكه چه‌ند شتێكی گرنگی تێدایه، وانیشان دراوه كه حكومه‌ت هه‌میشه زانیاری هه‌یه و ده‌توانی ده‌ست به‌سه‌ر لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بگرێت، هه‌روه‌ها له‌كوردستان بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قوربانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت بازرگانه‌كه و قوربانییه‌كه پێكه‌وه ده‌بات بۆ جاكسازی، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، من له‌دراماكه‌دا بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیم داناوه و دكتۆرم بۆ قوربانییه‌كه داناوه، چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م و له‌كۆتایدا ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كه‌ی، وه‌كو مرۆڤێكی ئاسایی، ئه‌گه‌ر وانه‌بی، بازرگان و قوربانی پێكه‌وه بن، ئه‌مجاره قوربانیه‌كه فێری بازرگانی و جۆره‌كانی تری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بی".
ئامانجی ده‌رهێنه‌ر له‌م درامایه‌دا ئه‌وه‌یه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ته له هه‌بوونی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان و چۆنیه‌تی رێگرتن و چاره‌سه‌ری قوربانییه‌كان، ئه‌میر ته‌ها وه‌كو خۆی ده‌ڵی "چونكه هونه‌رمه‌ند نابی باسی ئه‌مڕۆ بكات، پێویسته پێشبینی ئاینده‌ی هه‌بی بۆ خه‌ڵك، دڵنیام تاوه‌كو چه‌ند ساڵێكی دیكه هه‌ندی شت هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر ده‌بی، بۆ نموونه تریاك، چونكه بازرگانی تریاك له‌كوردستان په‌یدابووه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.